Get Mystery Box with random crypto!

✓ #_زاری (1905 - 1982) وەتەن قوربانی ڕەنگی زەرد و حاڵاتی پەشێ | شیعر و هۆنراوە



#_زاری (1905 - 1982)

وەتەن قوربانی ڕەنگی زەرد و حاڵاتی پەشێوت بم
وەتەن سەرگەردی ناڵە و ئاهی سەرد و باری لێوت بم
بەدایم دیدەخوێنینی وڵاتی شەڕلەنێوت بم

چ دەردێ بوو شکانی قامەتی دڵکێش و نازارت
لەبەر چی سەخت ئەبێ لەحزەبەلەحزە ئێش و ئازارت
جگەرسووتاوی میوەی باغەکانی پڕلەدێوت بم

دەوایێ بۆ نەبوو بۆ دەفعی ئازار و نەخۆشینت
نەجاتت بۆ نەبوو وەک من لە غەمنۆشین و پۆشینت
خەفەتباری گوڵی بێئاو و سیسی دەشت و کێوت بم

ئەبێ کەی بێتەوە ئەم جارە نۆبەی نەزم و ئارامت
کوڕانی تۆ هەتا کەی مەرهەمێ نانێنە سەر زامت
ئەسەف خۆری هەتیوی خاکەکەی پڕزێڕوزێوت بم

لە داوێنی ئەتۆدا ئەم کوڕانەت چونکە یەک نابن
خەیاڵم وایە تا ڕۆژی قیامەت هەر بەتەنیا من
خەریکی شینی بێڕەنگی گوڵالە و سەرو و سێوت بم

وەتەن تا ئێش و ژانی عەجز و ناساغی لە سەرتا بێ
لیباسی شۆڕشی و کۆتی پەرێشانی لەبەرتا بێ
وەکوو «زاری» ئەبێ هەر خاکەسار و لیتەپێوت بم



|
@Kurdish_Poetry