سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕیز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆك وئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندن ده‌كات ….. ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به‌ڕیز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆك وئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندن كرد. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تی مۆڵه‌تی چواره‌م له‌خزمه‌تگوزاریه‌كانی تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كان" مۆبایل" تاوتووێكرا، كه‌ده‌بێته هۆی پێشخستنی كه‌رتی گه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان و ئاستی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌پێشكێش به‌هاووڵاتیان ده‌كرێن. به‌ڕێزیان ئاماژه به‌گرنگی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن وگه‌یاندن، وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی دا، كه‌له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌ی ویزاری، له‌م دواییه‌دا به‌ڕێگای كۆمپانیای نیشتیمانی بۆ گه‌یاندن گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی راوێژكاری واژۆیكردووه به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر مۆڵه‌تی چواره‌م. به‌ڕێز سودانی ته‌كه‌زیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستبوونی چاودێریكردنی كاری كۆمپانیه‌كانی گه‌یاندن" موبایل و راده‌ستكردنی شایسته داراییه‌كانیان به‌پێی یاسا به‌گه‌نجینه ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها گرنگی چاودێریكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌پێشكێش ده‌كه‌ن و ئاستی گونجاویان له‌گه‌ڵ پێوه‌ره خزمه‌تگوزاریه دیاریكراوه‌كان به‌پێی یاسا. به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داوایی كرد چاودێری جێبه‌جێكردنی بڕیاره یاساییه‌كانی ده‌رحه‌ق به‌كۆمپانیای كۆره‌ك بۆ گه‌یاندن بكرێت. هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه له‌گرنگی كه‌رتی ڕاگه‌یاندن و كاریگه‌ریه‌كانی و پێویستی ئه‌وه‌ی ده‌سته‌كه رۆڵی خۆی له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌رته زیندووه و باشتركردنی بگێرێت. به‌ڕێزیان داكۆكی له‌سه‌ر راسپارده‌كانی خۆی كرده‌وه كه‌پێویسته ته‌واوكاری له‌نێوان لایه‌نی جێبه‌جێكاری ده‌سته‌كه و ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی هه‌بێت و دوور بێت له‌هه‌ر یه‌كتبڕینێكی كارگێری. به‌ڕێز سودانی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا روونیكرده‌وه كه‌نابێت پرسه په‌یوه‌سته‌كان به‌ماڵی گشتی یان سامانی ده‌وڵه‌ته‌وه بكه‌ونه ژێر فشاره‌كان یان كاریگه‌ره سیاسییه‌كان، و ئاماژه به گرنگی باشتركردنی كه‌رتی گه‌یاندنی دا، چونكه سوودی ئابووری و داهاتی گرنگی هه‌یه بۆ ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتیان، ئه‌ویش به‌زیاتكردنی سامان و ده‌رفه‌تی كاركردن. به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پشتگیری حكومه‌ت بۆ ئازادی ڕاگه‌یاندن و پاراستنی هه‌موو ده‌زگاكانی میدیایی دووپاتكرده‌وه، و له‌هه‌مان كاتدا پێویسته كاری ڕاگه‌یاندن به‌پێی یاسا و ده‌ستوور رێكبخرێته‌وه. به‌ڕێزیان داوایی له‌ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی كرد كه‌پێویسته كاردانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سكاڵای هاووڵاتیان سه‌باره‌ت به‌خزمه‌تگوزاریه‌كان هه‌بێت و به‌ده‌نگه‌وه بێن به‌دانانی چاره‌سه‌ری خێرا و رێگریكردن له‌دووباره بوونه‌وه‌یان. نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران 29ی نيسان- 2023 926 views17:31