Get Mystery Box with random crypto!

شیعر و هۆنراوە

لوگوی کانال تلگرام kurdish_poetry — شیعر و هۆنراوە ش
لوگوی کانال تلگرام kurdish_poetry — شیعر و هۆنراوە
آدرس کانال: @kurdish_poetry
دسته بندی ها: تلگرام
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 4.99K
توضیحات از کانال

سڵاو
خۆشحاڵین کە ئێمەتان هەڵبژارد.
لێرەدا خزمەتی شاعیران بە زمانی کوردی و قسەی خۆش و هەندێ بابەتی زانستی دەنووسین. بە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان گەورەمان کەن. هەڵەکانمان بۆ بنێرن. سپاس کە لەگەڵماندان.
🌐 books.vejin.net
🌐 awin.blogfa.com
🆔 @EmranHusseini

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 9

2022-01-29 21:45:02

✓ #_زاری (1905 - 1982)

یادت دێوانەی کردم نەما سەبر و قەرارم
مردم نەهاتی جارێ، بپرسی حاڵی زارم

دووریت عەزابی ئەلیم، وەسڵت جەنناتی نەعیم
عالەم هەموو ئەزانێ ئەتۆی بەهەشت و نارم

لە سایەی چاوی کاڵ و دوو ئەبرۆی وەک مێحرابت
دەمێ ئیمامی تەکیە، دەمێ دێوانەی شارم

کە ڕووم لێ وەرئەگێڕی ڕۆژم لێ ئەبێ بە شەو
وەختم بێ تۆ هەر شەوە، وەسڵی تۆیە نەهارم

کارم چییە بە سەحرا، بە سەیری باغ و بێسان
دیداری تۆیە باغم، گوڵستانم، گوڵزارم

ڕووت وەرگێڕە بەم لاوە، نووری چاوم نەماوە
بەڵکوو ڕۆشن بێتەوە، دیدەی تاریک و تارم

لەو ڕۆژەوە بە پەرچەم ڕۆژی ڕوخسارت پۆشی
دەگاتە بانی فەلەک سەدای شین و هاوارم

تەکان مەدە بە زولفان بۆ گرتنی دڵی من
بەر لەوە بێمە دنیا، بەو داوە گرفتارم

بۆ کوشتنی حەریفان وەختێ دەکا ئیشارە
هەزارێ بێگیان ئەکا بە یەک عیشوە نیگارم

مردوو ئەوەیە ڕیشەی جەرگی نەبڕێ پەیکانت
زیندوو منم سەرتاپا، بەو تیرە بریندارم

نازی چاوان ئەمکوژێ هەموو ڕۆژێ سەد دەفعە
چی ئەبێ لەعلی لەبت جارێ بکا تیمارم

قووەم نەماوە بێم بێ پێ لەسەر چاوم دانێ
بەڵکوو موشەڕەف ببێ بە خاکی پات، ڕوخسارم

نامدوێنێ لێم بەقینە، ئاهی دەروون بەتینە
وەڕەزم، هەراس لەم ژینە، لە حالی دڵ بێزارم

قەدت داری تووبایە، عالەمی لە بندایە
ڕێم دە بێمە ئەو سایە، گەدام، ڕووتم، هەژارم

میوەی داری وەفایە، غونچەی باغی سەفایە
«زاری» خاکی ئاسانەی شفایە بۆ ئازارم



| @Kurdish_Poetry
374 views18:45
باز کردن / نظر دهید
2022-01-27 20:45:03
لەو شەوە سارد و تۆفەدا
وەختێ کە چووینە دەرەوە
هەر من بووم هیچم پێ نەبوو
نە دەستکێش و نە ملپێچ و
نە پاڵتۆیەک

لەو شەوە سارد و تۆفەدا
هەر خۆشەویستیتم پێ بوو
کردمە بەرم و
کردمە دەستم و
کردمە ملم و
وا ئەزانم
لە هەموویان زیاتریش
گەرمم بۆوە
| @cwan_ge
مامۆستا بێکەس
368 views17:45
باز کردن / نظر دهید
2022-01-25 21:30:09

✓ #_قانع (1898 - 1965)

ئەی وەتەن زستانی ساردت وەک هیوای کوردانمە
ڕووتوقووتی دارەکانت وەک گرۆی لاوانمە
بۆ کڵێڵەت قوڕ بپێوم وەک قوڕی سەر شانمە
بەفر و باران و بڵووکەت هەر وەکوو گریانمە
تۆ خەریکی مردنی بۆیە منیش دوا گیانمە

خوێنی گەرمم ساردە بێشک هەر وەکوو بەفراوی تۆ
دڵ وەکوو یەخبەندی تۆیە بۆ نیشانە و ناوی تۆ
ڕۆحەکەم بۆ دەرنەچێ بۆ گوڵشەنی فەوتاوی تۆ
ئەی وەتەن چۆن دانەمێنم وا کز و داماوی تۆ
کوردە سا دەی بێن بگریەن شینی نیشتمانمە

ئەی وەتەن سەد حەسرەتا بۆ غیرەتی عەهدی قەدیم
بۆ سەلاحەددین و عادل، بۆ قوباد و بۆ کەریم
کوانێ نەعرەی ڕوستەمت، کوا بێژەنی بێترسوبیم
شێرەکانت مردن و بێکارەکان ساغ و سەلیم
نەگبەتە دۆچاری شانی کورد و کوردستانمە

ئەی وەتەن هیچ خەم مەخۆ ڕۆژێ ئەبێ بۆ ئاخری
دەستی بەیزا دەرکەوێ، سیحری نەمێنێ سامیری
چون سەراسەر جەوهەری، نەک جەوهەری هەر ئاگری
کێ ئەڵێ دەشت و دەر و کێو و کەنەک داناگری
ئەمڕۆ با وا بێ براکەم، چون نەوەی شێرانمە

هۆزی کورد تاکەی بە غەفڵەت، تا بەکەی مەستن لە خەو
تا بەکەی خۆخواردن و دوژمن بە یەک وەک هۆزی کەو
ڕۆژی ڕووناکت لەبەر چی تاریکە وەک نیوەشەو
گاهێ چاوەڕوانی ئەم بی و تاوێ خزمەتکاری ئەو
ئەی وەتەن تۆڵەت بەئەستۆی فیتنە و دووزوانمە

جەهل دوورانی دوو چاوی بازی تەڕلانی تەوار
کوردەکانی خستە پاش بێگانە و تورک و تەتار
هەر زەمانێ چاوی بەر بوو کوردی ڕەندی هوشیار
جا تەماشا کە لە لرفەی پیادە و هەڵمەت سوار
شاهیدی ئەم ئیددیعامە دەبدەبەی بابانمە

«قانعا» میللەت هەموو کوێرە ئەبێ کێ بەرکەوێ
میللەتێ کۆشش لە ڕیش و پرچ ئەکا چۆن سەرکەوێ
کوردی جێماو چۆن لەناو بێگانەکانا دەرکەوێ
ئەی خوا ئاهـ و نزوولەی خاکەکەم مەحشەر کەوێ
جا ئەزانی کێیە ڕووڕەش بەردەمی یەزدانمە



| @Kurdish_Poetry
588 viewsedited  18:30
باز کردن / نظر دهید
2022-01-23 20:45:02

✓ #_هێدی (1928 - 2016)

لە دەرد و مەینەتی ژینا هەتا زانیم تەمەن ڕۆیی
پەلەی کرد نەیدەویست چیدیکە ئازاری بدەن ڕۆیی

لە دەوری گوڵ دەمێک بوو دەیچریکاند بولبول و ڕۆژێ
کە نازی باغەوانی دی، لە سەیرانی چەمەن ڕۆیی

خەیاڵ تەکبیر و ڕای زۆر کرد هەتا گەییە سەری زولفی
بەڵام زانی ئەوێ بێگانە دەستی بۆ دەبەن ڕۆیی

بە جارێ هاتوچۆی ئەو شۆخە نەزمی گوڵشەنی تێک دا
ئەگەر وەک یاسەمەن هات و ئەگەر وەک نەستەرەن ڕۆیی

دەڵێن ئەو بێوەفایەی تۆ ئەرێ کەی دێ، ئەرێ کەی دێ
ئیتر ناڵێن ئەرێ بۆ هات و وەک ئاسکی خوتەن ڕۆیی

بەیانی سروەیەک هات هەڵوەدای سەیری بەیان ئەمما
بەناکامی ئەگەر زانی یەخەی لێ دادەخەن ڕۆیی

ئەوەندەی دەرد و خەم پێ بوو، دڵی بێچارە سام گرتی
نەوەک ڕۆژێ بڵێن دێوانەیە، زنجیری کەن؛ ڕۆیی

لە سەرمایەی ژیان هیچم نەما، ئاوارەیی هەر ما
لە دەستم چوو، ئەرێ چم کرد؟ تەمەن ڕۆیی وەتەن ڕۆیی

قومارێکی قورس بوو چارەنووس هێنای و دۆڕاندم
ژیانی من بەخۆڕایی لەنێو دارودەوەن ڕۆیی

لە بەر دیدەی منا هەڵبەستەکانم بۆیە سان دەگرن
ئەگەر مردم نەبادا کەس بڵێ «هێدی» ڕەبەن ڕۆیی



| @Kurdish_Poetry
468 views17:45
باز کردن / نظر دهید
2022-01-21 21:30:00

✓ #_هەژار (1921 - 1991)

سیخوار
خۆی نواند لەبەر پەساران
سەرما هات، دڕا بەرگی هەژاران

نا نا، تۆ مانگی دڵخۆشی و شادی
تێتدا هەڵکرا ئاڵای ئازادی

ڕێبەندان گەرچی ڕێگەبەندانی
گلێنەی چاوی گەلی کوردانی

لەنێو مانگاندا جوان و ڕووسووری
لە تۆدا کرا جێژنی جومهووری

لە کتێبی بۆ کوردستان ـی مامۆستا هەژاردا بۆ ناوی مانگی سێیەمی پاییز سیخوار بەکار براوە و واتە: زوقم، ئاڵشت. سەرماوەز مانگی سێیەمی پاییزە.

✓ #_هێمن (1921 - 1986)

ڕۆژی بیست و شەشی سەرماوەز ئاڵای کوردستان لە مەهاباد هەڵکرا و ڕۆژی دووی ڕێبەندانی ١٣٢٤ کۆماری کوردستان دامەزرا. من نامەوێ لەو بارەوە بدوێم چونکە زۆری باس کراوە و تەنیا دەڵێم من لەو ڕۆژە پیرۆزانەدا بەشداربووم و شیعرم خوێندەوە.

پاش #_دووی_ڕێبەندان و پێکهاتنی کۆماری کوردستان کوردەکانی پارچەکانی تری کوردستان ڕوویان لە مەهاباد کرد و من و هەژار لەگەڵ هەموو پیاوە بەناوبانگەکان پێوەندیی دۆستایەتیمان دامەزراند. مامۆستا قانیعیشم ناسی و لە ئەزموونی ئەدەبیی ئەویش کەڵکم وەرگرت. زۆرم بیرەوەریی خۆش لە هاونشینیی مامۆستا قانیع هەیە کە بەداخەوە لێرەدا مەجالی گێڕانەوەیان نییە.



| @Kurdish_Poetry
598 views18:30
باز کردن / نظر دهید
2022-01-21 20:15:02

✓ #_دڵدار
#_دووی_ڕێبەندان

ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کوردزوبان
نایڕمێنێ دانەیی تۆپی زەمان

کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە، هیچ نانەوێ ئاڵاکەمان

شیعر و هۆنراوە
417 views17:15
باز کردن / نظر دهید
2022-01-19 20:30:00

✓ #_شاهۆ [مەلا حەسەنی قازی] (1882 - 1971)

دڵی وەک هوزاری حەزینی من لە فیراقی ڕووی نیگارەوە
بە تەرەنومێکی گرینەوە بە مەقامی شۆر و قەتارەوە

بە کزەی دەروونەوە شیعری تەڕ کە دەڵێ بە چاوی خوماری یار
وەکوو بوڵبوڵێ کە دەخوێنێ زار بە قەفەس لە کونجی تەلارەوە

بە هەوا و سەدای فوغانی دڵ کە لە سازی سینە دێتە گوێ
هەر ئەڵێی نەوای عیراقییە بە کزەی کەمانچە و تارەوە

بەئومێدی دیتنی ماهی ڕووت، گوڵی نەوڕەسیدەیی موشکبۆ
لە دوو دیدەمۆ دڵی من مودام، بە فوغان و ناڵە و زارەوە

ملی ڕادەکێشێ نیگا ئەکا، لە خوا ئەخوازێ، دوعا ئەکا
بە سەمیمی دڵ، نزا ئەکا کە تۆ بێی بە لەنجەولارەوە

وەرە سەیری چەشمەیی چاوەکەم لە فیراقی ئێوەوە چۆن تەقی
لە سەرا کە دێ فەیزان ئەکا وەکوو سەیل بەشیوی بەهارەوە



| @Kurdish_Poetry
309 views17:30
باز کردن / نظر دهید
2022-01-15 21:44:59

✓ #_قانع (1898 - 1965)

گوڵ کە مەیلی دڵبەری بێ مشتەری پەیدا ئەکا
دڵ کە کەوتە عیشقبازی زاهدی ڕیسوا ئەکا

ماڵەکەم دارالجنونـە، خەستەخانەم بۆ ئەبەن
عیشق دەردێکە کە دووسەد سەر تەبیب شەیدا ئەکا

بمگرێ چەرخی زەمانە گەر لە خەم سەهوی زلە
بۆ مەتاعی بێبەها کەی مامەڵە و سەودا ئەکا

بۆیە عوریان ناگەڕێم دامێن ئەگەر پڕ بێ لە خوێن
ڕەنگی ئاڵ و واڵی لێوی دڵبەرم پەیدا ئەکا

ناوێرم هەرگیز خەیاڵی لێوی تۆ بگرم لە دڵ
چوون وتارت هێندە تاڵە دڵ تەواو ڕیسوا ئەکا

گەر تەماشای جێی دەمی تێغی برۆی خۆی کا لە دڵ
عاشقی ئەبرۆی ئەبێ هەر خۆبەخۆ هەیجا ئەکا

«قانعی» چۆن کەوتە فکری، دڵبەری کوشتی بە خەم
کوشتەیی یارە لە گۆڕا، دەردی دڵ ئینشا ئەکا



| @Kurdish_Poetry
659 views18:44
باز کردن / نظر دهید
2022-01-13 20:14:59

✓ #_حەریق (1856 - 1909)

ئەی دڵ وەرە شادی کە لەبۆ بەزمی ویسالت
وا دیومەتەوە دڵبەرەکەی تازەنیهالت

موددێکە کە ئەی بولبولی گۆشەی قەفەسی غەم
فەسڵت بووە لەم گوڵبەدەمەی نەوخەتوخاڵت

خامۆش و نمەدپۆش و موجەڕڕەد لە عەلایق
نەمبیستووە ئاوازی دەمی تفڵی مەقالت

سا، هەڵسە لە شوکرانەیی ئەم موژدەیە ئەی دڵ
ئامادە کە ئەسبابی تەڕەب ویسعەتی حاڵت

فەڕشی غەزەلت ڕاخە لەنێو حوجرەیی دڵدا
فخر العلما بێنەرە دیوانی خەیاڵت

بۆ پێشکەشی ڕێی عەد بکە ئەوسافی جەمیلی
خەرجی کە لەڕێی دەعوەتی ئەودا سەروماڵت

حەددم چییە عەددی بکەم ئەوسافی جەمیلی
مردووت مرێ کرمانجی لەبۆ عەقڵ و کەماڵت

زاتێکە موبەڕڕایە لە ئەنواعی نەقایس
ئیتر چ دەڵێی دەرحەقی، مەفقوودە مەجالت

پێی بێژە لەبۆ شەوکەتی تۆ فەخری زەمانە
پابووستە ئەرز و فەلەکیش چەتری جەلالت

شایستەیی شانت کە رئیس العلمایە
ڕێم ناکەوێ حەددم نییە تەعدادی خیسالت

تا ڕۆژی قییامەت لە جەلالا بی، جەلالی
نەیبینێ ئیلاهی چ بەشەر ڕۆژی زەوالت

پەروازی نییە بولبولی دڵ بۆ تەڕەفی گوڵ
تا دیویەتی پەروانەسیفەت شەمعی جەماڵت

مەقبووڵە لەلای فەخری زەمان شیعری «حەریقی»
چت پێ هەیە ئەی موددەعی بێ بیکە سوئالت



| @Kurdish_Poetry
408 views17:14
باز کردن / نظر دهید
2022-01-10 22:30:00

✓ #_هەژار (1921 - 1991)

تێهەڵکێشی شیعری #_حافز (1315 - 1390)

لە نیسکێنە و لە ساوار پڕ کرا زگ‌ها هەتا مل‌ها
برنج هەرزان ببوو ئەووەل ولی افتاد مشکل‌ها

کە دیزەی کەشکەکی هێنا و سەری لاگرت کە بانووی ماڵ
ز تاب قوڵتی هەڵمینش چه خون افتاد در دل‌ها

مەلا و شێخ هەرچی فەرموویان لە باسی خواردنا ڕاستە
که‌ سائل بی‌خبر نبود ز راه‌ و رسم منزل‌ها

پەتاتەخۆرەکان با ڕێک کەوین و چاری زگمان کەین
کجا دانند حال ما پڵاوخۆران و زگزل‌ها

چ مەولوودێکە کردی حاجی سەگباب هێشتە هەر برسیم
تەرەس فریاد می‌دارد که‌ به‌ربه‌ندید مەنجەل‌ها

لەسەر یاپراغ زگیشت هەڵدڕن سنگ بێنە پێش «حافظ»
متی ما تلق من تهوی دع الدنيا و امهلها



| @Kurdish_Poetry
392 views19:30
باز کردن / نظر دهید