Get Mystery Box with random crypto!

شیعر و هۆنراوە

لوگوی کانال تلگرام kurdish_poetry — شیعر و هۆنراوە ش
لوگوی کانال تلگرام kurdish_poetry — شیعر و هۆنراوە
آدرس کانال: @kurdish_poetry
دسته بندی ها: تلگرام
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 4.99K
توضیحات از کانال

سڵاو
خۆشحاڵین کە ئێمەتان هەڵبژارد.
لێرەدا خزمەتی شاعیران بە زمانی کوردی و قسەی خۆش و هەندێ بابەتی زانستی دەنووسین. بە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان گەورەمان کەن. هەڵەکانمان بۆ بنێرن. سپاس کە لەگەڵماندان.
🌐 books.vejin.net
🌐 awin.blogfa.com
🆔 @EmranHusseini

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 2

2022-07-31 21:14:59

#_کوردی (1809 - 1850)

دەروون زامدار و دڵ غەمگینە بێ تۆ
سەرم گێژ و تەنم بێتینە بێ تۆ

خەوم بێهۆشییە، بەرگم پەڵاسە
خۆراکم خوێنە، شادیم شینە بێ تۆ

لە چاو ئەشک و لە دڵ ئاهم کە دەردێ
دەڵێی تۆفانی با و بارانە بێ تۆ

جێگام سەحرایە، وەحشیم یار و هاودەم
دڕک فەڕش و کوچک باڵینە بێ تۆ

لە ئەشک و ئاهی تار ئاوێنەیی دڵ
جەماڵی زەرد و ڕەش ڕەنگینە بێ تۆ

سەرم سەمتوور و سینەم چەنگ و دڵ دەف
خەفەتبار و مەقام ناڵینە بێ تۆ

کەباب دڵ، خۆین مەیە، ساقی فیراقت
قەدەح چاو و مەزەم ئەسرینە بێ تۆ

دەروون گوڵزار و خوێن گوڵ باخەوان دڵ
فوغان بولبول، جەفا پەرژینە بێ تۆ

ڕەقیب ڕووترش و ئەشکی دیدە سوێرە
حەیات تەڵخ و ئەجەل شیرینە بێ تۆ

زومستان مەیلەکەت، پاییز براکەم
بەهاری عومر و دین هاوینە بێ تۆ

ئەوا من بووم بە شا و سوڵتان و والی
تۆ خوا سا کاکە گیانە ژینە بێ تۆ

لە هاوسایان لەتاو ناڵینی «کوردی»
دوعای مەرگە، لەوێ ئامینە بێ تۆ



|
@Kurdish_Poetry
2.2K views18:14
باز کردن / نظر دهید
2022-07-28 21:15:00

#_مەحوی (1836 - 1906)

لە ڕۆژێ هەڵدرا ئەم کۆنەخەیمەی تانوپۆشینە
لە سایەیدا شەرابی بەزمی عوشرەت گریەجۆشینە

دەبینی جێیەک ئەمڕۆ بەزمی عەیش و بادەنۆشینە
سبەینێ زوو زەمانە وەزعی گۆڕیوە، لە نۆ شینە

لە کێ پرسم دڵی بۆ پڕ لە خوێنی حەسرەتە یاقووت
عەزاپۆشی چییە و کێیە، جلی پیرۆزە بۆ شینە

بەهارێکی کە داخۆ بێ نەیێ، هەی بێن و شینێ کەین
فەلەک هەر شینە، سەحرا شینە، کێو و لێوی جۆشینە

وتم بۆ ڕووتوپووتن ئەو کەسانەی عاشقی ڕووتن
وتی شان و شکۆهی زیندەدڵ هەر ژەندەپۆشینە

سەفای سافی جوانی ڕۆی و دوردی پیری هات
خومارێ ماوە بەس ئەمشەو لە بادەی بەزمی دۆشینە

کوڕی بێ، تا سەر ئەم دایەی زەمانە مەمکی کەس نادا
کە سەعبە شیری شەفقەت «مەحویا» لەم شێرە دۆشینە



|
@Kurdish_Poetry
2.2K views18:15
باز کردن / نظر دهید
2022-07-25 21:15:02

#_سەیید_تاهیر_هاشمی (1915 - 1991)

براکەم دڵ لەگەڵ تۆ ئاشتی نابێتۆ کە بێباکی
لەگەڵ من ئاگری سۆزان لەگەڵ ناکەس وەکوو خاکی

لەگەڵ من ئاسمانی کەجڕەوی، بێعەهد و ئیقراری
لەگەڵ ئەو عەردی ئارام و وەفادار و تەرەبناکی

بە مێهرم لایە فرمێسکە و بە قەهرم لایە خوێنڕێژی
تَعال الله چ سەففاحی، مَعاذ الله چ سەففاکی

لە میهری گەرم و قەهری ساردی تۆ من مات و حەیرانم
کە گاهێ وەک شەوی زوڵمەت، دەمێ وەک سوبحی ڕووناکی

لەگەڵ تۆ عومری من سەر چوو تەجاهول عوزری بێجێیە
چلۆن دەرکت نەبردە دەردەکەم، خۆ خاوەنئیداراکی

دەوای پاش مردنە بۆ من، هەموو ئەلتاف و ئیکڕامت
منت کوشت ئێستە جا بۆ دەرد و داخم سینە سەدچاکی

بەڵێ شاهی، بەڵێ ماهی، بەڵێ سەروی، بەڵێ گوڵشەن
بەری پێی خۆت نەدیوە، کەی لەبیری خار و خاشاکی

لەگەڵ عالەم وەکوو غەیسی کەرەم، پڕجوود و ئیحسانی
لەگەڵ من قەحتەساڵی هەر خەریکی بوخڵ و ئیمساکی

نیشانەی عەدلی سەرمایەی حەیاتی ئەهلی عیرفانی
کە باسی من دەکەن قوربان، لەبیری زوڵم و ئیهلاکی

بە عومری ڕەنج و میحنەت دەممرێنی جا ئەڵێی چۆنی
بە قەرنێ جەور و زەحمەت ئەمکوژی ئەوسا ئەڵێی چاکی

دە بۆچ شیرینە لای تۆ سەبری تاڵ و بێبەرم خۆ تۆ
فریشتەی ڕەحمەتی، پاکی، نەتیجەی -خیلی- ئەملاکی

مەبە قوربان لە دەرد و داخ و ناڵە و سەگوەڕیم عاجز
ئەتۆ هەر مانگی ئافاتی، ئەتۆ هەر شەمسی ئەفلاکی

ئەگەر بەدحاڵە «تاهیر» لێی ببوورە چونکە مەئیووسە
ئەتۆ تاهیر بە حەققی تاهیران ڕووحپاک و دڵپاکی



|
@Kurdish_Poetry
2.2K views18:15
باز کردن / نظر دهید
2022-07-22 21:14:59

#_عارف_عورفی (1896 - 1961)

کەسێ داری نەژادی قیمەتی وەک دوڕڕ و گەوهەر بێ
نەوەی ئەو گەوهەرەش تێراوی ئاوی حەوزی کەوسەر بێ

نەوەک هەر جەژنی ئەمساڵی هەموو ساڵێ بە خۆشی بێ
لە مەولامە ئیتر مەولا لەمەولای یار و یاوەر بێ

کەسێ تەعریفی گوڵ کا گەر بە دڵسۆزی، مەکە شوبهە
دەماغی گەر لە سایەی ئەو گوڵستانە موعەتتەر بێ

بە زەردی تێ مەگە زەردی ڕوخی سوورم کە ئەیبینی
لە ئیکسیری مەزەی تەعریفە وا سەرپۆشی ئەخزەر بێ

چ خۆشە داری نێژراوی بەدەس پیری بوخارا بێ
هەموو ساڵێ بەرێ بگرێ بەری یاقووتی ئەحمەر بێ

عەدووی ئەژداد و ئەحفادت لەلای من حەزرەتی ـــــ
بە کوێری دەستی لێ هەڵناگرم تاکوو کەڕ و کەر بێ

لە تەعریفی گوڵ و ڕێحان هەزارێکی وەکوو «عورفی»
عەجەب نابێ کە شێوەی تەبعی تامی شەهد و شەککەر بێ



|
@Kurdish_Poetry
2.2K views18:14
باز کردن / نظر دهید
2022-07-20 21:15:00

#_ئەحمەد_موختار_جاف (1896 - 1935)

لەگەڵ دڵ شەرتی من وایە هەتا ڕۆژێ حەیاتم بێ
بەشی ئەو دەرد و غەم بێت و منیش ماتەم خەڵاتم بێ

بە تەختی قەیسەر و کەیخەسرەوی نادەم ئەگەر دولبەر
قبووڵم کا بە بەندەی خۆی لە جێی مووچە و بەراتم بێ

ئەگەر ماچی دەمی ڕۆژێ خوا بیکا بە قیسمەت بێ
بە زەهرم بێ ئەگەر من ئارەزووی نوقڵ و نەباتم بێ

وتم ئەی بت لەلام پەشمن هەموو ئایین و دینێ من
بە یادت ڕەنگە مەیلی پەیڕەوی عوززا و لاتم بێ



|
@Kurdish_Poetry
2.2K views18:15
باز کردن / نظر دهید
2022-07-18 21:15:00

#_ئاران (1981)

جوانی لە لەشتدا وەخەبەر هاتووە ئەمشەو
بۆ بردنی دین و دڵ و سەر هاتووە ئەمشەو

ئازادی چ سەرخۆشە لەنێو خوێنی گەشی تۆ
بۆ سەرکوتی ئازار و کەسەر هاتووە ئەمشەو

خەونێک کە لەبەر چاوی خەیاڵ هێندە مەحاڵ بوو
بەم ڕەشکە گلێنانە وەبەر هاتووە ئەمشەو

دەریای وەکەنین خستووە مۆنجی بزەکەی تۆ
هۆی لەنجەتە بارانە ئەگەر هاتووە ئەمشەو

چیرۆکی قژت هێندە درێژ دادەڕژێنی
شێعری غەمی من بۆیە بەسەر هاتووە ئەمشەو

لەو دوو مەمکەتدایە ئەوی چێژی ژیانە
ئۆخەی کە لەناو سوخمەوە دەرهاتووە ئەمشەو

هەرچی وشەیە هەڵدەپەڕێ لەم غەزەلەمدا
جوانی لە لەشتدا وەخەبەر هاتووە ئەمشەو



|
@Kurdish_Poetry
2.6K views18:15
باز کردن / نظر دهید
2022-07-16 21:15:00

#_قانع (1898 - 1965)

با بناڵم بەم برینۆ تا بە ڕۆژی نەفخی سوور
لەشکری مەینەت بە جارێ قڕ بکا عەیش و سروور

وەک خەدەنگی قەوسی ئەبرۆی نەوجوانە قامەتم
موقتەبەس دال و ئەلف، لام و دالی بێشعوور

نەک ئومێدە بۆ دڵ و نەک شادییە بۆ شەوق و عەیش
سەر لە یەک شێوێنن و کۆچکردنیش بۆ خوار و ژوور

کەی لە هەر دێوە ئەبێت تەرفیعی ئیعزازی وەتەن
یا لە هەورامانۆ بکشێ بۆ محاڵی شارەزوور

ئیتتیفاقی عامەیە مەرهەم لەبۆ دەرمانی کورد
کۆمەڵێک پێکۆ بنێن وەک ئیجتماعی سەلم و توور

کەی لە کردە نائومێد و بەشبڕاوە هیچ کەسێک
بۆنی بۆگەن دێ لە سیر و عەتری خۆشبۆیە بخوور

تا قیامەت «قانعا» وەسیەت بکەی فایدەی نییە
کوردستانی کوشت بە جارێ، کانی با و پیرمەسوور



|
@Kurdish_Poetry
2.4K views18:15
باز کردن / نظر دهید
2022-07-13 21:15:00

#_مەولەوی (1806 - 1882)

ئازیز وەس بووزەم نە گێجاو خەم
وەس چون بینایی پەنهانبەر نە چەم

خۆشەویست! وەکوو چۆن بینایی لەناو چاودا نابینرێت تۆش بە خۆشاردنەوە و نەبینینت غەرقی گێژاوی خەم و خەفەتم مەکە.

وەختێ جە وەسڵیچ هەر دڵم ڕێش بۆ
مشیۆ وەسڵ و فەسڵ فەرقشان چێش بۆ

ئەگەر لە کاتی وەسڵ و بەیەکگەیشتنیشدا هەر دڵم ناڕەحەت بێت و نەتوانم بتبینم ئیتر فەرق و جیاوازیی وەسڵ و دووری ئەبێت چی بێت؟



|
@Kurdish_Poetry
2.4K viewsedited  18:15
باز کردن / نظر دهید
2022-07-11 21:15:01

#_عارف_عورفی (1896 - 1961)

پەرێشانە دڵم بە خوا بەدەستی داو و تەزویرت
چ فکرێکت هەیە قوربان بفەرموو ڕای و تەدبیرت

فەقیرە، بێکەسە، مەزڵوومە، توخوا وازی لێ بێنە
ئیتر بەس بێ، بکە خێرێ لە ڕێگەی باووباپیرت

گوناهی چی بوو، نازانم خۆ هیچ کەعبە نەڕووخاوە
هەتا کەی هەر بمێنێ دڵ ئەسیری بەندی زنجیرت

تۆوە دائیم مەزرەعەی غەم تا بچێنی بۆ منی مەزڵووم
منیش بێ جەبر و تەکلیف ئەی عەزیزم ئەبمە ئاوێرت

ئەوەندەی من تەعریفی قەد و باڵات ئەکەم ئاخۆ
بووە مەعلووم کە دڵگیری وە یاخۆ بۆتە دڵگیرت

پەشێوە شێوەی خورشید و ماهـ شێوەت تەماشا کەن
پەشیمانی ئەکێشن ماهـ و خۆر گەر بێنە تەعبیرت

چ شێخێکە ئەوەی تۆی وا نەسێحەت کرد بۆ ئەم غەدرە
بەسە دەس هەڵگرە سۆفی بە حەققی حەزرەتی پیرت



|
@Kurdish_Poetry
2.5K views18:15
باز کردن / نظر دهید
2022-07-08 21:15:00

#_زاری (1905 - 1982)

جەژنی قوربانە سبەی ئەی نازەنین
ئەمن و دڵ پێکۆ بە قوربانت ئەبین

مەیلی کوشتاری هەیە بۆیە وەها
تێغی ئەبرۆ تیژ ئەکا بۆ سەربڕین

گیان ئەوا دەرچوو بڵێ لا کاتەوە
با شەڕەفیابی تەماشایی ببین

باغی حوسنە تەلعەتت لەو باغەدا
حەیفە بۆ بازی خەیاڵم هەڵفڕین

شارەزای ئەو باغە قەت ناکا هەوای
لالەزاری لەندەن و باغاتی چین

چاوەڕێ تا کەی بمێنم لێرەدا
یا بفەرموو بمکوژن یا بێژە بین

خۆ نییە یەک لەحزە ئەی «زاری» نەکەن
تیری برژانگی لە خاتر سەد برین



|
@Kurdish_Poetry
2.7K views18:15
باز کردن / نظر دهید