Get Mystery Box with random crypto!

✓ #_مەحوی (1836 - 1906) بێمیهر و بێمروەتیی تۆ هەر عەلەلخسووس | شیعر و هۆنراوە



#_مەحوی (1836 - 1906)

بێمیهر و بێمروەتیی تۆ هەر عەلەلخسووس
دەرحەق فیدایییانی جگەرسۆختەیی خلووس

ڕەحم و مروەتت نەبووە و نیشە، با خسووس
دەرحەق بە عاشقان و لە دەرحەق منا خسووس

تێرئاوی کردووە دەمی تێغت چ گەلوەها
تینوو لەو ئاوە مامەوە من هەر وەها خسووس

ئەم عالەمە کە مونتەزری جیلوەی ئەو مەهەن
دەمرن بەو ئینتیزارە هەموو لا بیلا خسووس

لەو شۆخە نیمە چاوی تەرەححوم، کە مەزهەبی
جەور و جەفایە، دەرحەقی ئەهلی وەفا خسووس

لەم شارە خۆ هەموو ڕەوش و دەئبی ئادەمی
یەکبارە باری کردووە، دین و حەیا خسووس

نامەرد ئەوەندە موعتەبەرن لەم زەمانەدا
مەرد ئیعتباری کەم بووە، مەردی خودا خسووس

ڕەنجانی ئەهلی دڵ دڵەدەردە بەڵایەتی
مونکیر کە ناوی ئێمە ئەوەندە دەبا خسووس

هەر کەس لە حەزرەتێ بەتەما حەللی موشکیلە
«مەحوی» لە حەزرەتی شەهی موشکیلگوشا خسووس



|
@Kurdish_Poetry