Get Mystery Box with random crypto!

شیعر و هۆنراوە

لوگوی کانال تلگرام kurdish_poetry — شیعر و هۆنراوە ش
لوگوی کانال تلگرام kurdish_poetry — شیعر و هۆنراوە
آدرس کانال: @kurdish_poetry
دسته بندی ها: تلگرام
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 4.99K
توضیحات از کانال

سڵاو
خۆشحاڵین کە ئێمەتان هەڵبژارد.
لێرەدا خزمەتی شاعیران بە زمانی کوردی و قسەی خۆش و هەندێ بابەتی زانستی دەنووسین. بە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان گەورەمان کەن. هەڵەکانمان بۆ بنێرن. سپاس کە لەگەڵماندان.
🌐 books.vejin.net
🌐 awin.blogfa.com
🆔 @EmranHusseini

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 3

2022-07-07 21:15:00

#_بێسارانی (1643 - 1702)

چوون جەماڵشەن چوون جەماڵشەن
کەعبەی موعەززەم چوون جەماڵشەن

حَجَرالاسوَد خەت و خاڵشەن
سەرچەشمەی زەمزەم لەبی لاڵشەن

چینچین جەمەرەی خەیاتانی خام
حَجَرالاسوَد، مسجدالحَرام

نەمەردام تەواف مسجدالحَرم
عەرەفە و مینا، بازاڕی زەمزەم

بکەردام جارێ ئیحرام بپۆشام
جامێ جە شەربەت زەمزەم بنۆشام



|
@Kurdish_Poetry
2.5K views18:15
باز کردن / نظر دهید
2022-06-23 21:29:57

✓ #_سالم (1800 - 1866)

پێنجخشتەکی لەسەر غەزەلی مەولانا خالد (1779 - 1828)

دڵ لە میحنەت کەیلە ڕێم کەن با لە غەم دەرچم لە شار
ئەمڕۆ ڕۆژێکە لە جەمعی مەردومان بگرم کەنار
دەستەئەژنۆ دانیشم بۆ حاڵی خۆم بگریم بە زار
موسم عید است و ما نومید از دیدار یار
عالمی در عیش و نوش و ما و چشم اشکبار

ئەی ڕەفێقان بێن بە مەردی چاری ئەم بێچارە کەن
غەرقی لوججەی ژەرفی دەردم لەو دەمە سەر تا بەدەن
نەونیهالی شادومانیم بۆ نەبێ سا ڕیشەکەن
هر کسی با یار در گشت گلستان است و من
ز اشک سر خم شد کنار از داغ هجران لاله‌زار

ئەم جیهانە خولدە بۆ مەردوم وەلی بۆ من سەقەر
عومری شیرینم بە تەڵخی چوو لەبەر توولی سەفەر
قەت لە موددەی عومری خۆمدا هەفتەیێ نەمدی حەزەر
سینه سوزان دل فروزان کوچه کوچه دربه‌در
کس مبادا همچو من آواره از دار و دیار

لەو دەمە تا حاڵ لە داوی دوورییا کەوتوومە بەند
نەبوە فاریغ بم بە ئانێ قەت لە ئافات و گەزەند
ڕۆژ و شەو مەشغووڵی ئەم زیکرەم بە فەریادی بوڵەند
بینوا و دل پر از خار و غریب و دردمند
دست برد دل سر به زانو چشم در ره، دلفگار

دێتە گوێم دایم بە زاری ناڵەیی مەحزوونی دڵ
بێقەرار و ئیزترابە ساڵ و مەهـ قانوونی دڵ
داتەپی کاخی موراد و تێک شکا ئەستوونی دڵ
❞بکره‌جو❝یی شد ز هر چشمم روان از خون دل
عاقبت کردم دوا داغ فراق سرچنار

کەس نەبێ «سالم» لە دونیادا وەکوو من تووشی دەرد
بێنەوا کەوتوومە غوربەت ناتەوان و ڕەنگزەرد
شیعری مەولانا ئەخوێنم هەڵئەکێشم ئاهی سەرد
«خالدا» گر نیستی دیوانه و صحرانورد
تو کجا و کابل و غزنین و خاک قندهار



| @Kurdish_Poetry
483 views18:29
باز کردن / نظر دهید
2022-06-20 21:29:58

✓ #_هاوین

هاوینی 2722 ـی کوردی – 1401 ـی هەتاوی
دەستپێکردن: سێشەممە 13:43 بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ماوە: 93 ڕۆژ و 15 سەعات و 49 خولەک

Summer 2022
Start (June solstice) - 21 Jun - 13:43 RKUT
Duration: 93 days, 15 hrs, 49 mins

لە ڕۆژژمێری کوردی و هەتاویدا سێشەممە 21 ـی 06 ـی 2022 ڕێکەوتە لەگەڵ 31 ـی جۆزەردانی 2722 ـی کوردی دوایین ڕۆژی بەهارە و چوارشەممە یەکەم ڕۆژی وەرزی هاوینە (سەرەتای مانگی پووشپەڕ).

بەپێی پێوانە فەلەکییەکان ڕۆژی سێشەممە کات 13:43 خولەک لە نیوگۆی باکووریی زەوی دیاردەی «ڕۆژگەڕانەوەی هاوین - June solstice» ڕوو دەدات. لەم کاتەشدا لە نیوگۆی باشووریی زەوی زستان دەست پێ دەکات.

لەو ڕۆژەدا ماوەی ڕۆژ نزیکەی 14 کاتژمێر و 28 خولەکە و ماوەی شەویش نزیکەی 9 کاتژمێر و 23 خولەکە. هەروەها لەو ڕۆژەدا مەودای نێوان زەوی و خۆر زۆرە نەوەک کەم و دووریی نێوان زەوی و خۆر هەر بەرەو زیادبوون دەچێت تا دەگاتە دوورترین خاڵ کە بە «Aphelion» ناسراوە و ئەمەش لە ڕۆژی 04 ـی 07 ـی 2022 دەبێت و ئەو کاتە مەودای نێوان زەوی و خۆر دەگاتە 152 ملیۆن و 98 هەزار و 455 کیلۆمەتر.

هۆکاری گەرمبوونی هەوا لە هاوینی نیوگۆی باکووریی زەوی سەرەڕای دوورکەوتنەوەی لە خۆر، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە وا ئاستی خولانەوەی تەوەری زەوی بە ڕێژەی 23.5 پلە لارە لەسەر خولگەکەی بەدەوری خۆر و کشانی خۆر لە هێڵی ئیستوای زەوی بۆ خولگەی قرژاڵ لە پلەی 23.5 بەرەو باکوور و ستوونبوونی وا دەکات پلەکانی گەرما لە نیوگۆی باکووری زیاتر بێت، چونکە ماوەی مانەوی خۆر لە ئاسماندا زۆرتر دەبێت.

لە هەمان ڕۆژدا لە نیوگۆی باشووریی زەویدا، حاڵەتەکە بەتەواوی پێچەوانەیە و بڕێکی کەمتر لە تیشکی خۆر بە بەر نیوگۆی باشووریی زەوی دەکەوێت، بۆیە لە نیوگۆی باشووری ئەمە دەبێتە «ڕۆژگەڕانەوەی زستان - Winter Solstice». واتە دەستپێکی زستانە لەو ناوچانە. لە هەمان کاتیشدا تیشکی خۆر بۆ ماوەی شەش مانگ لە ئاسمانی کیشوەری بەستووی باشووری (ANTARCTICA) نابینرێت و دەبێتە شەوێکی شەش مانگیی دوورودرێژی بەردەوام.

| مانگـــــــــــــــــ
285 views18:29
باز کردن / نظر دهید
2022-06-19 21:44:59

✓ #_ئەحمەد_موختار_جاف (1896 - 1935)

ئەگەر بینێمە سەر، خوودەی وەکوو دنگ
دڵم کونکون ببێ وەک ناوی بێژنگ

چلۆن ئەیدەم بە خورمای قاچوقولڕووت
قەدی بەرزی چنار و گوێز و هارژنگ

لە زەیتوون چاکترە هەنجیر و سێومان
گەزۆم پێ خۆشترە سەد جار لە بالنگ

بەڵام چی بکەم لە داخی ئەم زەمانە
وەکوو مزراح سەرم کەوتۆتە ڤنگڤنگ

ئەوەی بۆ پارە لای داوە لە مەسلەک
بەجێی دانیشتنی بێ، مێخ و سەد سنگ

وتم بەو حیزە ئەمڕۆ ڕۆژی تۆیە
بخۆ، دانێ بە مەیلت لنگ لەسەر لنگ

دەشوبهێ حاڵی «ئەحمەد» وەقتی وەسڵت
بە ڕۆژهەڵهاتن و ئەحواڵی ئاونگ



| @Kurdish_Poetry
660 views18:44
باز کردن / نظر دهید
2022-06-17 21:45:49

✓ #_مەولەوی (1806 - 1882)

ئاخ پەی خەڵوەتێ بدیام وە بێخەم
سیوای تۆ دیدەم، کەس نەدیام وە چەم

خۆزگە شوێنێکی چۆڵم بوایەت بێخەم سەیرم بکردایت و چاوەکانم بێجگە لە تۆ بۆ کەسی تری نەڕوانایەت و هیچ کەس تۆی نەبینایەت.

دڵ پەی دیدەنت کام خەڵوەت سازۆ
تۆی دیدەیچم بی، مەردم نمازۆ

بەڵام بەداخەوە دڵم ناتوانێت شوێنێکی چۆڵی دەست کەوێت تا تێر سەیرت کات و تەنانەت ئەگەر لەناو چاوەکانیشمدا بیت خەڵکی لەگەڵ خۆمدا هەر بۆت ئەڕوانن و نایەڵن بگەم بە ئاواتەکەم.



| @Kurdish_Poetry
335 views18:45
باز کردن / نظر دهید
2022-06-14 21:29:59

✓ #_نالی (1800 - 1877)

خاڵی بەینی چاو و ئەبرۆت ئینتیخابی کاتیبە
یەعنی نوقتەی فەرقی ئیبنوموقلە و ئیبنوحاجیبە

عەیب و لەعبی خەڵقی کرد تا یاری خستە داوی خۆی
خەسمەکەی من کەلبی ئاهووگیرە، خیرسی لاعیبە

لەشکری خەتتی شکستە و تیپی زوڵفی تارومار
پادشاهی حوسنی عالەمگیری هێشتا غالیبە

حازری ئەمر و خیتابە دڵ، ئەگەرچی مەنهییە
ڕاجیعی تۆیە زەمیری من، ئەگەرچی غائیبە

«نالی» ئێستە تاجی شاهی و تەختی خاقانی هەیە
شەوکەتئارا، موحتەشەمدیوانە، فیکرەتسائیبە



| @Kurdish_Poetry
479 views18:29
باز کردن / نظر دهید
2022-06-11 22:59:59

✓ #_زێوەر (1875 - 1948)

بەسراوی ڕاوی چاوی شۆخێکی نەوجەوانم
گیراوی حەلقەداوی سەییادی عاشقانم

زەلیلی لەیلی بێمەیل، مەجنوونی کۆهـ و دەشتم
بێیار و کاروبارم، ڕەفیقی وەحشییانم

تکا، شکا، بە جارێ شەراب و شیشەیی دڵ
ئەسراری مەخفییاتم کەوتۆتە سەر زوبانم

مەنواڕە جوستوجۆی من، بنواڕە گفتوگۆی من
شیرینە قیل و قالم مەدداحی دڵبەرانم

لە داغی باغی ڕووی ئەو وەک عەندەلیب ئەناڵم
تەزەروی سەروی باڵای، بێئافەتی خەزانم

من پەستی شەستی دەستی چاومەستی دیدەشەنگم
موحتاجی باجی ماچی ڕوومەتگوڵی جینانم

دڵ بۆتەبۆتە بۆ تۆ پڕنار و پڕحەرارەت
سووتاوە دڵ ئەمێستا خەریکی حیفزی جانم

هەمیشە حیلەبازی، جارجارە دڵنەوازی
گاهێ لەسەر زەمینم، گاهێ لە ئاسمانم

«زێوەر» غوڵامی خۆتە، ئەم جەورە حەیفە خووتە
مەمنوونە گەر بفەرمووی تۆ عەبدی ئاستانم



| @Kurdish_Poetry
432 views19:59
باز کردن / نظر دهید
2022-06-08 22:29:55

✓ #_کەمالی (1886 - 1974)

بناغەی دەهری دوون ڕووخاوە یەکسەر تێک چووە ئاشی
بە جارێ تێک شکاوە و وردوخاشە بەرد و بەرداشی

فەلەک نادا هەتا ڕۆژی قیامەت مەقسەدی دانا
خەریکە هەر ئەدا عیززەت بە پیاوی سەرسەری و ناشی

لە مەکتەبخانەیی عەشقا شوکور یارم یەکەم دەرچوو
خودایە زوو ببێتە حاکم و من ببمە فەڕڕاشی

ئەگەرچی ئەمکوژێ چاوی بەڵام ئیحیام ئەکا دەرحاڵ
بە خەندەی لێوی لەعلی شەککەرئەفشانی نمەکپاشی

بە جارێ سەبر و ئارام و دڵی بردووم و خوشحاڵم
نەماوە غەیری ڕۆحم وا ئەویشم کرد بە پاداشی

خەتی دا ڕووی دڵارامم لەمەولا من نییە چارەم
«کەمالی» مەسڵەحەت وایە بڕۆم زوو ببمە سەرتاشی



| @Kurdish_Poetry
401 views19:29
باز کردن / نظر دهید
2022-06-05 21:59:58

✓ #_نالی (1800 - 1877)

گەر بازی نەزەربازی، لەم دەست و نیگارەت چی
بۆ یاری و دەسبازی، لەم ڕاو و دیارەت چی

گەردنکەچی زوڵفی بووی، سا دڵ مەدە بەر موژگان
وا خۆت لە تەناف داوە، ئیتر لە قەنارەت چی

ئەو چاوە کە هەڵدێنی، سەد عەربەدە دەنوێنی
هەر ڕۆحە کە بستێنی، لەم غەمزە دوبارەت چی

گەنجینەیی نێو سینە، ڕەنگینە بە سەد کینە
ئەی لەککەیی ئایینە، یا ڕەببی بەغارەت چی

موژدەی قەدەمی سەر بوو، دڵ هات و لە ڕێدا چوو
جان ماوە لەبۆ وەسڵی، بدرێ بە بەشارەت چی

وا خوانی کەناری من بۆ نوقڵی دەم و ماچە
ئەی لووتەخۆری تەکیە، سا تۆ لە کەنارەت چی

بۆچ ماییلی تەنهایی سەودایەکە خۆڕایی
ئەی مەردومی بینایی، لەم کولبەیی تارەت چی

«نالی» خۆشە نەومیدی، دڵبەستە مەبە ئیدی
گەر عاشقی تەجریدی، لەم یار و دیارەت چی



| @Kurdish_Poetry
403 views18:59
باز کردن / نظر دهید
2022-06-03 21:45:23

✓ #_حەمدی (1876 - 1936)

لەگەڵ ئیدراک و عەقڵا فەزڵەیە تەحسیلی نەحو و سەرف
کە بێدەستی مەحاڵە مەنعی حاتەم کا لە ئەخز و سەرف

سوراحی قەهقەهە ناکا قەدەح گەر زوو دڵی پڕ بێ
بەڵێ بێزەرفییە خەندە بە ئینسانێ کە نەیبێ زەرف

چ بێمەعنایە چوونە مەعرەکەی ئینسانی پڕمەعنا
کە شیعری ڕەبتی پێ ناکا لە ئەفلاتوون قبوولی حەرف

لە سافی ئاسماندا مانگی من مەئموولە خۆی دەرخا
زەمینی شامی هیجران ڕەش دەکا ڕەببی ببارێ بەرف

بە یادی سەروی نازی قامەتی جانانەیە «حەمدی»
لە سەفحەی عالەما وەستاوە تەنها میسلی حەرفی ئەلف



| @Kurdish_Poetry
420 views18:45
باز کردن / نظر دهید