2022-05-02 22:02:13
#ناسنامەی_کێوەکانی_نیشتمان
کێوی #سوڵتان_بایەقووب (بابایەقووب)
کێوی سوڵتان بایەقووب بە بەرزایی ١٧٠٠ میتر لە ئاستی زەریا لە باشوری شاری نەغەدە هەڵکەوتۆ.
کێوی ناوبراو بەگشتی ناوچەی پارێزراوە و لە لایان دوو ئیدارەی سەرچاوە سروشتێکانی نەغەدە و شارەوانی نەغەدە بەرپرسیارەتی دەکردرێت.
بەشی داوێنی کێوەکە کە وەک سەیرانگە هەژماردەکردرێت سەر بە شارەوانییە و بەشی سروشتێکەی سەر بە ئیدارەی سەرچاوە سروشتێکانە..
پانتایی سوڵتان ١١٠ دۆنمە کە ڕووبەرێکی زۆر دەگرێتە بەر.
سوڵتان بایەقووب کورت کراوەی سوڵتان بابایەقووبە.لە ئایینی یارسان بابا و سوڵتان بە گەورە پییاوانی ئایینی دەگوتڕێ.هەر بۆیە وێ دەچێ یەقووب کەسێکی پیاوچاکی یارسانی بوبێ و لە سەردەمی کۆنەوە لەوێ نێشترابێ.
نمونەی ئەم بەشە دەتوانین کێوی باباحەسەن نێوببەین کە لە باشوری سوڵتان هەڵکەوتۆ.
بۆ گەیشتن بە کێوی سوڵتان سێ ڕگا هەیە؛
ڕێگای حەوت کانی ،ڕێگای گوندی باڵەخچی،ڕێگای گوندی قارنێ و گەڵوان.
سەرەکی ترین ڕێگا بۆ چونە سوڵتان گوندی باڵەخچێ کە بەهۆی دڵڕفێنی ڕێگاکەی ڕۆژانە گەشتیاری زۆر بەلای خۆی ڕادەکێشێ.
لە داوێنی کێوەکە کە شوێنێکی گەشتیارییە چەند کانی ئاوی لێیە.لە بەرزاییکەشی چەند کانی لێ هەڵکەوتۆ کە پاش سەرکەوتن بە نێو دۆڵی سوڵتان خورادنەوەی ئاوەکانی ماندوو بوون دەحەسێنێتەوە.
جێگای ئاماژەیە گرینگی سوڵتان بەهۆی گڵکۆی قارەمانی گەل #محەممەد_هەورازە کە وەک ئاواتی ناوبراو لە داوێنی سوڵتان ناشتراوە.
سوڵتان لە بواری بونەوەری دا شوێنی ئەم جۆرە گیاو ئاژەڵە کێوێکانە:
گورگ، چەقەڵ، ڕێوی، کەو، زڕە کەو، مار
دار قەزوان، دار بەڕوو، دار بادام، دار هەنجیر، دار گوێز، دار گێوژ
کەنگر، ئەسپینگ، جاترە، لووشە، کێفۆک، پنگە، نەعنا، چای شاخی،
ئەگەر لە ڕوانگەی پاناڕۆمایی لە سەر سوڵتان بڕوانین بەم شێوەیە شی کاری دەکردرێت؛
#گوندی_باڵەخچی
#حەوت_کانی
#گوندی_خەڵیفان
#هەوارمەندم
#کێوی_فەڕەنگ
#گامردوو
#بەردەقەڵاغە
#دۆڵی_پوورئایشێ
#خڕێ_بناو
#گوندی_گەڵوان
#گوندی_قارنێ
#کێوی_باباحەسەن
#قەڵات_ماران
#گوندی_قارنێ
نوسین:تۆفیق حاجی ١٢ی گوڵانی ٢٧٢٢
تکایە ئەگەر زانیاری زیاترتان لایە بۆمانی بنێرن.
#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
@hshkurdistan
https://www.instagram.com/p/CdEQxRTrRHA/?igshid=MDJmNzVkMjY=
391 views19:02