Get Mystery Box with random crypto!

✓ #_سابیری (1881 - 1944) وەرە جانا بەڵاگەردانی ڕوویی دڵفەریبت | شیعر و هۆنراوە



#_سابیری (1881 - 1944)

وەرە جانا بەڵاگەردانی ڕوویی دڵفەریبت بم
هەتا کەی دڵنەخۆش و چاوەڕێی چاوی تەبیبت بم

هەتا کەی ئینتیزاری چاوی عەییار و تەبیبت بم
ئەوا کردم منیش بێگانە با ساتێ قەریبت بم

ئەوا چاوم بە شاڕێوە، ئەوا ڕووحم لەسەر لێوە
هەتا کەی عاجز و بیماری چاوانی غەریبت بم

ڕەقیبم دی لە بەرپێتا، وتم خۆزگە بە خۆی جانا
کە تۆ گوڵ بی بەقوربانی هەموو خار و ڕەقیبت بم

بە سەیران و تەفەڕڕوج چوویە نێو گوڵزارەوە جانا
بە سەرگەردی گوڵ و گوڵزاری نەغمەی عەندەلیبت بم

ئیشارەت کردمێ عودالصليب پەیدا کە ترساوی
فیدای غەمزەی ئیشارە و پەنجەیی عودالصليب ـت بم

وتم کەی دێ و فەرمووت يا نصيب العلم عندالله
هەتا کەی دڵبەداغ و ئینتیزاری یانەسیبت بم

وەرە أنت و حليبك خۆ سەرم دانا لە ڕێگەی تۆ
تەبیبا تا بەکەی هەر چاوەڕێی مشتی زەبیبت بم

دەمێکە تەننەخۆش و چاوەڕێتم بێ عیلاجم کە
بەڵاگەردانی نوسخە و شەربەتی چاوی تەبیبت بم

بە شەو وا شەمعی ئەغیاری، بە ڕۆژ بنوێنە ڕووی یاری
بە زەڕڕەی پەڕتەوی خورشیدی حوسنی دڵفەریبت بم

وتم کەی دێی و فەرمووت یانەسیب خۆ هەر بەئوممێدم
فیدای هات و نەهاتی سوبح و شام و یانەسیبت بم

وتی «سابیر» لە بەزمی عوشرەتا سینە بە موجمەر کە
وتم فەرموو بەقوربانی بخوور و عوود و تیبت بم



|
@Kurdish_Poetry