Get Mystery Box with random crypto!

سەرۆک وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ لیژنەی کارەبا ووز | المكتب الاعلامي لرئيس الوزراء 🇮🇶

سەرۆک وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ لیژنەی کارەبا ووزەی پەرلەمانی چۆنیەتی پێشخستنی کەرتی کارەبا و نەهێشتنی تەرەگان تاوتووێ دەکات
.....

بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوار شەممە، پێشوازی لەئەندامانی لیژنەی کارەبا و وزە لەئەنجوومەنی نوێنەران کرد.
لەکۆبوونەوەیەکدا پلانەکانی حکومەت لەبارەی پرۆژەی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان کەپشتی پێبەستووە بۆ پەرەپێدان بەکەرتی وزە لەعێراق خرانەروو.

بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران گرنگی سازکردنی ئەم جۆرە دیدارانە رونکردەوە کەبەمەبەستی تەواوکاری لەنێوان کاری جێبەجێکاری و پەرلەمانی وگەیشتن بەلێکگەیشتنێکی هاوبەش بۆ رووبەرووبوونەوەی ڕکمانیەکان لەکەرتە جیاجیاکان ساز بکرێن، نەمازە لەبارەی وزەوە کەبەدەرگای هەڵسانەوەی ئابووری بەهەموو لایەنەکانیەوە هەژمار دەکرێت.

بەڕێز سودانی تەکەزی کرد کەحکومەت کار دەکات بۆ پێشخستنی دیدگایەکی نوێ سەبارەت بەکەرتی کارەبا بەمەبەستی پەرەپێدانی و زیاترکردنی بەرهەمەکانی، کەبەشێک لەم پرۆژە جێبەجێکراوە و کار بۆ جێبەجێکردنی بەشەکانی دیکەی دەکرێت، لەگەڵ ئەکتیڤکردنی سیستەمی وەرگرتنی پارەی کارەبا بەشێوەیەکی دیراسەکراو و دادپەروەانە و دوور لەگومانی گەندەڵی کەماوەیەکی درێژە لەسەری هەبووە وبۆ ماوەی ساڵانێکە ئەم سیستەمە پەکخراوە.

بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەگرنگی بەهێزکردنی ڕۆڵی چاودێری کردەوە، و بەڕێزیان هەر بەخۆی چاودێری ڕاپۆرتەکانی لیژنەی کارەبا و وزە و تێبینیەکانی دەکات سەبارەت بەگرێبەستەکان و ئاستی ئەداکان، ودووپاتیکردەوە کەنەرمی نانوێنن لەهەمبەر بەرەنگاربوونەوەی کەندەڵی و ئەنجامدانی ڕێکارەکانی خێرا لەلەرامبەری.

بەڕێزیان ئاماژە بەگرنگی جێبەجێکردنی چاکسازی لەکەرتی وزە کرد لەگەڵ دیارکردنی چارەسەری ریشەیی بۆ کێشە ئاڵۆزەکان، لەوانە ئاراستەی حکومەت بۆ وەبەرهێنان لەغازی هاوڵ و راگرتنی بەهەدەرچوونی، هەروەها چارەسەرکردنی تەگەرەکانی پەیوەست بەهەندێ گرێبەستی ئەنجامدراو کەتایبەتە بەوزەی خۆڕ و ئامادەکردنی ئەو زەویانەی کەبۆ پرۆژەکانی تەرخانکراوە.


نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران
3ی ئایار ـ 2023