Get Mystery Box with random crypto!

شیعر و هۆنراوە

لوگوی کانال تلگرام kurdish_poetry — شیعر و هۆنراوە ش
لوگوی کانال تلگرام kurdish_poetry — شیعر و هۆنراوە
آدرس کانال: @kurdish_poetry
دسته بندی ها: تلگرام
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 4.99K
توضیحات از کانال

سڵاو
خۆشحاڵین کە ئێمەتان هەڵبژارد.
لێرەدا خزمەتی شاعیران بە زمانی کوردی و قسەی خۆش و هەندێ بابەتی زانستی دەنووسین. بە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان گەورەمان کەن. هەڵەکانمان بۆ بنێرن. سپاس کە لەگەڵماندان.
🌐 books.vejin.net
🌐 awin.blogfa.com
🆔 @EmranHusseini

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 29

2021-01-24 23:00:13

✓ #_ئەحمەدی_کۆر (1771 - 1856)

دڵبەران داییم دەناڵم، دەمبەدەم شام و سەحەر
جارێ ناپرسی لە حاڵم، چاوعوقابی خۆشخەبەر

چاوعوقابی مەهجەماڵی، دوژمنی کوفر و زەلالی
نووری سیڕڕی لایەزالی، کاشفی شَقَّ الْقَمَر

نووری بینایی دوو چاوم، بێ فیدات ڕۆح و هەناوم
هەڵگیراوە خورد و خاوم، خواردنم بۆتە زەهەر

خواردنم خوێن و زوخاوە، سەبر و هۆشم لێ بڕاوە
ئاگری دڵ وا بەتاوە، میسلی شەمعی نێو فەنەر

وەک فەنەر دڵ پڕ لە نارم، باری عیسیان بۆتە بارم
ڕووسیاهـ و شەرمەسارم، من لەبەر يَوْمُ الْخَطَر

من لەبەر يَوْمُ الْمَماتم دێ کە قابیز بۆ حەیاتم
وا خەجڵ بێهۆش و ماتم، نامێنێ هۆش و سەبەر

نامێنێ مەیلی جیهانم، دێتە جونبش ڕۆح و گیانم
گەر لە گیر لاچێ زبانم، نێوی حەقمان دێتە بەر

بۆم بەیان کە سیڕڕی قەلبی، ئەی خودایە تۆم تەبیبی
من دەڵێم اَللّه رَبِّي، با خەلاس بم لەو خەتەر

با خەلاس بین لەو مەقامە، ئاخری دونیا تەمامە
جەمعی ئۆممەت خاس و عامە، ڕێی حەشرمان دێتە بەر

«ئەحمەدی کۆر» ـی فەقیرە، حەق تەعالا دەستگیرە
باری عیسیانت کەبیرە، نەیخەیە سەر ڕێی خەتەر



| @Kurdish_Poetry
1.1K views20:00
باز کردن / نظر دهید
2021-01-24 21:45:13

✓ #_ئاران (1981)

کووچەکانی دەنگت ئێستاکەش تەڕ و بارانییە
باڵەکانی نیونیگات ئێستاکەش هەر ئاسمانییە

هەر لەبۆ باران ئەلفبێی ئاوەدانی دادەدەی
پیتەکانی ناوت ئێستاش پڕ جریوەی جوانییە

ڕووحت ئاوێنەی ئەوینە و ئاوی ژین ئازیزەکەم
ڕوونن ئاسۆکانی هەستت هەر بەوێنەی کانییە

ئێستەش هەر کووپی دەروونت پڕ لە قاوەی تاڵی خەم
کافەکانی بیرت ئاوێتەی شکۆی ئینسانییە

پردی دەستت هەڵدەبەستن هەر سروودی ژینەوە
پێکەنینت ئاخۆ ئێستەش زایەڵەی یەزدانییە

ئێستەش هەر بەو جوانییەی شاعیر وتی، واتا که ڕێک
بەژن و باڵاکەت نموونەی هەیکەلی یۆنانییە

هەر کەسێک دۆستی تەواوی خۆیەتی و هێشتا ئەمن
دووری دیداری ئەتۆم پێ دوژمنێکی گیانییە

ساڵەهایە بێسەروشوێن ماوم و خۆم لێ ونە
هەر لە بەندی یادی تۆدا ئەو دڵەم زیندانییە

ئارەزوومە هیچ نەبێ سەد جاری تر ڕاببمەوە
بەو دەم و دەستەی مەسیحاشی لەبۆ قوربانییە

یادگارێکە ئەوینت قەت لەبیر ناچێتەوە
کار و پیشەم هەر هەمیشە لێرە چاوەڕوانییە

جادەکانی غوربەت ئێستاش من وەبیرت دێننەوە
نیشتمانێکی سەرهەڵگرتوو کە کوردستانییە

هەر ڕەگێکت ڕێگەیەک بۆ ترپەترپی پێی دڵم
خانەکانی جەستەت ئێستاش خەونی دوای وێرانییە

باوەشت دەریایەکی پڕئاگرین و بێسنوور
جاربەجار ئارام و جارجارەش گەلێک تۆفانییە

بۆ شەرابی بسکت ئێستاش ئەو لەشەت هەر شووشەیه
بۆ شەپۆلی بەژنت ئێستاش باده هەر گریانییە

هەر منم ڕێبواری خووساوی بەبێ سیلەی ئەتۆ
کووچەکانی دەنگت ئێستاش هەر تەڕ و بارانییە



| @Kurdish_Poetry
966 views18:45
باز کردن / نظر دهید
2021-01-23 22:45:13

✓ #_مینە_جاف (1911 - 1965)

چوویتە کوێ ئەی نازەنین ئەی ئاهوویی دەشتی خەتا
چوویتە کوێ ئەی دڵشکەن قەدعەرعەری باڵاعەلەم

چوویتە کوێ ئەی دیدەمەس ئەبرۆ هیلالی یەکشەوە
تاووسی خولدی بەرین ئەی بەدری بورجی چواردەهەم

قامەتت سەروی دڵارا لەنجەکەت قومریخەرام
ڕوومەتت خورشیدی ڕەخشان و جەمینت جامی جەم

چوویتە کوێ ئارامی گیان و مایەیی خۆشی و سروور
ئەی فیراقت دەردی کاری و جێگەیی ئەنواعی غەم

موددەتێکە دڵ بە ئێش و دەردی دووریت موبتەلاس
ئیستەکە وام لە ویساڵا نووری هەر دوو دیدەکەم

دەک بە خێر تۆ عەزیزم ڕەببی هەر خێر بێتە ڕێت
«مینە» ـئاسا من ئەڵێم بێ تۆ نەمێنێ ڕۆحەکەم



| @Kurdish_Poetry
1.1K views19:45
باز کردن / نظر دهید
2021-01-22 22:30:00

✓ #_سەیفولقوزات (1876 - 1945)

غەمگینە دڵی مات و بە چاوت نییە هۆشی
تا ڕوو بەتەمای جەور و جەفا لێمە دەپۆشی

تا دیدە بە دیداری مونیرت نییە ڕەوشەن
وەک کانییەکەی قوڵقوڵەیە قوڵقوڵ و جۆشی

هەر گوڵشەکەری لێوە شیفای دەردی نەخۆشان
سەر بێ بە فیدای کوڵمی گەش و چاوی نەخۆشی

ئەی دڵ بەخەتا کەوتیە چینی سەری زولفی
لەم مارە عەجایب بەتەمای لەززەت و نۆشی

هەر وەک مەهی دووهەفتە لەژێر هەوری سیادا
ئەو دڵبەرە بۆ زینەتی نێو چادری پۆشی

تا زولفی لەسەر ڕوو بەمەسەل هەوری بڵاوە
لەو تاوە دڵم ڕەعدە لەبەر بەرق و خرۆشی

زوححاکە بەبێباکی لە تەخریبی دڵاندا
خوێنخواری گەلێ کردووە ماری سەری دۆشی

هێندەت کوتووە وەعز و لە ئێمەی نییە تەئسیر
ماندووی و دەزانم بە خودا مەعتەلی چۆشی

لۆمەی «حەسەنی» نەفعی نییە، لابدە واعیز
عاشق هەموو ئەعزای دڵە، ئەسلەن نییە گۆشی



| @Kurdish_Poetry
1.1K views19:30
باز کردن / نظر دهید
2021-01-21 21:45:01

✓ #_زێوەر (1875 - 1948)

قوربان! لە تەمی ئاهی دڵی خەستە حەزەر کە
عیسا نەفەسی، هەستە بە لای ئێمە گوزەر کە

ئەی چیهرەمەلەک حەیفە ڕەقیب بۆتە ئەنیست
لەو جەننەت و فیردەوسە ئەو ئیبلیسە بەدەر کە

وا جەژنە خەلایق هەموو پڕزەوقن و شەوقن
بەو خەندەیی شیرینە جیهان پڕ لە شەکەر کە

جەژنانەیی من ماچی دەمی تۆیە کە بیدەی
تیفلی دڵی من غەرقی حەنای خوێنە، نەزەر کە

ڕەغمەن لە حەسوودانی من و دوژمنی باڵات
ئەم جەژنە وەرە ئەم غەزەلە تازە لەبەر کە

ئەو دڵبەرە ڕەنگینە کە سەنگیندڵە دایم
ئەی ناڵەیی ناری لە دڵی خەستە ئەسەر کە

دڵ کونکونە «زێوەر» بە خەدەنگی موژە دایم
لادە لە دڵی، ڕووحی ڕەوانی بە سوپەر کە



| @Kurdish_Poetry
1.1K views18:45
باز کردن / نظر دهید
2021-01-20 22:30:00

✓ #_هێمن (1921 - 1986)

ڕێبەندان:

زریانم هێنای بۆ کورد ئازادی
شەماڵم هێنای بۆ ئێوە شادی

مژی من هات و مژی هەژاری
ڕەواند یەکجاری لە کوردەواری

بەکەڕەسیسە و پڕووشە و سیخوار
ئاواتی کۆنی کوردم هێنا خوار

لە ڕۆژی مندا کورد بەڕووسووری
هەڵی بژاردووە ڕەئیس جەمهووری

جا ئەو جار باوی کوردی دێتەوە
ئاسوودە دەبێ، دەحەسێتەوە

شاعیر:

گیانی شاعیرت دەکەم بە قوربان
وا هاتووی ئەوساڵ مانگی ڕێبەندان

دەک بەخێرهاتی قەدەمت پیرۆز
بەقوربانت بێ جێژنەکەی نەورۆز

ڕۆژی تۆ جێژنی گەورەی کوردانە
ناوت دەرمانی ژان و دەردانە

ئەوساڵ بەهارە بۆ ئێمە زستان
بمرێ دوژمنی کورد و کوردستان



| @Kurdish_Poetry
1.3K views19:30
باز کردن / نظر دهید
2021-01-20 21:30:14

✓ #_سوارە_ئیلخانیزادە (1937 - 1976)

بیرەوەری دووی ڕێبەندان
دەمخاتە سەر بەستە و بەندان
ڕێبەندانی ڕێنوێنە
لە داگیرکەر سەرشێوێنە

هۆ هۆ شوانە! بە نەغمەی تەڕ و پاراوت
بە بلوێری لە خەم و دەردا سووتاوت
بارووژێنە گیانی خەوتووی گەزیزەی هەرد
بە سوارۆیێک بە حەیرانێک دامرکێنە بڵێسەی دەرد

شایی نەدار و هەژارە
ئەو جار هەژار خۆی سەردارە
مەڵبەند بەهاری تێ زاوە
قازی مەزن هەر وەک کاوە
هێزی کۆمەڵی لە پشتە
هەودای خاوی هیوا گشتە

شەوەی شەو لەشی گووشیبووین
ڕێبەندان ڕێگای تەنیبووین
گیانمان خارا بە دەرد و ئێش
ڕێی ئازادیمان گرتە پێش
پاش چەند ساڵ لە نوور دووریمان
هەڵ بوو چرای جمهووریمان



| @Kurdish_Poetry
1.1K views18:30
باز کردن / نظر دهید
2021-01-20 20:30:40

✓ #_دڵدار
#_دووی_ڕێبەندان

ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کوردزوبان
نایڕمێنێ دانەیی تۆپی زەمان

کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە، هیچ نانەوێ ئاڵاکەمان

شیعر و هۆنراوە
1.1K views17:30
باز کردن / نظر دهید
2021-01-19 21:30:00

✓ #_هەژار (1921 - 1991)

چوارێنەکانی خەییام (1048 - 1131)

چاومەستە! دە هەستە بێرە لام خونچەگوڵم
ماچم دەیە، بمدوێنە، مەشکێنە دڵم

لەم دەفری مەیەت کاسەیەکم بۆ تێ کە
تا نەبوە بە دەفر و کاسە و گۆزە گڵم

تا چند اسیر عقل هر روزه شویم
در دهر چه صدساله چه یکروزه شویم

در ده تو بکاسه می از آن پیش که ما
در کارگه کوزه‌گران کوزه شویم



| @Kurdish_Poetry
1.2K viewsedited  18:30
باز کردن / نظر دهید
2021-01-18 22:45:07

✓ #_تاهیر_بەگی_جاف (1878 - 1918)

موقەددەر گەر نەبێ ئاخر لە میهری مەهڕوخانم چی
لە ناڵەناڵی نیوەی شەو لە ئاهی بەربەیانم چی

نیشانەی ئیفتیخاری من لە سینەم داخی هیجرانە
بڕۆ ئەی ناسحی موشفیق لە ڕوتبە و یا نیشانم چی

غەرەز وا بوو موقابیل کەم لەگەڵ گوڵ ڕەنگی ڕوخسارت
وەگەر نەیبێ قەدی سەروت لە سەیری گوڵستانم چی

من کە میحرابی ئەبرۆی تۆ مەقامی سوجدەگاهم بێ
ئیتر وەک زاهیدی خودبین لە مەوعیدی جینانم چی

شەوم وەک ڕۆژی ڕووناکە لە شوعلەی ڕوومەتی ئاڵت
بەڵێ یەکبارە با ون بێ، لە ماهی ئاسمانم چی

بە نەیڕەنگی فەلەک جانا لە دڵما دەرنەچوو میهرت
کە من یەکڕەنگ و یەکنەوعم لە تەبدیلی زەمانم چی

بە من قەت نادرێ تەفسیری ئایاتی سەری کوڵمت
گرانە «تاهیرا» بۆ من لە تەعریف و بەیانم چی



| @Kurdish_Poetry
1.3K views19:45
باز کردن / نظر دهید