Get Mystery Box with random crypto!

#فریدا_کالۆ لە ٦ی جوولای ساڵی ١٩٠٧ی زاینی لە مێکسیک و لە نێو ب | 💡ژنانی ڕووناکبیر

#فریدا_کالۆ لە ٦ی جوولای ساڵی ١٩٠٧ی زاینی لە مێکسیک و لە نێو بنەماڵەیەکی جوولەکە لەدایک بووە. لە تەمەنی شەس ساڵیدا تووشی شەپڵەی(فەلەجی) منداڵان بوو و ئەوەش بووە ‌هۆی ئەوە کە پێی راستی لاوازتر لە پێی چەپی بێت، هەر لەبەر ئەمە فریدا بەردەوام تەنوورەیەکی درێژ کە جلێکی نەریتیی مێکسیکیە لەبەردەکرد. فریدای تەمەن ۱۸ ساڵ کە قوتابیی بەشیی پزیشکی بوو لە ساڵی ١٩٥٢ بەهۆی رووداوی پاسەوە(ئوتوبووس) بەسەختی بریندار و بەناچاری ماوەیەکی زۆر خانەنشین کرا بۆیەش نەیتوانی خوێندنەکەی درێژە پێبدات. لەم رووداوە تاڵەدا زۆربەی ماسوولکەکانی مل و کەمەر و پشتی فریدا تووشی شکان ببوون، هەروەها بە هۆی ئەوەی ئاسنێک ئازاری گەیاندبوو بە ڕەحەمی، تا کۆتایی ژیان لە وەدونیا هێنانی منداڵ بێبەش بوو. پاش ئەوەی ئەم رووداوە فریدای خانەنشین کرد، باوک و دایکی بۆ ئەوەی کچەکەیان لە تەنیایی دەربێنن بە قەڵەم و رەنگەوە بە هانایەوە چون. لێرەدا بوو کە فریدا دەستی بە شێوەکاری کرد و فریدا کالۆی نیگارکێشی خولقاند. شێوەکاریی بووە مەرهەمێک بۆ ئێش و ئازاری لەتاقەتبەدەری جەستەی، بەجۆڕێک کە فریدا خۆی و ئازارەکەی هەڵدەگەڕاندەوە سەر تابڵۆی شێوەکاریی! یەک لەسێی بەرهەمەکانی فریدا تایبەتن بە شێوەکاری لە خۆی و زۆربەی ناوبانگیشی هەر بەهۆی ئەو نیگارانەیە وا لە خۆی کێشاوەتەوە.
فریدا پاش چاک بوونەوە چووە لای شێوەکاری گەورەی مەکسیک "دیێگۆ ڕیوێرا"ی تەمەن ٤۲ ساڵ و لەسەر ئەو دیدارە کوتبوی:
لەکۆتاییدا توانیم کارەکانم پیشان شێوەکاری مەزن، دییێگۆ بدەم و ئەو تاریفی کردن، بۆ چرکەساتێک هەستم کرد ئەو توانیویەتی جوانی ناخم ببینێ و لەو ساتەوە بوو کە من بوومە ئەوینداری دیێگۆ!
بەڵام کاتێک پاش دەساڵ ژیانی هاوبەشیی زانی دیێگۆ لەگەڵ خوشکەکەی خۆی خەیانەتی لێ کردووە لەباری دەروونییەوە ورد و خاش بوو و پرچەکانی کورت کردەوە و ئەوجار وێنەی فریدای دڵ شکاوی نەخشاند بە پرچی کورت و قاتی پیاوانە! پاشانیش ناوازەترین شێوەکاری لە خۆی بەناوی "دوو فریدا "ی کێشاوە، دوو فریدا دەست لەدەستی یەکدا وەک ئەوەی خۆی بۆ خۆی بەس بێ و چیدی پێویستی بە دیێگۆ نەمابێ.
هەڵبەت فریدا تا کۆتایی ژیانی نەیتوانی ئەوینی دیێگۆ لەدڵ دەربکات و ئەو دووانە دوای ماوەیەکی کورت دیسانەوە گەڕانەوە لای یەک.
شێوەکارییەکانی فریدا هەڵگەڕانەوەیک بوون لە ژیانی تایبەتیی خۆی و جگە لەوە زۆر سەرنجی دەخستە ڕووی زبری ژیانی ژنانە وێڕای چەمک و سیمبول گەلی تایبەت و هەروەها دژوێژی گەلێک وەک نەخشاندنی مانگی تەواو لە تەنیشت خۆر و...
لەساڵی ۱۹٥۳ بەهۆی نەخۆشیی قانقاریا یەکێک لە پێیەکانی فریدا بڕایەوە و یەک ساڵ دواتر ماڵاوایی لە ژیان کرد.
#ژنانی_ڕووناکبیر
@JinaniRunakbir