Get Mystery Box with random crypto!

قەرارنیە قەرار نیە شنە بایێک وەکوو هەناسە و نەفەس بێ قەرار نی | 🌺کوانووی خەیاڵ🌺

قەرارنیە

قەرار نیە شنە بایێک
وەکوو هەناسە و نەفەس بێ
قەرار نیە چۆن بێ کەسم
هەموو کەسێک هەموو کەس بێ

قەرار نیە لە بێ تۆ بوون
ڕوو بکەمە لای هەر ناکەسێک
قەرار نیە چۆن لە ژین تێرم
دیتنی تۆ جارێکی بەس بێ

قەرار نیە بۆ کاتێکی کەم
دەستت بگرم و بڵێم بەسە
قەرار نیە عیشقی پاکی من
وەک ای ناپاکان هەوەس بێ

قەرار نیە لە باغی ژیان
تۆوی شەڕ و ڕق بچێنین
قەرار نیە پەل و پۆی ئەوین
بە دەستی خیانەت هەرەس بێ

قەرار نیە ئارامی خەیاڵ
ئەو کاتە بێ تۆ لە لام نی
قەرار نیە قیاسم کەی
هێمن تەنیا وەکوو کەس بێ

هێمن تەنیا