Get Mystery Box with random crypto!

شیعر و هۆنراوە

لوگوی کانال تلگرام kurdish_poetry — شیعر و هۆنراوە ش
لوگوی کانال تلگرام kurdish_poetry — شیعر و هۆنراوە
آدرس کانال: @kurdish_poetry
دسته بندی ها: تلگرام
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 4.99K
توضیحات از کانال

سڵاو
خۆشحاڵین کە ئێمەتان هەڵبژارد.
لێرەدا خزمەتی شاعیران بە زمانی کوردی و قسەی خۆش و هەندێ بابەتی زانستی دەنووسین. بە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان گەورەمان کەن. هەڵەکانمان بۆ بنێرن. سپاس کە لەگەڵماندان.
🌐 books.vejin.net
🌐 awin.blogfa.com
🆔 @EmranHusseini

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 10

2022-01-08 20:15:00

✓ #_شاکەلی (1905 - 1980)

ئەی چرای شەوقی جەماڵت شەمعی حوجرەی سینەکەم
دینەکەت ئاوی ڕەوانی مەزرەعەی ئایینەکەم

مەزرەعەی ئایینی تاعەت کاتی نەورۆزە و کزە
مەرحەمەت کە ڕوو لە من بە ئاوی دین و ژینەکەم

ژینەکەم قوربانی تۆیە بۆ درێژی ژینی تۆ
حازرم قوربان فیدا کەم ڕۆحەکەی شیرینەکەم

ڕۆحەکەی شیرینەکەم هەر چاوەچاوی ڕێگەتە
حازرم شاها بە برژانگ ڕێگەکەت پەرژین ئەکەم

ڕێگەکەت پەرژین ئەکەم تا شاکەل و شیروانە بۆت
حەیفە بۆ چی تۆ نەبینی دەشتە سەوز و شینەکەم

شینەکەم بۆ شاکەلی کەمزاروئاوە، شوورەزار
«شاکەلی» قوربانی تۆ بێ شێخەکەی نەقشینەکەم

شێخەکەی نەقشینەکەم قوربانی تۆ بێ ژینەکەم
حازری ئەفکاری تۆ بووم بۆ ویقایەی دینەکەم

بۆ ویقایەی دینی من دوور و نزیکت بۆ نییە
کارەبایێکە نیگاهت بۆ سەودای سینەکەم

سینەکەی پڕمەینەتم، خۆمخانەیەکی قەسوەتە
سەفوەتی تۆ مەر بماڵی قەسوەتە دێرینەکەم

قەسوەتە دێرینەکەم ڕیشەی لە دڵما داکوتا
گەر بژارێکی نەبێ فەوتاوە زەرعی دینەکەم

دینەکەم مەربووتی یادی ڕابیتەی حوسنی تۆیە
حوسنی تۆیە نووری دیدەی پڕتەم و ئەسرینەکەم

پڕنمی دووریتە دیدەم گەرچی دووریت بۆ نییە
ئەی فیدای دوور و نزیکت ڕۆحەکەی بێتینەکەم

ڕۆحەکەی بێتینەکەم دووبارە عەرزی تۆ ئەکا
«شاکەلی» قوربانی تۆ بێ، شێخەکەی نەقشینەکەم



| @Kurdish_Poetry
181 views17:15
باز کردن / نظر دهید
2022-01-06 20:15:00

✓ #_دەنگی_کوردی

دەنگ: مدریک ڕۆستەمی ( ؟ )
شیعر: مەولەوی (1806 - 1882)

تەئسیری خەیاڵ کردەی من سەردا
سستی شەرمەندەن سەرشی وە وەردا

سەنگی سەنگیبار تاوان زۆر کەردەن
پیری بەدنامەن قامەت خەم کەردەن

تەن کە خەمیاوە، یانێ دەستوورەن
وادەی هورێزنای گیان ئەو حوزوورەن

تاوان ڕای نەفەس ڕجا گرتەن لێم
کردە یاگەی دەس تەما ناستەن پێم

پای هەوەس تەزان، ئارەزوو مۆڵەق
مەندەن وە ڕەحمەت بێپایانی حەق

دامنەکەی ئاییر دەروونم تۆنی
وەی دوو فەردەوە موغەننی کۆنی

یا ڕەببی نەو شەو تاریکەی فانی
هەر تۆ وە کردەی بەدیم مزانی

ئای سوبحی مەحشەر سەرئەفکەندە وێم
شەرمەندەی حوزوور خودا و بەندە وێم

شیعر و هۆنراوە
680 views17:15
باز کردن / نظر دهید
2022-01-03 21:45:01

✓ #_خادیم (1895 - 1953)

ئەگەر بێت و بنووسم شەرحی هیجرانم لەسەر کاغەز
ئەسووتێنێ هەناسەی حەسرەتم هەر وەک شەرەر کاغەز

حەسوودیم دێ کە فاسید چاوی ڕۆشن بێ بە ڕوویی تۆ
لە کاتێکا بنێرم من بە قاسیددا ئەگەر کاغەز

لە لەفزا تێ پەڕیوە شەرحی ئەحواڵم وەکوو ئاگر
لە کاتێ بوو بە مەعنا خۆی ئەسووتێ سەربەسەر کاغەز

میدادم خوێنی دڵ بێ هەم قەڵەم موژگانی خوێنئالوود
سەحیفەش ڕوویی زەردم بێ بنووسم من ئەگەر کاغەز

لە خەڵوەت سەر بە زانۆدا لە مەعنا بۆی ئەنووسم من
لە ئەوراقی سەحیفەی جەوهەری نووری بەسەر کاغەز

سولەیمانوار «خادیم» چاوەنۆر تاوەکوو هودهود
سەبا بێنی لە سەحرایی سەبا بۆ من ئەگەر کاغەز



| @Kurdish_Poetry
337 views18:45
باز کردن / نظر دهید
2021-12-31 20:30:00

✓ #_حاجی_قادری_کۆیی (1816 - 1897)

لە دەوری خاڵەکەی کوڵمی کە ماری زولفی داناوە
لەسەر تەسویرەکەی ئادەم مەلەک سەد عوزری هێناوە

شەوی میعراجی سوبحانە بە قەددی سەروی تۆی زانی
لە سیدرە جوبڕەئیل بۆیێ لە نیوەی ڕێگە لای داوە

کە شەیتان تاقی میحرابی برۆی تۆی دی وتی یا ڕەب
لە سوجدەی حەزرەتی ئادەم سەری خۆم بۆ چی با داوە

بەڵام ئەی ویشکەشێخانی زەمانە پێم بڵێن ئاخر
لەبەر چی پەرچەمی ساقی لە سوبحی جەبهە تۆراوە

بەغەیرەز باسی ئەو زارە موهیممە دەرکی ئەو زارە
ئەوی بیستوومە بیستوومە، ئەوی دیتوومە دامناوە

چ سەییادێکی سەییادی کە بۆ سەییادی ئوستادی
چ هەستی کردووە هەستا چ بازی بەست و وەستاوە

وەرە ڕەبعی دڵ و چاوم بەهەشتی ڕوبعی مەسکونە
هەتا دڵ حەز دەکا باخە هەتا چاو بڕ دەکا ئاوە

نیهایەت بمکوژن وەڵڵا لە ماچی لێوی خۆش نابم
ئەوی خوا حەز نەکا نابێ، ئەوی قەوماوە قەوماوە

لە حەققی مەقدەمی «حاجی» قوڕی کوێ کەم بە سەر خۆما
دڵێکم بوو لە دنیادا ئەویش بەینێکە تۆراوە



| @Kurdish_Poetry
566 views17:30
باز کردن / نظر دهید
2021-12-28 20:30:00

#_مەحوی (1836 - 1906)

بەس بکە، ئەی ئەشکی خوێنینم، بە غەممازی تەلاش
ڕازی عیشق و دەردی دڵ خۆ هەرچی بوو کردووتە فاش

ڕوومەتی ئازاری گەییێ من کە ڕوانیمێ، وتی
من قسەم گەر دڵخەراشە، تۆ نیگاهت جانخەراش

شەرتی کرد ئیتر لە کوشتن بەس بکا، یا ڕەب بکەی
ئەو وەفا بەم شەرتە کا، ئەمما لە قەتڵی من بە پاش

دڵ بژێوی هەر بە دەرد و داغە، تەزییدی دەوێ
قەت مەکە مەنعی، دوعاگۆ سەعیە بۆ ضم ـی مەعاش

سینە سەد لەت بوو، سەرم سەد داغی سەودا پێوە، چووم
عەرزی حاڵم کەم، بە ئیستیهزاوە دەیوت: چاک و باش

سەنگسارە زاهیری عاشق، دەروونی لالەزار
سوورەتی مەعشووقە گوڵزارە، جیبیللەت بەرد و تاش

دەرکی سەعبە، دەم مەدە «مەحوی» لە ئەسراری دەمی
چونکە بۆ لاشیء ـە، هەر سەعیەک بکا دەڕوا بەلاش



| @Kurdish_Poetry
666 views17:30
باز کردن / نظر دهید
2021-12-26 20:15:02

✓ #_سالم (1800 - 1866)

لە ڕەمزی سیڕڕی عیشقا ئەهلی دڵ بێدار و باهۆشە
دڵی بێدڵ لە خوابی غەفڵەتا هەمزادی خەرگۆشە

موریدی تازەعاشق ئیبتیدا ساڕەنگی ئاوازن
خیلافی پیری دەریادڵ کە وەک سیمورغ خامۆشە

لە نارا تا بەکەی ناگاتە حاڵی پوختەگی خامت
لە کوورەی عیشقتا دایم دڵم وەک دیگ پڕجۆشە

پەرێشانموویی موشکینت موسەلسەل هاتە بەر ئەبرۆ
بەقەسدی قەلبی دڵ، چاوت وەکوو تورکی زرەهپۆشە

لە وەسڵا بۆسە شیرینە، لە هیجرا تەڵخە ئەحواڵم
لە چاوی عیشقی یارا قیسمەتم هەم زەهرە، هەم نۆشە

هەتا دەمرم بە دووری تەرکی میهری ئاشنا ناکەم
دڵم تا سوبحدەم هەر شەو لەگەڵ یادت هەماغۆشە

کە چوو بێدەوڵەتی، وەختی فەرەح، یادی فەقر ناکەم
لە وەسڵا میحنەتی هیجرت لە خاترما فەرامۆشە

موشەخخەس توڕڕەیی جانانە فەرعی ماری زەححاکە
بەقەسدی مەغزی من «سالم» سەری دایم لەسەر دۆشە



| @Kurdish_Poetry
588 views17:15
باز کردن / نظر دهید
2021-12-24 20:00:05

✓ #_نالی (1800 - 1877)

شکەنجی عەرز و توولی پێچی زوڵفت بێسەرەنجامە
مەسەل توولی ئەمەل، عومری خزر، زنجیری سەودامە

بە شەڕ هاتن ڕەقیب و موددەعی، من خۆشیخۆشیمە
کە دەعوایە، لە هەر لایە بکوژرێ سوودی ئیسلامە

ئیشارەم کردە ئەبرۆی، یەعنی میحرابت کەچە، فەرمووی
ئەمە قیبلەی تەمامی عالەمە، جێی جیلوەی ئیمامە

لە سایەی ڕوویی تۆوە شامی خەڵقی تەڵعەتی سوبحە
لە شامی زوڵفی تۆوە سوبحی ئێمە زوڵمەتی شامە

لە ئاب و تاب و ئەشک و ئاهی خۆمدا بووم بە بوریانی
لەباتی پوختەگی سووتام و ئێستەش پێم دەڵێ خامە

نیشانەی پوختەگی بێدەنگییە «نالی» ئەگەر پوختەی
بە حوججەت تەی بکە نامە، بە حیددەت پەی بکە خامە



| @Kurdish_Poetry
883 views17:00
باز کردن / نظر دهید
2021-12-22 20:15:01

✓ #_دەنگی_کوردی

دەنگ: عەتا قەرەداغی (1973)
شیعر: عەبدوڵڵا پەشێو (1946)

هەموو شتێک جوانە لە تۆ
سۆزی گەرم
بزەی نەرم
دڵتەڕیت و چێژی ناسک
جارجار چرپەی تێکەڵ شەرم

چەندە جوانە
قژی تەنکی سەر ناوچەوان
کە وەکوو تەم سەما دەکا
لەسەر بەفر و گوڵ ئەرخەوان

چەندە جوانە
پەنجەی لەخۆوە نەرم و شل
تاڤگەی کەزیی ئارمووشینی
پەخش و خاوی سەر شان و مل

هەموو شتێک جوانە لە تۆ
وردەنیگا
چاو و برۆ
گێڕانەوەی بیرەوەریت
باسی خۆشی و دەردەسەریت
باسی دواڕۆژ
باسی ناوماڵ
باسی ناوی یەکەم مناڵ

شیعر و هۆنراوە
346 views17:15
باز کردن / نظر دهید
2021-12-20 19:15:21

✓ #_زستان

زستانی 2721 ـی کوردی – 1400 ـی هەتاوی
کاتی دەستپێکردن: سێشەممە 19:29 بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
زستانی ئەمساڵ 88 ڕۆژ و 23 سەعات و 34 خولەکە.

Winter 2021 - 2022
Start (December Solstice): 21 Dec - 19:29 RKUT.
Duration: 88 days, 23 hrs, 34 mins
.

سێشەممە 21 ـی 12 ـی 2021 ڕێکەوتی 30 ـی سەرماوەزی 2721 ـی کوردی دوایین ڕۆژی پاییزە و چوارشەممە یەکەم ڕۆژی وەرزی زستانە (سەرەتای مانگی بەفرانبار).

بەپێی پێوانە فەلەکییەکان ڕۆژی سێشەممە کات 19:29 خولەک دیاردەی «وەرگەڕانی زستانە - Winter Solstice» ڕوو دەدات. سێشەممە درێژترین شەوی ساڵ و ڕۆژیش کورتترین ئاست تۆمار دەکات.

لەم ڕۆژەدا بەپێی لاریی گۆشەی خولانەوەی تەوەری زەوی لەسەر تەوەری کەمەریدا، تیشکی خۆر ستوونی دەبێت لەسەر «خولگەی قڕژاڵ» لە نیوەگۆی باشووری زەوی، هەر بۆیە تیشکی خۆر زیاتر بەرەو نیوەگۆی باشووری زەوی دەکشێ تا دەگاتە ئاستی 23 پلە و 40 خولەک بەرەو باشوور، کە ئەمەش واتای کشانێکی زۆر دەنوێنێ لە تیشکی خور لە نیوەگۆی باکوور بەرەو باشوور، ئەو کاتە بۆ دانیشتوانی نیوەگۆی باشووری زەوی، دەستپێکی وەرزی هاوینە، واتە «وەرگەڕانی هاوینە - Summer Solstice» دەبێت.

کە واتە هۆکاری درێژبوونەوەی ماوەی شەو و ڕۆژ و دابەزینی پلەکانی گەرما لە نیوەگۆی باکووری زەوی هۆکارەکەی بۆ لاربوونەوەی تیشکی خۆرەوەیە، نەوەک دوورکەوتنەوە و نزیکبوونەوەی زەوی لە خۆر، چونکە لە ڕاستیدا وەرگەڕانی زستانە لە نیوگۆی باکووری زەویدا کاتێک ڕوو دەدات کە هەسارەکەمان لە نزیکترین خاڵدایە لە خۆر! لە هاوینیشدا لە دوورترین خاڵدایە. لە هەمان کاتدا ئەو ناوچانەی دەکەونە نێو بازنەی جەمسەری باکوور لە هێڵە پانییە بەرزەکان، خۆر یەکجار زۆر زیاتر لە ئاسمانیان دوور دەکەوێتەوە و تا وای لێ دێت خۆر بۆ ماوەی 6 مانگ لەو ناوچانەدا نابینرێت! بەڵام بەپێچەوانەوە، لە ناوچەکانی نێو بازنەی جەمسەری باشووردا خۆر بۆ ماوەی 6 مانگ هەڵدێت و لە کاتی ئاوابوونیدا لەسەر ئاسۆی ڕۆژاوا دەبێ و پاشان بۆ باکووری ڕۆژاوا و ئینجا باکوور و پاشان بۆ باکووری ڕۆژهەڵات و ئینجا دووبارە لە ڕۆژهەڵاتدا بەرز دەبێتەوە بۆ ناوەڕاستی ئاسمان.

| مانگـــــــــــــــــ
216 views16:15
باز کردن / نظر دهید
2021-12-19 22:00:15

✓ #_هێمن (1921 - 1986)

سەققز و سەردەشت و سابڵاخ و سنەی کرد غەرقی خوێن
سێی تری ویستن گوتی بۆ سفرە حەو سینم دەوێ

کەی ڕەوایە بمدەنە بەر گوللە یا ڕاوم بنێن
گەر گوتم کوردم لە کوردستانی خۆم ژینم دەوێ

کورد مەگەر کوندە کە هەر وێرانە بێ هێلانەکەی
نیشتمانی ئاوەدانی جوانی ڕەنگینم دەوێ

زۆر بەئاواتم کە کوردستانەکەم بێکێشە بێ
ئاشتیخوازم کوا وڵاتی پڕڕقوقینم دەوێ

تا نەهێڵم شوێنەواری نالەباری پەهلەوی
نەگبەتی زۆردارەکان و خۆشی مسکینم دەوێ

لاشەڕم، کوا بەدفەڕم ئەمما لەسەر مافی ڕەوام
دەست و چەک، ئیمان و هیوا و هەستی ئاورینم دەوێ

بۆ نەجاتی ئەم گەلە کۆیلە و هەژار و بێکەسە
گیانی پاک و بیری تیژ و ڕێگەناسینم دەوێ

بۆ بەگژداچوونی زۆرداری و هەژاری و ناهەقی
کارگەر و جووتێری ئاگا و مستی ئاسنینم دەوێ

سەخت و ناهەموارە ئەم ڕێگایە کوردی کوڵنەدەر
بۆ خەباتێکی درێژخایەن گوڕ و تینم دەوێ

دوای نەجات بۆ ئاوەدانی و خۆشی خاپوورە وڵات
کۆمەڵێکی چاک و پاک و ڕاست و وردبینم دەوێ

بۆ خەباتی هاوبەشی یەکسانی توندوتیژی گەل
لاوی کارامەی بەجەرگ و کیژی سەنگینم دەوێ



| @Kurdish_Poetry
646 views19:00
باز کردن / نظر دهید