Get Mystery Box with random crypto!

شیعر و هۆنراوە

لوگوی کانال تلگرام kurdish_poetry — شیعر و هۆنراوە ش
لوگوی کانال تلگرام kurdish_poetry — شیعر و هۆنراوە
آدرس کانال: @kurdish_poetry
دسته بندی ها: تلگرام
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 4.99K
توضیحات از کانال

سڵاو
خۆشحاڵین کە ئێمەتان هەڵبژارد.
لێرەدا خزمەتی شاعیران بە زمانی کوردی و قسەی خۆش و هەندێ بابەتی زانستی دەنووسین. بە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان گەورەمان کەن. هەڵەکانمان بۆ بنێرن. سپاس کە لەگەڵماندان.
🌐 books.vejin.net
🌐 awin.blogfa.com
🆔 @EmranHusseini

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 7

2022-03-25 21:14:56

✓ #_سەیید_کامیل_ئیمامی (1903 - 1989)

ئەوڕۆ بەهارە، سەیری چەمەن خۆشە، خوار و ژوور
ڕازاوە باغ بە سەرو و چنار و گوڵ و چنوور

گیا سەوز و جۆگە سەوز و گەڵا سەوز و بێشە سەوز
دار سوور و لالە سوور و چەمەن سوور و خونچە سوور

بەم سەوز و سوورە بوو دڵی عاشق کە هەڵکزا
پشکۆی لە دڵ خراوە، دەسووتێ وەکوو تەنوور

ناڵینی بەربەیانی کەو و کۆتری شاخ و داخ
دەنگی ژیانە، گیانە بە دڵدا دەکا عوبوور

شمشاڵە، تارە، پیانووە، گەر بیانوو ناگری
ساقی کەرم کە پیاڵە، مەترسە هو الغفور

هاتوونەوە بە جەم، کوڕ و کیژانی دڵڕفێن
هەر کەس کە بێگوڵودڵە لاچێ، بچێتە ژوور

زاوایە ئێستە بولبول و گوڵخونچە بووکییە
خاوەنسلووکە، کەوتووە لەو لا، قونەوتلوور

کوێستانە پڕ لە ڕاز و نیاز و زمانی حاڵ
جێگە و هیوای حوزووری دڵە بۆتە کێوی توور

لەم کاتە هەر کەسێ بە خەیاڵ و بە بیری ژین
هەر بولبولە لە گوڵ بەکوڵە، ماوە بێمشوور

هەر چاوەڕێیە بەڵکە دەمێ خونچە پێ کەنێ
هەڵنیشتووە لە باغ و دەکا زیکری يا صبور

«ئاوات» ـی داخۆ کەنگێ بەجێ دێ لە گوڵشەنا
ئەو شێتوپێتی دڵ بەکوڵی مەست و بێشعوور



| @Kurdish_Poetry
1.9K views18:14
باز کردن / نظر دهید
2022-03-22 21:59:58

✓ #_هێمن (1921 - 1986)

چلەی زستانی ناخۆش بوو تەزووی سەرمایە پیاوی سڕ
دەکرد و کووچە و کۆڵان لە بەفر و لیتە بووبوون پڕ
بەهار هات و دەخەمڵێ کێو و دەشت و بەندەن و لاخڕ
ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە، بەهارە، جێژنی نەورۆزە
بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جێژنەپیرۆزە

بە سۆزەی بای بەیان لێوی کراوە خونچەیی خەندان
لەسەر چڵ بلبلی شەیدا لە خۆشی گوڵ دەڵێ بەندان
بەجێ هات ئارەزووی لاوان و گەرمە کۆڕی گۆوەندان
ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە، بەهارە جێژنی نەورۆزە
بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جێژنەپیرۆزە

سەری کوێستانی بەرزی کوردەواری تێی نەکەوتووە خاڵ
لە دەشت و بەرپەساران هەڵدراون چادر و ڕەشماڵ
نەمان بێگانە تاکوو جێژنەمان لێ تاڵ بکا ئەوساڵ
ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە، بەهارە جێژنی نەورۆزە
بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جێژنەپیرۆزە

حەساوە پیاوی ڕووتوقووت و بێنەنوا و بێنیروو
ژیاوە گیانلەبەر دیسان، لە کون هاتە دەرێ مێروو
لەسەر گوێسوانە دەخوێنن بە پۆل پاساری و سێروو
ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە، بەهارە، جێژنی نەورۆزە
بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جێژنەپیرۆزە

لە دنیادا کەمە هاوتای بەهاری جوانی کوردستان
ئەویش ئەوساڵ کە لایێکی نەجاتی بوو لەژێر دەستان
لە خۆشی ئەو وڵاتە شاعیریش بۆتە هەزاردەستان
ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە، بەهارە، جێژنی نەورۆزە
بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جێژنەپیرۆزە



| @Kurdish_Poetry
2.0K views18:59
باز کردن / نظر دهید
2022-03-20 18:33:00

✓ #_دەنگی_کوردی

دەنگ: شۆڕش مەحموودی
شیعر: هەژار (1921 - 1991)

مزگێنی دا بە سروە بای بەهاری
وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری

بە تیشکە تێک شکا سوپای کڕێوە
هەواری ڕۆژ گەیشتە خاکەلێوە

فەرمان درا بە سەوزە سەر هەڵێنێ
چیدی لە بەندی خاکی ڕەش نەمێنێ

با دەرکەون، کوڵ و کەسەر بنێژن
با ڕۆژی ڕزگاری بکەن بە جێژن

شەماڵ، گەواڵ گەواڵ هەور بنێرێ
ئاهەنگ و بەزمی جەژنی پێ بسپێرێ

هەور لە دەشت و شیو و پۆپەشاخان
کردی بە تۆپتەقاندن و چراخان

شەماڵە، گاڵەگاڵیەتی و لە کارە
هەڵگرنەوە شاباشی شای بەهارە

شیعر و هۆنراوە
2.2K views15:33
باز کردن / نظر دهید
2022-03-19 20:45:10

✓ #_بەهار

بەهاری 2722 ـی کوردی – 1401 ـی هەتاوی
کاتی دەستپێکردن: یەکشەممە 19:03 بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بەهاری ئەمساڵ 92 ڕۆژ و 17 سەعات و 40 خولەکە.

Spring 2022
Start (March Equinox) - 20 Mar - 19:03 RKUT.
Duration: 92 days, 17 hrs, 40 mins.

یەکشەممە 20 ـی 03 ـی 2021 ڕێکەوتی 29 ـی ڕەشەمەی 2721 ـی کوردی دوایین ڕۆژی زستانە و دووشەممە یەکەم ڕۆژی وەرزی بەهارە (سەرەتای مانگی خاکەلێوە یان نەورۆز).

بەپێی پێوانە فەلەکییەکان ڕۆژی یەکشەممە کات 19:03 خولەک دیاردەی «هاوسەنگبوونی بەهاری - Vernal Equinox» ڕوو دەدات. لەم کاتەدا تیشکی خۆر بەشێوەیەکی 100 % ـی دەکەوێتە سەر «هێڵی یەکسانی» ـی زەوی.

لە کاتی هاوسەنگبوونی بەهاریدا [Vernal Equinox] تیشکی خۆر بەشێوەیەکی 100 % ـی دەکەوێتە سەر «هێڵی یەکسانی» ـی زەوی؛ چونکە بەپێی لاریی تەوەری خولانەوەی زەوی لەسەر خولگەکەی بەدەوری خۆردا بەئاستی 23 پلە تیشکی خۆر هەڵبەز و دابەز دەکات لەسەر هەر دوو نیوەگۆکانی باکوور و باشووردا. بەمەش لە نیوەگۆی باکووردا "وەرزی بەهار" دەست پێ دەکات و لە هەمان کاتدا "یەکسانبوونی پاییزی" لە نیوەگۆی باشووردا دەست پێ دەکات. واتە لە وڵاتەکانی باشووری هێڵی کەمەریی زەوی دەستپێکی پاییزە.

لە سەرەتای ساڵدا خۆر ڕێک لەسەر خاڵی جوگرافیی 90 ـی ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدێت، کە ئەمەش زۆر گرنگە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بەشێوەیەکی زۆر ورد ئاڕاستەی ڕۆژهەڵات دەستنیشان بکەن، هەر وەها لە هەمان کاتدا لە هەمان خاڵی ڕۆژاواشدا ئاوا دەبێت و هەمان سوودی هەیە بۆ دۆزینەوەی وردی ئاڕاستەی ڕۆژاوا.

| مانگـــــــــــــــــ
1.9K views17:45
باز کردن / نظر دهید
2022-03-18 21:30:01

✓ #_زێوەر (1875 - 1948)

سەد تاجری دین خۆی لە زەرەر داوە لە دەرتا
بەسراوە دڵی موئمین و کافر لە کەمەرتا
سەودایی شەڕ و شۆڕە لەگەڵ ئێمە لەسەرتا
باکم نییە لەو خەنجەرە کردووتە بە بەرتا
شمشێری برۆت جەرگی بڕیوم بە ئیشارەت

بۆ تۆیە موسەللەم لە جیهان شاهییی خووبان
داماوە لە تەسویری برۆت مانی و سەحبان
مومکین نییە ئەم سوورەتە تەرکیبی لە ئینسان
تۆ ساحیبی ئەم چاهی زەنەخدانە بی، قوربان
سەد یووسفی کەنعانی ئەبێ بێتە ئیشارەت

دەریایی خەیاڵم کە وەکوو دیجلەیە جۆشی
نوتقم کە وەکوو ڕەعدی بەهارانە خرۆشی
غەمزە و نیگەهت خستمیە بەحری خەمۆشی
چاوت وەکوو شووشەی مەیە خۆت بادەفرۆشی
ڕۆحی بەنی ئادەم ئەکڕی بێیتە تیجارەت

کەشتی ئەمەلم کەوتەوە تۆفانی تەئەسسوف
نایێ بەسەرمدا کەڕەتێ بادی تەلەتتوف
مەدحی لە دڵا جارییە بێ دەردی تەکەللوف
ئیسمێکی شەریفی هەیە مەنعە لە تەسەڕڕوف
جیسمێکی لەتیفی هەیە قابیل بە سەدارەت



| @Kurdish_Poetry
1.9K viewsedited  18:30
باز کردن / نظر دهید
2022-03-15 22:30:22

✓ #_مارف_ئاغایی (1966 - 1998)

هەوا نییە،
دواهەناسەی سوورەگوڵە.
باران نییە،
ئەوە فرمێسکی تێکەڵی مناڵی سەرپشتی لانک و
پیری سەر لێواری گۆڕە.
بەفر نییە،
ئەوە باڵی پەپوولەیە هەڵدەوەرێ.
تەرزە نییە،
ئەوە سەری سپیی کۆترە،
وڵاتی لەشی جێ هێشتووە.
شیعر نییە،
ئەوە ڕۆح و ئەوە گیان و ئەوە کەشی شاعیرێکە،
تکتک، تکتک،
دەتوێتەوە و هیچ کەسێک هەستی پێ ناکا.

هەر کێلە و کێلە و کێل دەڕوێ - لەجیاتیی گوڵ -
من دەترسێم کە گۆڕستان
هەموو خاکمان لێ داگیر کا
هەر خوێنە و خوێنە و خوێن دەڕژێ - لەجیاتیی ئاو -
من دەترسێم خوێن ڕووبارمان لێ داگیر کا
هەر ڕۆحە و ڕۆحە و ڕۆح دەفڕێ - لەجیاتیی مەل -
من دەترسێم کە باڵی ڕۆح
سێبەر لەسەر ژینمان بکا.

نا، نامەوێ ئەمشەو بگریم، بەڵام چ بکەم؟
خۆ فرمێسک پرسم پێ ناکا!
نامەوێ شیعر بنووسم،
وشە تەگبیرم پێ ناکا!
شیعر بۆ هەتاو دەنووسم،
سێبەر وڵام دەداتەوە.
شیعر بۆ ئاگر دەنووسم،
دووکەڵ وڵام دەداتەوە.
شیعر بۆ باران دەنووسم،
تفەنگ وڵام دەداتەوە.



| @Kurdish_Poetry
2.3K views19:30
باز کردن / نظر دهید
2022-03-01 20:29:59

✓ #_حەقیقی (1902 - 1996)

لە جێی فرمێسکی سوێر ئەمشەو دەبارێ خوێن لە چاوانم
لە دووری یارە باڵابەرزەکەی شۆخی موکریانم

بریسکەی دا لە مەغریب تەلعەتی ڕۆژی بەرەو مەشریق
قیامەت ڕابووە ئەوڕۆ خودا تۆبە پەشیمانم

بە هەستانی لە خەو تاریکەشەو لاچوو بەیان بەربوو
دەڵێن زولفی پەرێشانی وەلادا ماهی تابانم

سیاپەردەی شەوی لادا تەلیعەی سووڕەتی شەمسی
قەمەر دەرچوو لە عەقڕەب پەرچەمی با داوە جانانم

نیگای چاوی خوماری کوشتمی کوا شاهیدی عادڵ
ئیشارەی چاوی مەستی پێم دەڵێ بێسووچ و تاوانم

شەوی هیجری کە سامانی نەبوو ڕۆژی قیامەت بوو
بەیانی دیم نە دڵ مابوو نە سەر مابوو نە سامانم

نەسیم ئەنگووت و گوڵ پشکووت و بولبول هەر چریکەی دێ
زەکاتی حوسنە ئاواتی، دەزانێ سوورە خەرمانم

لەلای باغی گوڵان ئەوڕۆ نەسیمی عوود و عەنبەر دێ
خەریکی گوڵچنین بن ڕەنگە دەستەی گوڵعوزارانم

گوڵ و سەرو و سەمەن وەک شۆڕەبی بێبۆن و سەرشۆڕن
لە حاندی نەوگوڵم هێزی دڵم سەروی خەرامانم

قەدی سەروە و مەمی نارە چەمی نەرگیس دەمی خونچە
لە بن لێوانەوە لێوی دەڵێ لەعلی بەدەخشانم

تکەی عارەق لەسەر کوڵمی بەعەینی شەونمی سەر گوڵ
دەمولێوی دەڵێ بڕوانە من خونچێکی خەندانم

دەپرسێ چاوی مەخمووری «حەقیقی» چۆنە ئەحواڵت
بە نەشئەی چاوەکانت چاوەکەم سەرمەستی مەستانم



| @Kurdish_Poetry
577 views17:29
باز کردن / نظر دهید
2022-02-27 20:30:00

✓ #_مینە_جاف (1911 - 1965)

مەرحەبا ئەی شاهی دەوران، رحمتً للعالمين
مەرحەبا ئەی شەهسواری مەحشەر و سالاری دین
مەرحەبا ئەی مەدحی تۆ یاسین و تاها و والضحىٰ
مەرحەبا ئەی ئەشرەفی مەخلووق و ختم المرسلين

پرتەوی نوورت جیهانی کرد مونەووەر سەروەرا
موعجیزەی تۆ بوو لە غەیبۆ تاقی کیسرا شەق کرا
ئەو دەمەی شەمسی نوبووەت شوعلەیی دەرخست لە ڕووت
لەو شوعاع و شوعلە شاها کوفر و زوڵمەت لابرا

ئەی لە نووری تۆ سەراسەر ڕوبعی مەسکوون پڕ لە نوور
وەی لە یومنی تۆ جیهان پڕکەیف و شەوق و پڕسوروور
وەی لە فەزڵی تۆ عەرەب ئەفزەڵتری کافەی بەشەر
وەی لە فەیزی تۆ مەدینە ئێشی ئەقسا و کێوی توور

ئەی نەبی ئوممەتپەناهـ و ئەی ڕەسوولی مونتەخەب
ساحیبی میعراج و تاج و سەروەری عالینەسەب
حاکمی عاسیپەناهـ و شەهریاری موڵکی دین
ئەی ئەمیری بێنەزیر و فەخری ئافاق و عەرەب
ئەی لە ئایینی شەریفت جوملە ئایین پڕشەرەف
ئەی موحەممەد ئیسمی زاتت ئەحمەد و مەحموود لەقەب
لەو دەمەی تەشریفت برد و عەرشی عالیت کردە فەرش
ئاسمان پڕشەوق و زەوقە ساکینانی پڕتەرەب

مەسنەدئارایی ڕیسالەت شەهریاری باشەرەف
شوعلەئەفرووزی نوبووەت فەخری ئافاق و سەلەف
سەد کەڕڕەت حەددی نییە «مینە» کە مەدحی تۆ بکا
لێک هەتا ئەمرێت ئەڵێ ئەم بەیتە لێل ئاوازی دەف

أنتَ ختم المرسلين، أنتَ إمام المُتَّقين
أنتَ فخر المؤمنين، أنتَ شَفيع المُذنِبين



| @Kurdish_Poetry
484 views17:30
باز کردن / نظر دهید
2022-02-24 20:45:04

✓ #_ویساڵی (1902 - 1973)

چونکە من کوردم بە کوردی پێم بڵێ یاری عەزیز
مەتڵەب و عوزرت چییە گشتیان بە جارێ بێنە ڕیز

من هەتا کەی لێت قبووڵ کەم بێوەفایی تا بەکەی
مەعزەرەت مەقبوول نییە ئێمڕۆ لەلا ئەهلی تەمیز

بەینی ئەمن و تۆ وەها بوو لێم نەپرسی دەفعەیە
چل شەوە کەوتووم نەخۆش و مات و دڵمەحزوون و زیز

سەروەتی خۆتم بە جارێ بۆ بنێری نامەوێ
چونکە دنیا هیچە لای من، بێبەهایە وەک پەشیز

تا زووە بۆ مەحکەمەی کوبرا ئەتۆ حازر ببە
چونکە دەعوا دوایی نایەت تاکوو ڕۆژی ڕەستەخیز

ئەی «ویساڵی» بەسیە بۆی دانێ جەزا تا حەز ئەکەی
چایی سندووقێکی گەورە، شەکری لەندەن نۆ قەفیز



| @Kurdish_Poetry
233 views17:45
باز کردن / نظر دهید
2022-02-21 21:30:02

✓ #_سالم (1800 - 1866)

خەراب بێ، خانەیی دڵ هەر وەکوو خانەی خەراب کردم
خوداوەند ئابڕووی دیدەم بەرێ وەک ئابڕووی بردم

هەتا زیندووم دەچێنم توخمی هەر خارێ لە دڵ بەڵکەم
کە بێی بۆ سەر مەزارم دامەنت بگرن ئەگەر مردم

دەبینم مووی موژەی مووریچە میسلی زەڕڕەبین میرئات
لە فیکری مووشکافی مووی میانت وا بەدڵ وردم

لە سەرمای قەوسی سەردی میهری تۆدا وا بەیەک هاتم
لە ڕێی چەوگانی میحنەتدا وەکوو گۆ دائیمەن گردم

بەبێ سەددی تەنم بۆ دڵ، ڕەهێ غەم کوا لەبەر ئەشکم
هەمیشە بۆ عوبووری قافڵەی جەورت وەکوو پردم

مه پارس زبانم گفت: «سالم» شرح حالت گو
وتم: جانا بەڵەد نیم ئیستیلاحی ئێوە من کوردم



| @Kurdish_Poetry
450 views18:30
باز کردن / نظر دهید