2022-10-21 03:48:38
حوكمی جگه‌ره كێشان و نێرگله كێشان
خوای په‌روه‌ردگار خواردن و خواردنه‌وه‌كانی كردۆته دووجۆر و جۆری سێیه‌میان نیه ( یان پاك و حه‌ڵاڵه یان پیس و حه‌رامه ) ؛ ئایه كێ هه‌یه جورئه‌ت بكات و بڵێت جگه‌ره و نێرگله له‌شته پاكه‌كانه ؟!
بێگومان به به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده سه‌حیحه‌كان جگه‌ره كێشان و نێرگله‌كێشان حه‌رامه و دروست نیه چونكه شتێكی زیان به‌خشه و له‌خواردنه پاكه‌كان نیه ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ ) . الأعراف : 157 .
واته : هه‌رچیه‌ک پاک‌و چاکه بۆیان حه‌ڵاڵ ده‌کات و هه‌رچی پیس و خراپه لێیان حه‌رام ده‌کات .
وه له ئایه‌تێكی تردا خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ ) . البقرة : 195 .
واته : به‌ده‌ستی خۆتان، خۆتان به‌ره‌و تیاچوون مه‌به‌ن .
وه پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى : (لاَ ضَرَرَ وَلاَ ضِرَارَ) . صحيح .
واته: نه زه‌ره‌رو زيان له خۆت بده ؛ وه نه له غه‌يرى خۆتيش بده .
بێگومان جگه‌ره‌كێشان و نێرگله كێشان و زیاتی بۆخۆت و بۆ غه‌یری خۆتیش هه‌یه .
زيانه‌كانی جگه‌ره كێشان و نێرگله‌كێشان :
1_ هۆكاره بۆ دڵه‌ڕاوكێی و خه‌وزڕان .
2_ تووش بوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قورگ .
3_ تووش بوون به‌نه‌خۆشی دڵ و جگه‌ر .
4_ گیرانی ده‌ماره‌كانی خوێن و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن .
5_ هه‌ڵوه‌رینی مووه‌كانی سه‌ر .
6_ سه‌ره‌تانی ده‌م و سه‌ره‌تان په‌نكریاس ؛ وه زۆر زیانی تر ...
وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .
17 / 10 / 2022
35 views00:48