Get Mystery Box with random crypto!

شیعر و هۆنراوە

لوگوی کانال تلگرام kurdish_poetry — شیعر و هۆنراوە ش
لوگوی کانال تلگرام kurdish_poetry — شیعر و هۆنراوە
آدرس کانال: @kurdish_poetry
دسته بندی ها: تلگرام
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 4.99K
توضیحات از کانال

سڵاو
خۆشحاڵین کە ئێمەتان هەڵبژارد.
لێرەدا خزمەتی شاعیران بە زمانی کوردی و قسەی خۆش و هەندێ بابەتی زانستی دەنووسین. بە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان گەورەمان کەن. هەڵەکانمان بۆ بنێرن. سپاس کە لەگەڵماندان.
🌐 books.vejin.net
🌐 awin.blogfa.com
🆔 @EmranHusseini

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 4

2022-06-01 21:30:00

✓ #_قانع (1898 - 1965)

سەرخۆشم پەروام نییە، بێباک ئەڵێم با بێ شەراب
سێوی ترش و پرتەقاڵ و هەم هەنار یا خۆ کەباب

بۆ مەزەی مەی، بێنە ساقی، لازماتی نۆشی مەی
مەجلیسی بەزمم تەواو کە، بێنە دەی ساز و ڕوباب

بەپەلە سووڕێ بدە، با سەرگران بن مەجلیسم
شۆڕشێ پەیدا بکە، دڵ بێتە حاڵی ئیزتراب

بەزمی کەیخوسرەو بینا کە تا سبەینێ ساقیا
بیرە و ویسکی و مەزە و قۆنیاخ و ئارەق هەم شەراب

گشتم بۆ ئامادە کە تاکوو بەوێنەی ئەنوەران
سەیری ئەم دونیایە کەم، لاچێ لە پێش چاوم حیجاب

چوون منەووەر شارەزای سەرکەوتنن، تەرفیع ئەکەن
شەرتی ئەووەڵیان شەرابە و کەیف و سەیران و حیساب

عومری بێهوودەم بەسەر برد، ئێستە بیرم کەوتەوە
هیچنەزان بوون باپیرانمان، ماڵسووتاو، خانەخەراب

«قانعا» تۆش خۆت منەووەر کە بە شێعری فەشقیات
گوێ مەدە هەرگیز بە دنیا، دڵفەرەح بە و کامیاب



| @Kurdish_Poetry
730 views18:30
باز کردن / نظر دهید
2022-05-30 21:45:00

✓ #_میرزا_غەفوور (1870 - 1938)

ئەی موسڵمانان عیلاجێکم بکەن شەیدایە دڵ
کوشتەیی خاڵی سیاهـ و پەرچەمی تاتایە دڵ

والە و سەرگەشتە و حەیرانم وەکوو مەجنوون لە چۆڵ
عاشقی خاڵ و خەت و ڕوخساری مەهسیمایە دڵ

عیزەتی نەفس و حەیاتم بۆ نەماوە زەڕەیێ
مەست و مەدهۆش و زەدەی تیری موژەی لەیلایە دڵ

چی لە گوڵشەن داوە، هەر کەس فیکر و هۆشێکی ببێ
مایلی گوڵدەستەیی شاهی جیهانئارایە دڵ

گەشت و گوڵزاری جیهان بێسوودە، عەیش و لەززەتی
بەستەیی بەند و کەمەندی موشفیقی مەولایە دڵ

ئارەزوو ناکەم مەتاع و ماڵی دنیای دوونپەرەست
مایلی جام و سوراحی و بادەیی سەهبایە دڵ

شین و فەریادی سبەینانی هەدەر چوو عەندەلیب
خاڵە «میرزا» ـش جانفیدایی کۆی شەهی بەغدایە دڵ



| @Kurdish_Poetry
449 views18:45
باز کردن / نظر دهید
2022-05-26 21:29:58

✓ #_عەونی (1914 - 1992)

لە گوڵزاری ئەمەل خونچەی نەپشکوتوو کە پشکۆ کا
دەبێ هەر کەس وەکوو بولبول لە گوڵشەن لانە بۆ خۆ کا

ئەگەر ڕۆژێ بەهاری شادی ڕووی کردە گەڵاڕێژی
دەبێ حاڵی چ بێ ئەو کاتە بولبول قوڕ بە سەر خۆ کا

کە ڕستەی داوی بەدناوی لە دەست و پێ گرێ داوم
دەترسم من لە ئاخیردا حەواڵەی تیغی ئەبڕۆ کا

بە بیرمدا نەهات ڕۆژێ کە چەرخی ڕۆژگار وایە
ئەوەی سەردانەوێنێ بۆی دەبێ کالای لەبەر خۆ کا

ڕقی لێمە ڕەقیب وا لێوی دەکرۆژی لە داخانا
بەوێنەی ئەهریمەن با تۆقی بەدخۆیی لە ئەستۆ کا

دەمێکە بەختی بەرگەشتە لە تاریکی شەوا خەوتوو
دەبێ هەستێ لە خەو ئیتر بەسە ڕووی خۆی لە ئاسۆ کا

کە پێویستم بە دڵسۆزێکی زانای کوردی لێزانە
هەموو بیرێکی دژ یەکبوون لەناو یەک بۆتەدا کۆ کا

ئەوەی هۆهۆ دەکا هیچ کاتێ من پێی دڵنیا نابم
کەسێکم خۆش دەوێ مەرد بێ هەمیشە حەز بە کۆکۆ کا



| @Kurdish_Poetry
305 views18:29
باز کردن / نظر دهید
2022-05-23 22:29:59

✓ #_ئەخۆل (1911 - 1988)

شێت و شەیدا بووم بە دووتا ڕۆح و ڕێحانم وەرە
بوومە کۆی نوورە لە ڕووتا حۆر و غیلمانم وەرە

هەر خەیاڵی تۆم لە دڵدا بوو بە تەهلیلە و زیکر
ڕۆژی قەبرم بێجەواب و سلبی ئیمانم وەرە

گێژووێژ و سام و بێهۆش چوومە سلکی وەحشیان
زیڕەزیڕم دێ وەکوو شێت شای سلێمانم وەرە

من برووسکەی چاوی سوورم هەر وەکوو ڕەعدی بەهار
خۆ کە گرمانم بە جارێ غەرقی بەحرانم وەرە

وا ڕەگی دێوانەکەم لێت هاتە جومبوش یەک کەڕەت
بۆ زیارەت وا خرۆشام پیری پیرانم وەرە

یەک شەماڵ هەڵکە بە زۆری هەوری هیجرم لابەرە
سایەقە و ئەستێرە دەرخە ماهی ئاسمانم وەرە

بۆ فەنایی لەشکری غەم تۆپی عەیش دابەستە لێی
نەعرەتەم با ئینتیهای بێ شوبهی لوقمانم وەرە

ڕوبێتن ئەسفەندیاری غوربەتی تۆم هاتە سەر
بۆ عیلاجی ئەم بەڵایەم نەسلی دەستانم وەرە

ئاگری کوورەی دەروونم ئاسمان کونکون ئەکا
بۆ شەرارە و تینی ئاگر بەحری عەممانم وەرە

گەر ئەتۆ چاری نەکەی هەر خوایە گەر چارەی بکا
زەلزەلە و لێشاوی فرمێسک سەددی تۆفانم وەرە

وا کە ئینگلیزی فیراقت قووەی تەیەرانی هات
بۆ سەرە و ژێر و زەبوون باڵۆنی ئەڵمانم وەرە

من کە منداڵێکی دۆینێم پیر و ئوفتادەم بەدەست
حەسرەت و جەور و سزاوە دەستەدامانم وەرە

حامي الحرمين ـە هەر کەس ڕوو لە خۆت و ماڵت کا
با خصوصي بێچارە «ئەحمەد» ڕوو لە دیوانم وەرە



| @Kurdish_Poetry
635 views19:29
باز کردن / نظر دهید
2022-05-21 21:44:57

✓ #_نالی (1800 - 1877)

ئەی قەلعەیی ماهم کە دەڵێی ئەوجی بوڕووجی
وەی قوللەیی دووری کە دەڵێی قامەتی عووجی

وەک قافی زەمین قابیلی ئیکمال و تەرەققی
وەک بورجی سەما لایقی ئیقبال و عورووجی

ئەی ئاهوویی نادیدە بە تەئسیری مەهیبی
یا گەوهەری ئەسدافی و یاقووتی دوڕووجی

بۆ مەجلیس و یاری سەبەبی شەوق و سیڕاجی
بۆ ڕاو و سواری عەلەمی زین و سورووجی

سەد حەیفی لەبۆ کەعبەیی حوسنت کە بەسەریا
نەججاشیی خەت هاتووە نێزیکە خورووجی

هەرچەندە دەکەن قەتعی سەرت، دێیەوە ئەی خەت
وەک هیندووی سەححاری مەجووسی چ لەجووجی

تەلوینی ڕەقیبت چ بەیان کەم بە مەقامات
مەشهوورە حیکایاتی ئەبوو زەیدی سورووجی

مەعلوومە لەوێ ڕاز و خوتووری دڵی «نالی»
إِذْ حَلَّ بقَلْبي، وَ بِاَسْرَارِهِ نوجِی



| @Kurdish_Poetry
869 views18:44
باز کردن / نظر دهید
2022-05-19 21:30:04

✓ #_کوردی (1809 - 1850)

ئەی دوڕی تاجی سەری شاهانی ئیقلیمی جیهان
شەمسی ئەفلاکی کەماڵ و شەمعی بەزمی عارفان

ئەی بە نادیدە، بە شوهرەت سەد وەکوو من عاشقت
وەی لە تاوی فیرقەتت عالەم هەموو ڕەنجیدەجان

سابیقەن پرسی کە دڵئەفسوردە و سەوداسەرم
یا لە سەرمایەی هەوا و میهر و شۆری دڵبەران

واقعەن شیرینسوئالێکە، بڵا لیکن دەبوو
مەسئەلە بڕوایە لای شەخسێکی دانا و حاڵزان

من دەڵێم شێواوە یەکسەر دەفعی کاروباری خۆم
سا چلۆن پێم دەکرێ ئیتر حەللی عوقدەی سائیلان

گەر دەپرسن مەنزڵ و شکڵ و لیباس و تائیفەی
ماڵیان نێزیک بە بەندیخانە و ئاشی ئەحان

ئەسمەرە، لاغەرتەنە، باڵامیانە، کەچکولاهـ
سوخمەسەوزە، مەیتەنئاڵە، چاوخومار، ئەبرۆکەمان

عاشق و دانا، موئەددەب، وەحشی، مەغروور و عەجوول
گەهـ دەڵێ سندان بە عاشق، گەهـ دەڵێ چاوم قوبان

زوودخیز و توندڕەوتە، مەستە دائیم چاوبەخەو
گاهـ بەدخوو و زاڵمە، گەهـ موشفیقە و شیرینزمان

سا لە هەر کوێ بێ کە مەستت کرد سوئالی لێ بکەی
ڕازی پەنهانی سەراسەر بۆت دەکا ئەڵبەت عەیان

ڕەهڕەوت قادر بێ بۆ ئیعتا و جەوابی مەسئەلەت
وەر نە «کوردی» ناتوانێ حاڵی خۆی بۆت کا عەیان



| @Kurdish_Poetry
385 views18:30
باز کردن / نظر دهید
2022-05-17 21:15:00

✓ #_وەفایی (1844 - 1902)

ئەگەرچی بادی نەورۆزی نەویدی وەسڵی گوڵ دێنێ
هەتا گوڵ دێ بە ناز بولبول بە سەد یەک عومری نامێنێ

بە ئوممێدێکە جارێ بێتە خەندەی گوڵ، بەڵام بولبول
وەکوو هەوری بەهاری هەر بناڵێ هەر ببارێنێ

هەوای جیلوەی گوڵانە، بولبول ئاوری گرتوە، نازانم
بەهار هات یا ئەیار هات، شەوقی ڕووی وا من دەسووتێنێ

بەهارێکی چ شۆخی، هیچ لە فیکری بای خەزاندا نیت
دەترسم ئاهی ڕەنگزەردان وەکوو زولفت بشێوێنێ

بە شینی عاشقان ڕەسمی قەدیمە شایی مەعشووقان
بە لەیلێ نەغمەیی عوششاقە گەر مەجنوون دەناڵێنێ

دەزانێ تاوی بارانە شەرابی پێکەنینی گوڵدەمێک نابێ
لەسەر خەندێکی شیرینی خۆی سەد جارم بگریێنێ

کوتی ڕووم وا دەکەم تێرم ببینی، چاوەڕێم داخۆ
لەلای قیبلەم کە کەی بای وەعدە بێنی نەستەرەن بێنێ

لە جەرگم طرفة العین ـێ هەزار نەشتەر چوو نەمزانی
نە تیر و تەرکەشی تورکە، نە ئەو چاوانە هەڵدێنێ

غەمی ئەو زولفە ناهێڵێ دڵم یەک بێ لەگەڵ باڵات
بە ژەنگی کەسرەت ئەو ئاوێنە وەحدەت دوورە بنوێنێ

بە هەر شێوێکی بێ عاشق مورادی هەر ڕەزای یارە
بڵا شیرین بە خوێنی کۆهکەن پەنجەی بڕەنگێنێ

قەزای چاوت لە ڕۆحی من کەوێ، دەمرم ئەتۆ خۆش بی
«وەفایی» بۆ چییە گەر خۆی لەبەر ئەو چاوە نەمرێنێ



| @Kurdish_Poetry
530 views18:15
باز کردن / نظر دهید
2022-05-14 21:29:57

✓ #_ویساڵی (1902 - 1973)

ڕەفیقان سەیری ئامین کەن چ مومتاز و چ شیرینە
لە باغی جوانییا دائیم خەریکی ناز و گوڵچینە

لەبۆ ماچی دەمی کوڵمی تەماشا ئەرقەمی زوڵفی
بەمیسلی ئەژدەها هەر دوو چ مەنناعێکی پەرژینە

دوو سەد عاشق لەلای بمرن ئەبەد ڕوویان لەلا ناکا
ئەوەندەی عەیبە ئامینە کە چەند بێڕەحم و بێدینە

بە جوانی ماهی ڕوخساری لە نەوعێ مەست و مەغروورە
لە کەس باکی نییە ئەسڵەن، لە تیری تانە تەئمینە

بە تیری غەمزەیی نازی دڵ و جەرگم بریندارە
بحمدالله شەهیدم من، بە سوێی ئەو زامە خوێنینە

وەکوو مەجنوونی سەرگەشتە، هەمیشە جێم دەرودەشتە
لە عەشقی ڕوویی ئامینە کە دڵ هەر شوغڵی ناڵینە

ڕەفیقان ئێوە هەر وەک من تەماشای جوانی ئامین کەن
جەماڵی جوانی ڕەنگینە، بەڵی قابیل بە تەحسینە

دەمی ئاخر ئەگەر جارێ ببینم ڕوویی پڕنووری
سەلب نابێ ئیمانم، ئەو مردنەیشم لەلا ژینە

زەعیف و زەردی ئامینم، نەخۆشی دەردی ئامینم
لە دووری یاری شیرینم وجوودم خەیلێ بێتینە

ئەگەر بۆم بانگی ئامین کەن، بخوێنن سوورەتی یاسین
کە زیندوو ئەبمەوە دووبارە بە ئەو ئەلفازە شیرینە

«ویساڵی» دڵبریندارە، بە دەردی خۆی گرفتارە
شیفای ئەو دەرد و ئازارە، بە ماچی لێوی ئامینە



| @Kurdish_Poetry
606 viewsedited  18:29
باز کردن / نظر دهید
2022-05-11 21:59:57

✓ #_شێرکۆ_بێکەس (1940 - 2013)

ئەو گۆمەی چیرۆکنووسەکەی
تیا خنکێنرا
چاوی بەناو بنیا گێڕا
کە ورد بۆوە
ڕوانی ئەو شوێنەی
قەڵەمی تیا نووستووە
ماسییەسوورەی دایک
گەرای هەزاران کورتەچیرۆکی
تیا خستووە



| @Kurdish_Poetry
542 views18:59
باز کردن / نظر دهید
2022-05-10 21:14:59

✓ #_مەحوی (1836 - 1906)

بە پیر ئەو ماهەوە چووم و بە سەر چووم
پەری بوو، ئەو نەبوو، شەو بوو، بە سەر چووم

تەلێ نێرگسم و باغی حیرەتم پێ
بە فەڕ هات و وەکوو گوڵ زوو بەسەر چووم

گڵەی پێشم لەسەر سەر هەم بووە بار
کە دی من دولبەرم هات و بە سەر چووم

دەزانم بادیەی عیشقە خەتەرناک
کەچی هەر چووم، ئەگەر مام و ئەگەر چووم

لە حینی نەزعی ڕۆحا، ڕۆحی عاشق
وتی ئۆخەی لە میحنەتخانە دەرچووم

بە ئۆغرکردنی من بوومە قەقنەس
کە ئەو چوو بۆ سەفەر، من بۆ سەقەر چووم

وتی قەت وا مەیە، من واوە هەر دێم
نەهات ئەو وا قەت و من واوە هەر چووم

شوکر موورم بووە پاماڵی میرێ
بەبێ نامی ژیام و ناموەر چووم

غەمی قاتیلمە «مەحوی» مونفەعیل ما
لە حەشرا کفنی خوێناوی بە بەر چووم



| @Kurdish_Poetry
735 views18:14
باز کردن / نظر دهید