Get Mystery Box with random crypto!

درەنگ وەختێکە پاییز دەوری داوم لە گشت لاوە، لە ڕێ دەڕوانێ چاوم | 🌺کوانووی خەیاڵ🌺

درەنگ وەختێکە پاییز دەوری داوم
لە گشت لاوە، لە ڕێ دەڕوانێ چاوم

هەتا بووم ڕێگەیەک دەستی نەگرتم
لە کوێ بووم هەر لەوێ ئێستاکە ماوم

هەموو خۆشیم بە نەغمەی بولبولێک بوو
ئەویش ئێستا لە سەرمان مەیلی ناوم

وەهام ئێستاکە زەرد و ئەرغەوانی
وەکوو جامێک لە پەنجەی خۆم ڕژاوم

دراوسێی خاکی خۆمم پاش وەرینم
حیکایەتبێژی فێنکایی خوناوم

جەخار ئێستا چرۆی بژوێنی تەڕ نیم
ئەمن ئێستا گەڵای پاییزە ناوم

ناسر حیسامی