Get Mystery Box with random crypto!

دۆڕان بە بێ هەڵە ئێمە هیچ شتێکی هەڵەمان نەکرد بە ڕێگەیەکی تر | 🌻کوردی _فارسی🌻

دۆڕان بە بێ هەڵە
ئێمە هیچ شتێکی هەڵەمان نەکرد بە ڕێگەیەکی تر دۆڕاین .
لە گۆنگرەیکی ڕۆژنامەنووسی و لە کاتی ڕاگەیاندنی کڕینی کۆمپانیای نۆکیا لە لایەن مایکرۆسۆفت ، سەرۆکی کۆمپانیای نۆکیا ستیڤ بەلمەر وتی
ئێمە هیچ شتێکی هەڵەکان نەکردوە بەڵام بە ڕێگەیەکی تر دۆڕاین
بەم قسەیەی هەر هەمو ستافی کارگێڕی و خودی خۆیشی خستە گریان
نۆکیا کۆمپانیایەکی مەزن بو لە کارەکانیدا هیچ شتێکی هەڵەی نەکرد بەڵام جیهان لە گۆڕانێکی خێرا دایە دەستیان لە فێربون و بەدواداچون و گۆڕانکاری هەڵگرت ، بۆیە دەرفەتێکی گرنگیان لە دەستدا دەیانتوانی ببنە کۆمپانیایەکی زەبەلاح تەنها دەرفەتی بە دەستهێنانی سەروەت و سامانیان لە دەست نەدا بەڵکو دەرفەتی ئەوەشیان لە دەستدا کە کۆمپانیاکەیان بەردەوام بێت لە کارکردن و ڕەکابەریکردن
#پەیامی ئەم چیرۆکە ئەگەر تۆ گۆڕانکاری نەکەیت ئەوا لە کێبڕکێکە دوردەخرێیتەوە ئەگەر نەتەوێت شتی تازە فێربیت و نەتوانیت بیرکردنەوە و دونیابینیت فراوانکەیت لەگەڵ کاتدا ئەوا بە تێپەڕبوونی کات توشی شکستو دورخستنەوە دەبێت
مرۆڤ هەمیشە سەرکەوتووە تاوەکو هەوڵی فێربوون بدات ، هەر کاتێک باوەڕی وابو فێربوە ، ئەوا بڕیاری شکستی بۆ خۆی داوە .