Get Mystery Box with random crypto!

شیعر و هۆنراوە

لوگوی کانال تلگرام kurdish_poetry — شیعر و هۆنراوە ش
لوگوی کانال تلگرام kurdish_poetry — شیعر و هۆنراوە
آدرس کانال: @kurdish_poetry
دسته بندی ها: تلگرام
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 4.99K
توضیحات از کانال

سڵاو
خۆشحاڵین کە ئێمەتان هەڵبژارد.
لێرەدا خزمەتی شاعیران بە زمانی کوردی و قسەی خۆش و هەندێ بابەتی زانستی دەنووسین. بە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان گەورەمان کەن. هەڵەکانمان بۆ بنێرن. سپاس کە لەگەڵماندان.
🌐 books.vejin.net
🌐 awin.blogfa.com
🆔 @EmranHusseini

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 8

2022-02-21 20:15:41

✓ #_سالم (1800 - 1866)

مه پارس زبانم گفت: سالم، شرح حالت گو
وتم: جانا بەڵەد نیم ئیستیلاحی ئێوە من کوردم!



| @Kurdish_Poetry
544 views17:15
باز کردن / نظر دهید
2022-02-20 21:14:56

✓ #_هێمن (1921 - 1986)

دەک بەخێر بێی قەدەمت خێرە چ خۆشی ڕەشەمە
تاکوو تۆ هاتی نەما و تێ پەڕی ڕۆژی ڕەشی مە
ئیستەکە کوردە هەموو بێهەم و بێدەرد و خەمە
شادە، ئازادە، دەکا گاڵتە و گەپ، کەیف و گەمە
نیشتمانی هەموو ڕازایەوە، باخی ئیرەمە

شین و ڕۆڕۆ بوو بەشی کورد و سەری نابوو لە هەش
چون لە ئازادی بڕێک نەیبوو ئەویش بەهرە و بەش
کوردەواری هەموو داگرتبوو هەور و تەمی ڕەش
نەدەبینرا لە چ لا تیشکی گەلاوێژێکی گەش
بە شنەبایەکی ڕەحمەت ڕەوی ئەو هەور و تەمە

هاتە مەیدانێ کوڕی کوردی وەکوو فیلی دەمان
هەوڵی ئازادی دەدا ئەو بە هەموو وەخت و دەمان
دوژمنی کوردی ئەوەی دیت و ترووسکایی نەمان
دەشەکێنێتەوە با ئێستەکە ئاڵایەکەمان
سەروماڵ و کەسوکارم بەفیدای ئەو عەلەمە

لاوی کوردی لە هەموو لاوە وەکوو شێری ژیان
دێتە مەیدان و دەڵێ من دەمەوێ مافی ژیان
تازە هەڵناخەڵەتێ ئەو بە قسەی نەرمونیان
دوژمنی میللەتی کوردی هەموو تووڕەن کە دییان
ئەو بە سەربەستی دەژی، دوژمنی زۆر و ستەمە



| @Kurdish_Poetry
429 views18:14
باز کردن / نظر دهید
2022-02-17 20:59:57

✓ #_مەولەوی (1806 - 1882)

ئارەزووی ئامای مەرگ وێت کەردەن
گۆیا خەلاسیت وە دڵ ئاوەردەن

داوای هاتنی مەرگ و مردنی خۆتت کردووە، بەم ئاواتە وەهات زانیوە کە لە کێشە و ناڕەحەتییەکانی دنیا ڕزگارت ئەبێت.

ئەی پەی تۆ نەبۆ دۆسەکەی گیانی
چەند بۆپڕووز بۆ تۆ هەر بمانی

هیوادارم ئەم ئاوات و ئارەزووەت نەیەتە دی و هەتا دڵدار و عاشقانت زیندوون تۆیش هەر بمێنیت و دووکەڵ و بۆپڕووز و بۆسۆی سووتانیان ببیسیت.



| @Kurdish_Poetry
209 views17:59
باز کردن / نظر دهید
2022-02-14 20:44:59

✓ #_ئەحمەد_موختار_جاف (1896 - 1935)

لە خەو هەڵسن درەنگە میللەتی کورد خەو زەرەرتانە
هەموو تەئریخی عالەم شاهیدی فەزڵ و هونەرتانە

دەسا تێ کۆشن ئەی قەومی نەجیبی بێکەس و مەزڵووم
بەگورجی بیبڕن ئەو ڕێگە دوورە وا لە بەرتانە

بخوێنن، چونکە خوێندن بۆ دیفاعی تیغی دوشمنتان
هەموو ئان و زەمانێ عەینی قەڵغان و سوپەرتانە

بەخۆڕایی لە دەستی بەرمەدەن ئەم خاکە مەحبووبە
کە تۆزی وەک جەواهیر سورمە و کوحلی بەسەرتانە

بەسەر خاکا ئەگەر نازیش بکەن حەقتانە کوردینە
تەماشای سێبەری ئەو شاخ و کێوەی وا لە سەرتانە

بە بێقەدری بەسەریا ڕامەبوورن حورمەتی بگرن
گوڵاڵەسوورەی ئەم سەحرایە خوێناوی جگەرتانە

دەمێکە ئەم وڵاتە وا ئەسیری پەنجەیی جەهلە
لە سایەی عیلمەوە ئەمڕۆ ئیتر نۆبەی زەفەرتانە

زوبانی حاڵی «ئەحمەد» هەر ئەڵێ وریا بن ئەی میللەت
بزانن بەردی ئەم شاخانە ئەڵماس و گوهەرتانە



| @Kurdish_Poetry
451 views17:44
باز کردن / نظر دهید
2022-02-13 23:29:59

نیشتمان
بە دەنگی مامۆستا بەهجەت یەحیا

ئەی نیشتمان ئەوە ڕۆحم گەر بۆ قوربانیت بەکەڵکە
ئەوەش ڕۆشناییی چاوانم کوێت تاریکە لەوێی هەڵکە

من بۆ لای تۆ هاتوومەوە تێر لە ئامێزی خۆتم کە
ئەگەر من شایستە نەبووم بە چاکەی خۆتم لەگەڵ کە

یادم نایە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی خۆشەویستیمان
ئەڵێی بە خاکی ڕۆحمەوە هەڵشێنراوی ئەی نیشتیمان

من هەناسەم بە بای سارد بێ بەڵام شەماڵت شنەی بێ
خوایە بمکەی بەقوربانی هەرچی ئازارە ئەو نەیبێ

هەر کەس بە جۆرێ دەتڕوانێ تۆیش لە خەمی هەموومانای
بۆ من وەک جگەرگۆشەکەم جوان و بەنرخ و پڕمانای

شانازیمە وەک پێناسێ من خۆمت پێ دەناسمەوە
بۆیە باسی هەرچێ بکەم دواتر تۆ دێیتە باسمەوە

| @cwan_ge

454 views20:29
باز کردن / نظر دهید
2022-02-11 20:45:00

✓ #_ناری (1874 - 1943)

بە جیلوەی عەکسی تۆیە دڵ کە وا سەرمەست و خەندانە
بە یادی تۆ وەکوو تووتی، زوبانم شەککەرئەفشانە

بە شەوقی تۆیە مەسرووری، لە دووری تۆیە ڕەنجووری
گەهێ گەر خەندە پڕ لێوە، دەمێ گەر دیدە گریانە

ڕژا سەد دانە ئەشکی ئاڵی چاوی من بەسەر عەکسا
کە شایستەی نیساری سوورەتی تۆ لەعل و مەرجانە

بە ئیستقبالی تیمسالت حەیاتم هاتە سەر لێوم
کە ئیستقبالی قیبلەی من نیشانەی ئەهلی ئیمانە

بە ماچی حەرفی زەرفت سەرفی دەرد و وەزعی پیری بوو
مەگەر سەرچەشمەیی خامەت نموونەی ئاوی حەیوانە

حەسەدئەنگێزی جەمعی ئەهلی میسر و شاری بەغدایە
کە بێ ڕوویی زولەیخا بوو، مەقامی ماهی کەنعانە

عەزیزی بێئەساسی ڕەنجی غوربەت شاهی من نابێ
لە یووسف تۆ تەماشا کە چ بەحسی حەپس و زیندانە

ئەگەر گاهێ بە یادم کەی گەلێ موشکیل نییە چاوم
نەوازش عادەت و شێوەی نەتیجەی شاهی مەردانە

فەرەح هات و ئەلەم دەرچوو، جەفا ڕۆیی نەما ماتەم
بەڵێ ڕاکردنی ڕێوی لە شێری شەرزە ئاسانە

تەشەککور لازمە ئەوڕۆ، لەسەر «ناری» لەبۆ باری
کە تەختی دڵ ئیقامەتگاهی جیلوەی جانی جانانە



| @Kurdish_Poetry
913 views17:45
باز کردن / نظر دهید
2022-02-08 21:00:00

✓ #_قانع (1898 - 1965)

سەرم دەردی سەری تووش بوو کە دوێ ڕوانیم بە دولبەردا
دڵم سەهوی گرانی کرد کە خۆی بەر شیپی خەنجەر دا

بە عەقڵی خۆم قیاسی چاوی ئەو شۆخەم بە ئەختەر کرد
بە عیشوە چاوی بەرزۆ کرد هەزار جوێنی بە ئەختەر دا

مەلای بێشوور و بێزەوقیش بە عەزمی پەندی بۆ من هات
کە یاری دی لە من بەدتر دڵی بەر نووکی نەشتەر دا

وتم بولبول بە دینی خۆت گوڵت پێ چاکە یا کوڵمی
بە بانگی ئاشکرا بولبول دوو سەد تەعنەی لە شەسپەڕ دا

سوئالم کرد کە بۆچ چەرخی فەلەک وا شێت و شەیدایە
وتی من تیری برژانگم لە جەرگی بورجی ئەخزەر دا

بە شمشێری برۆی جەرگی لەتوپەت کردم و فەرمووی
هەتا قەوسی برۆی من بێ چ ئێشت هەس لە مینبەردا

بە چاوی بێغەرەز کاکە تەماشای شێعری «قانع» کە
هەمووی وەک لەعلە تێکەڵ بن لەگەڵ ملوێنکی گەوهەردا



| @Kurdish_Poetry
190 views18:00
باز کردن / نظر دهید
2022-02-06 21:29:59

✓ #_فایەق_بێکەس (1905 - 1948)

هەر کەسێ ماڵی سەرف کرد، لافی گەورەش لێ بدا
حاڵی ئەو بێشک ڕەزیلە، عەیش و نۆشی حەسرەتە

مەقسەد و غایەم لەوەشدا موختەسەر عەرزت دەکەم
پێت لە لێفەی خۆت زیاتر ڕابکێشی نەگبەتە

ئیقتیسادکردن لە دنیا بۆ هەموو کەس لازمە
شێتە «بێکەس» بگرە عاقڵ نان ئەخۆی لەم حاڵەتە



| @Kurdish_Poetry
544 views18:29
باز کردن / نظر دهید
2022-02-04 21:15:00

✓ #_سەیید_تاهیر_هاشمی (1915 - 1991)

بەندی قەیدی هیجرەتم ئەی سەروی ئازادم وەرە
زار و غەمباری جەفام، دڵداری دڵشادم وەرە

گەر لە عیلمی عاشقی وا هیچنەزان و کاهیلم
زوو بە عیشوەی چاوەکانت کە بە ئوستادم وەرە

من زەلیلی دەستی جەوری ناکەسانی سوفلەخووم
کەلبی دەرماڵی ئەتۆم ئەی غەوسی بەغدادم وەرە

ها لەدووم کەوتن بە هووها و لەعنەت و بەرد و جنێو
گیان و ماڵم بێ فیدات سا مەحزی ئیمدادم وەرە

من لە ڕێ وێڵم لە سارای گومڕەهیدا سەرنگوون
بێکەس و خوار و مەلوولم، قوتبی ئیڕشادم وەرە

بۆ شیفای زامی دەروونی پڕ لە زووخم مەرهەمێ
بۆ سەفای حاڵی حەزین و ڕەنجی بەربادم وەرە

بۆ خەلاسی «تاهیری» مەحزوون لە حیرمانی ویساڵ
چاوەنواڕی لوتفەکەی تۆم خۆت بخە یادم وەرە



| @Kurdish_Poetry
393 views18:15
باز کردن / نظر دهید
2022-02-01 21:00:04

✓ #_کەمالی (1886 - 1974)

حەیفە دانا بە جەفا و جەوری فەلەک خەمگین بێ
حەیفە ئاوێنەی دڵی ئەهلی سەفا ژەنگین بێ

چەرخی کەچڕەو کە سەباتێکی نییە خەم چ ئەخۆی
گەر بە میهر و شەفەقەت یا بە جەفا و قین بێ

لە کن ئەربابی مەحەببەت ئەوە ڕووسوورە کە ڕووی
هەر وەکوو لالە بە خوێناوی جگەر ڕەنگین بێ

هەموو هەر عارییەیە خەلسەت و کاڵایی جیهان
گەر کەوات ئەتڵەس و خارا بێ ئەگەر پەشمین بێ

کیبر و نەخوەت مەکە بۆ نیعمەتی دوو ڕۆژە «کەمال»
بۆ چی بێهوودە بەشت ڕەجم و تف و نەفرین بێ



| @Kurdish_Poetry
352 views18:00
باز کردن / نظر دهید