Get Mystery Box with random crypto!

هێدی هێدی خۆڕ هەڵدەهات تیشکی بەرەو زەوی دەهات شەقام شەقام شار | 🌺کوانووی خەیاڵ🌺

هێدی هێدی خۆڕ هەڵدەهات
تیشکی بەرەو زەوی دەهات

شەقام شەقام شار بێدەنگە
ئارام ئارام کۆڵان تەنگــــــە

پەیتا پەیتـــــا من بە ڕێوەم
گۆێ بیستی دەنگی کڕێوەم

دارەکان زۆر بــــــــاڵا بەرزن
بە دەنگی بولبوول دەلەرزن

یار خەوتووەو چاو لە خەوە
هەر چاوەڕێی مانــگە شەوە

کەچی لە مێژە ڕاســـــاوم
دەمێکە خۆڕ دەوری داوم

دەپێوم شـــــــــەقامی بێ یار
قەت چۆڵناکەم جێژوانی شار

هاوارڕۆژهەڵاتی

سڵاوێک بە درێژایی مێژووی کورد
و بەگەرمی تیشکی خۆری ئاڵاکەمان
پێشکەشی هەر چی ڪوردی خاوەن ڕەگەز و بەهەستە