Get Mystery Box with random crypto!

کلکی ڕێویەکیان بڕی هەموو رێویەکان کۆبونەوە و وتیان کوا کلکت وت | 🌻کوردی _فارسی🌻

کلکی ڕێویەکیان بڕی
هەموو رێویەکان کۆبونەوە و وتیان کوا کلکت
وتی خۆم بڕیم ، ئێستا ئازادم و لاشەم زۆر سوکە و کاتێک بە پێ دەڕۆم وا هەستەکەم دەفڕم....
یەکێک لە ڕێویەکان فریوی خوارد و کلکی خۆی بڕی ، بەڵام زۆر ئازاری پێ گەیشت و ڕۆشتەوە بۆ لای رێوی کلک بڕاو ، پێی ووت تۆ بۆ درۆت کرد ، من لە ئازارا ژیانم نەماوە خەریکە دەمرم ....
ڕێوی پێی وت ، بێدەنگ بە با ڕێویەکانی تر گاڵتەمان پێ نەکەن ، بەردەوام هەست بە خۆشی بکە با ژمارەمان زیاد بکات ...
وای لێهات ژمارەی کلک بڕاوەکان ئەوەندە زۆر بون ، گاڵتەیان بەڕێویەکانی تر دەکرد ...
ئەنجام ...
کاتێک لە کۆمەڵگە ژمارەی کەسانی فاسد زۆر دەبن
ئەو کاتەیە کە گاڵتە بە خەڵکی بە شەرەف و بوێر و خاوەن ڕێز دەکرێت ...

د.کەریم قەرەچەتانی