Get Mystery Box with random crypto!

ئەمەوێت سەرنجتان بۆ ئەو وێنەیە رابکێشم، هەر چەند بە ئازارە بەڵ | زەوی سه‌خت و ئاسمان دوور




ئەمەوێت سەرنجتان بۆ ئەو وێنەیە رابکێشم، هەر چەند بە ئازارە بەڵام داوای لێبوردنتان لێ ئەکەم بە پێویستی ئەزانم هەر ئینسانێکی بە شەرەف و بە ئاگا، هاوبەشی ئەو ئازارە بێ".

ڕێباز عەبدۆلرەحمان

وێنەی پیاوێک لە دەیەکانی حەوتەمی تەمەنیدایە. مرۆڤ لەو تەمەنەدا هی ئەوە نییە بەرگەی ئازاری گەورە بگرێت، بەڵام قەدەری کورد بوونە و دەبێت بە ناچاری بەرگەی بگرێت.

ئەم پیاوە خەڵکی شاری ئامەدە، لە گەرەکی سوری ئەو شارە. ناوی ئەرسەلانە.
پیاوێکی جەرگ سووتاو، سندوقێکی بە دەستەکانی هەڵگرتووە. هەرچی شتە بەرتەقای بەهای ئەو پریاسکەیەی نییە وا لە ئامێزی گرتووە، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک هی ئەو نامێنت، ئەبێت بە ناچاری لە ئامێزی بترازێ.

پێت وا نەبێت ئەوەی بە دەستیەوەیەتی ئاتاج و پێویستیەکی رۆژانەی ئاسایی خۆی بێت و بەرەو ماڵ بیباتەوە. نا ئەوە بەشێکە لە روحی خۆی، بەشێک لە هەناوی، چونکە ئەوە ئێسک و پروسکی کورە شەهیدەکەیەتی کە ناوی هاکان بوو، لە راپەرینەکەی ساڵی 2015 بە دەستی رژێمە فاشیەکەی ئۆردۆگان شەهید بوو. تەرمەکەیان بردوو نەیان دایەوە بە کەس و کارەکەی.

لەو رۆژەوە دایک و باوکە پیرەمێردەکەی بە دوایەوە وێل، وەک دێوانەیەکی نائارام، هەناو پر لە گر بە دوای سۆراغی تەرمەکەیەوەن.

ئینسان کاتێک شتێک ون ئەکات، هەمیشە لە چاوەروانی هەواڵێکدا، سوسەی شوێنەوار و ئەسرێک دەکات. ئەو چاوەروانیە مردنێکی ترە.
ببینە چەند هێمن و بەریئانە هەنگاوی هەڵگرتووە بۆ ئەو بەری شەقامەکە، ئەوەی بە دەستیەوەیەتی پریاسکەی ئێسکی کورەیەکەتی دەبێت بە بەرەو گۆرستان بیبات بۆ ئەسپاردە کردن.

رەنگە هێشتا مەرگەساتە گەورەکە ئەوەندە نەبێت، کە فاشیەکان دەتکوژن، دەتبرن ، خاک و ئاوت دەسوتێنن و دەت سرنەوە، مەرگەساتە گەورەکە لە و شوێنەدایە ئێستا ئینسانی کورد هەیە نۆکەر و داردەستیانە. دڵ ی بۆ ئۆردۆگان و سیاسەتەکەی لێ ئەدات. هەیە دەبێتە قەرەوڵی سەر تفەنگ بۆیان بۆ پێکانی رۆڵەکانی ئەم نیشتمانە
.



@kiwmars