Get Mystery Box with random crypto!

غەزەلی_ماڵ_ئاوایی هەتا تاڵاوی مــەرگی خۆم دەکـــەم نۆش دەکــ | 🌺کوانووی خەیاڵ🌺

غەزەلی_ماڵ_ئاوایی

هەتا تاڵاوی مــەرگی خۆم دەکـــەم نۆش
دەکــەم یادت هـەتا هـۆشم هـەبێ هـۆش

ئەمـن خۆشم بـەیادی تـــۆ گـوڵــم تـۆش
ئـەگــەر مـــردم بڵـێ ڕۆیی و ئەمن خۆش

ئەمن دەمـــرم ئـەتۆ خــۆش بـــی هەناسە
نەچی دانێی لەپاش من سەر لەسەرکۆش

نەکەی مەیلت بـەمەیلی نێـو گـــڵم کــەی
هەوای مەرگەوئەتۆش دەمکەی فەرامۆش

ژیان شاییە و گــەڕی ژین هـــەڵپـــەڕیـنە
گــەلێ یاران لـە داوەت دان بە بێ دۆش

هەتا مابووم لەداوەت دۆت ئـەمن بـووم
لەدەستم هـەڵپەڕیــــوی ســاڵەهــا تۆش

ئەگــەر گــونجا چــەلێکی بێیە سەردان
لەسەر گڵکــۆم بــوێستە ڕوو بە ئاسۆش

بڵێ #هۆگـــر دەتوانی چـــاوەڕێــم بی؟
لەدونیای دی لــەخۆمان دوورکە نامۆش

م_ئ_هۆگر۷ـ٨ـ۲۷۲۰ی کوردی