Get Mystery Box with random crypto!

شیعر و هۆنراوە

لوگوی کانال تلگرام kurdish_poetry — شیعر و هۆنراوە ش
لوگوی کانال تلگرام kurdish_poetry — شیعر و هۆنراوە
آدرس کانال: @kurdish_poetry
دسته بندی ها: تلگرام
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 4.99K
توضیحات از کانال

سڵاو
خۆشحاڵین کە ئێمەتان هەڵبژارد.
لێرەدا خزمەتی شاعیران بە زمانی کوردی و قسەی خۆش و هەندێ بابەتی زانستی دەنووسین. بە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان گەورەمان کەن. هەڵەکانمان بۆ بنێرن. سپاس کە لەگەڵماندان.
🌐 books.vejin.net
🌐 awin.blogfa.com
🆔 @EmranHusseini

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 6

2022-04-11 22:44:47

✓ #_قانع (1898 - 1965)

مەعلوومە لەلا ئەو کەسە وا ئەهلی حەیا بێ
گەر پیرە وەگەر گەنجە وەگەر شاهـ و گەدا بێ
نابێ سەری بەرزی بە منەت کۆم و پەسا بێ
«قانع» دەسی من داوێتی تۆ تاوەکوو مابێ
عەمرت لە حەیاتا عەمەلت سەنعەتی چابێ

کێ بێ لە جیهان ڕشتەیی نامووسی بەجێ بێ
چاوی لە دەسی پیرەژنی بێکەسی دێ بێ
ئومێدی دڵی سەر قەڵەمەی پوورە خەجێ بێ
نانێ کە بەگەڕ دەس بکەوێ گووی سەگی تێ بێ
سەگ لێت بوەڕێ و پیرەژنیش دەمبەدوعا بێ

هەر کەس لە جیهان خاوەنی خولقێکی شەریفە
یاخود کوڕی مەیدان و هونەرمەند و حەریفە
گوێ ڕاگرێ بۆ نەشئەیی ئەم شێعرە زەریفە
مەشهوورە حەیا قەترەیەکی شۆخ و لەتیفە
هەر کەس کە گەڕا لازمە ئەو قەترە تکابێ

باوەڕ مەکە هەرگیز بە مەقامات و بە عیشقی
بۆ جەلبی قلووبە کەرەم و ڕەئفەت و ڕفقی
ڕۆژێ دوو هەزار تۆبە بکا زاهرە فسقی
مەهتووکە لەلا من بە شەڕی باعیسی ڕزقی
کەشکۆڵ و دەف و مێزەر و مەشاک و عەبا بێ

سا بێ لە بنا گویێ مەبڕە سەرزلی ملپان
دۆڕانە بڕۆ بێهونەر و واعیزی ماڵان
گەر باوەڕم پێ ناکەی بە سی جزمەیی قورئان
ئەم سەنعەتە مەکر و هەلە بۆ کەس نییە قوربان
بۆ ئەو کەسەیە وا بە درۆ پیاوی خوا بێ

تۆزاوی و ئارداوی ئەڵێی بەردە لە ئاشا
سکشۆڕە وەکوو هۆڕی کە خزابێ لە ماشا
سەد چاکەی لەگەڵ کەی کەچی بەدگۆیە لە پاشا
باپیرەی منیش خەلقەتی گەر وا بووە حاشا
تا ڕۆژی ئەزەل نامەوێ لەو جەددە ئەبا بێ

مەیتی بکەوێ دێنە سەری یەکیەک و کۆکۆ
بۆ گرتنی میراس هەموو گریە و ڕۆڕۆ
«قانع» بەسە ئەم باسی بەڕووی پیسی بە بۆ سۆ
«موفتی» کە وەها بێئەدەبە مەنعی نەکەی تۆ
پەردەی دڵەکەی ڕەنگە لە سەد لاوە دڕا بێ

پێنجخشتەکی لەسەر شێعری #_موفتی_پێنجوێنی (1881 - 1952)



| @Kurdish_Poetry
1.4K views19:44
باز کردن / نظر دهید
2022-04-09 22:00:31

✓ #_مەحوی (1836 - 1906)

ئەو دەمە ڕۆحم لەسەر لەب بوو لەبەر دەردی فیراق
هات و زوو کردم بە پێ شاباشی، نعم الإتفاق

بێمە کوێ؟ دڵبەر وتی، گەر چاوە، تۆفانێکی ئەشک
دڵ، تەنووری ئاگری عیشق و خرۆشی ئیشتیاق

ئەو دوو ئەبرۆیە کە پەیوەستە بە جووتە، وەک هوما
سایەبانی چاوی بیمارن، لە عالەم بوونە تاق

مەحشەرێ هەستا کە هەستا ڕۆیی، ڕۆیی دووبەدووی
الوداعـێکی ئەوا ناڵەی هەزاران الفراق

هەر شوانێ کەی دەبێتە هەمقەرینی شاهی من
سواری کەر نابێ ببێتە هەمتەکی سواری بوراق

عەیشی ناخۆشە، سەری مەدهۆشە دایم زەڕپەرست
خاسسە هەر سەفرایە بۆتە موریسی تاڵی مەزاق

تا لە ماڵی دەرنەکردووی ئەم شەوی سەد شووکەرە
«مەحوی» ئازانە بدە تۆ سێبەسێ دنیا تەڵاق



| @Kurdish_Poetry
1.4K views19:00
باز کردن / نظر دهید
2022-04-07 21:29:51

✓ #_زاری (1905 - 1982)

لە باغی عالەما سەروێ نەزیری قامەتی ڕەعنات
نەبوو نابێت و نایابە گوڵێ وەک تەلعەتی زیبات

بە چی تەشبیهی ڕوخسارت بکا شاعیر لە جوانیدا
کە ئەم خورشیدە عالەمتابە شێوەی حوسنی تۆ نادات

بە هەر جوانێ کە تەشبیهت ئەکەم تەبعەن پەشیمانم
کە هۆشم غەیری تۆ جوانتر لە تۆ لێم ڕوونە دەس ناخات

سەلیقەی پێ دەوێ و هۆنینەوەی دوڕ تاکوو لایق بێ
دڵئارامی جەماڵت ئەی دڵئارامم زیاتر کات

بە ئەوسافی جەماڵی دڵبەرت گەرچی خەیاڵاتم
گەلێ سەرگەرمە وەک پێویستە دەستی قودرەتی ناگات

لە سارایەکی بێداروگیاهـ و گەرم و بێئاوا
ئیرادەی حەق وەها بوو جَنَّةُ الْمَأْوَىٰ ـیێ بەرپا کات

بە ڕەحمی بێحەدی تۆی کردە تووبای ئەو گوڵستانە
لە سێبەرتا کە جسمانی و ڕۆحانی پشوویێ بات

بەڵێ تاجی سەعادەت سەرئەنێ هەر کەس لە دنیادا
بە فەرموودەی سەحیح و پڕ لە دڵسۆزیت بڕوا کات

درێغە حەسرەتە ئێشە پەشیمانی و بەدبەختی
لە ئایینی سەحیحی پاک و ڕووناکت کەسێ لادات

کە تۆ بەم جۆرە شەمعی عیففەت و فەزڵ و کەماڵاتی
لە دەورت با وەکوو پەروانە دڵ ئاور لە خۆ بەردات

ئەبێ ئاوی حەیاتی واقیعی فەرمایشی تۆ بێ
بە دڵ هەر کەس وەری بگرێت و بێتەردید نۆشی کات

ئەبووبەکرێکە الْأَتْقَى نیشانی ئیمتیازی ئەو
ابوحفص ـێکه لَوْ كَانَ مەقامی ئەو ئەکا ئیسبات

بە فەرموودەی ئەتۆ هەر کەس نەکا ڕەفتار و مونکیر بێ
ئەبووجەهلێکە پاماڵی شەپۆلی قەهری سەیلئاسات

ئەحەد ناوی بە ئەحمەد بردووی ئیدی ئەمن چ بڵێم
چرانەوتی لەگەڵ خورشیدی تابانا ئەبێ چ بکات

لە اِقرَا بِاسمِ رَبِّكَ گەر بە دیدەی هۆش بڕوانین
چەندە ئەم شاگردە مەحبووبە و کریم الذات

لە تیکراری بخوێنە رَبُّكَ الاَكرَم نمایانە
کە بۆ غەیری ئەو ئەم تەعلیمە پڕتەعزیمە دەس نادات

حەڕا بوو مەدرەسەی مەخسووسی ئەم تەڵقینە چون لەودا
پەیامی دڵپەزێر و پاکی بۆ پێغەمبەری سەر هات

أَلَمْ نَشْرَحْ بەشارەت بۆ تلووعی ڕۆژی عیرفانت
فَتَرضَي مژدە بۆ بەرزی مەقامی خولقەتی والات

لە بەحری عَلَّمَ الاِنسان ئەوندەت جورعەنۆشی کرد
لە لەوحی سینەتا سابت نە کوللی بەڵکوو جزئيات

بە جەووادی ئەتۆ هەوری بەهاری بێگۆمان نابێ
بە جەززابی کەلامی دڵبەرت سەد کارەبا ناگات

بەهاری دەعوەتت مایەی سرووری دۆستانت وەک
قیامی قُمْ فَأَنذِرْ ئاوری بەردا دڵی ئەعدات

بە تێغی تیژی وەحدەت ڕیشەیی شیرکت وەها پەی کرد
هوبەل بێقەدر و قیمەت وەک مەنات و لات و عوززا مات

بتان و بتپەرستانی بە جارێ کردە پەندی عام
ڕەوییەی جوان و ئەخلاقی پەسەند و عادەتی ئەعلات

من و ئەم وەسفە؟ حاشا! چۆن ئەکا مێشوولە عەنقایی؟
دوڕی ئەم بەحرە غەوواسی ئەوێ بتوانێ دەستی خات

بە گیان و دڵ ئەپاڕێمۆ لە قاپی ڕەحمەتی یەزدان
بە دیداری موشەڕڕەف بم بە ماچی خاکی بەردەرگات

بە برژانگم بماڵم خاکی ئەو ڕێگە کە پێت لێ نا
بە ئەلتافی ئیلاهی چاوەڕێم ئەم فرسەتەم پێ بات

بە خۆمم وت ئەمانە بۆ بڵێم ئایا لە ڕووی هەڵدێ
سەگی خوێڕی لە خاوەنماڵ نان و ئاوی داوا کات؟!

پەزیرایی جەنابی تۆیە أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَر
هُوَ الْأَبْتَر
نیشانەی نەگبەتی بۆ دوژمنی بەدخوات

لە تۆدا کۆیە هەر خاسییەتێ مەحبووب و مەرغووبە
لەمە زیاتر چ نازانم فیکر ئەم دەشتە تەی ناکات

بە حوسنی سووڕەت و سیرەت لە مەوجوودات مومتازی
بەڵێ ئەسڵ و وجوودی تۆ و فەرعی تۆیە مەوجوودات

بە دوو دەستی ڕجا داوێنی لوتف و هیممەتت ئەگرم
کە تۆ دەسگیری بێتەقسیری بۆ ئەحیا و بۆ ئەموات

ئەڵێم ئەی شاسەواری عەرسەیی بەدر و حونەین و فەتح
ئەڵێم ئەی نووری دیدەی ئەنبیا ئەی ساحیبی ئایات

بە زاری هاتم و خۆم خستە ئاستانەی جەوانمەردیت
غەنی نابێ لە سفرەی نیعمەتی موحتاج بێبەش کات

لە عالەمدا منم یەک زەڕڕە هیواداری ڕەحمەت چون
خەڵاتی رَحْمَةً لِّلْعَالَمِين ئەی شاهـ بۆ تۆ هات

ئیلاهی بەرمەدە دەستم لە دەستی ئەم تکاکارە
کە بەر لەو ڕۆژی سەختی کەس تکا بۆ هیچ کەس ناکات

لە بەحری بێکەناری ڕەحمەتت لافاوی بێوشکاو
بڕێژە سەر وجوودی خۆی و ئالی هەر دەقیقە و کات

مەگەر خەللاقی ئەو دانا بە ئەخلاقی حەمیدی بێ
زبانی لاڵی تۆ «زاری» ژماری وەسفی ئەو ناکات



| @Kurdish_Poetry
1.7K views18:29
باز کردن / نظر دهید
2022-04-05 21:29:52

✓ #_عارف_عورفی (1896 - 1961)

ئەی ڕەفێقان هیممەتێ بۆ دەردی سینەم مەرهەمێ
تاکوو کەی تەنها لە کونجی حەسرەتا بم هەمدەمێ

ئەی فەڵەک تا کەی بمێنم وێڵی سەحرا و چۆڵ و هەرد
وەک وەلی دێوانە عاشق بم بە ڕوخساری شەمێ

ئاخری بۆ کوێ بڕۆم چی بکەم لە دەستی جەیشی غەم
هەر شەوێکم چەرخی گەردوون بۆم ببارێنێ غەمێ

شاری سینە دائیمەن ئاشووبی غەم دای گرتووە
نەمدی خۆشی لەم خەرابابادە غەیری ماتەمێ

قودرەتێ بۆ دەفعی دێوی غەم لەسەر موڵکی وجوود
بۆ خوا ئەی ئاسەفی موڵکی سولەیمان خاتەمێ

تاکوو کەی وێران بێ موڵکی دڵ بەدەست پووری پەشەنگ
بۆ شکستی پەنجەیی ئەم زاڵمە کوا ڕۆستەمێ

کوا زەمانی تافی جوانیم قودرەتی پەنجەی هونەر
ئاخری بەم پیرییە کەوتوومە داوی پەرچەمێ

توشنەلەب بۆ چی بمێنم ئیلتیجام هێنایە بەر
بابی عەدلت ئەی شفيع المذنبين ـم زەمزەمێ



| @Kurdish_Poetry
1.5K views18:29
باز کردن / نظر دهید
2022-04-03 22:44:54

✓ #_هێمن (1921 - 1986)

وەتەن گیان و سەر و ماڵم فیدای تۆ
وە گیانی من کەوێ دەرد و بەڵای تۆ

لە پێناوت دەنێم سەر تا بزانی
منم ڕۆڵێکی ئازا و باوەفای تۆ

لەبۆ پاراستن و حیفزی سنوورت
لەباتی ماژینۆ سینگم قەڵای تۆ

دەبێ من چۆن بژیم مەسروور و دڵشاد
کە دەتبینم لە دەس بێگانەدای تۆ

دەبێ کەی سەربەخۆ بی تۆ هەتا من
بە سەربەستی بکەم سەیر و سەفای تۆ

بە شینکە و گوڵ سەراسەر سوور و شینە
چ جوانە دیمەنی کێو و چیای تۆ

لەگەڵ تۆ بۆ نەجاتی نیشتمانت
دەدەن «هێمن» هەوڵ خوشک و برای تۆ



| @Kurdish_Poetry
1.6K views19:44
باز کردن / نظر دهید
2022-04-01 22:29:54

✓ #_زاری (1905 - 1982)

ئەی ساحیبانی دین، برایانی موسلیمین
وا مانگی ڕۆژوو هات بەرەو پیری با بچین

مێهمانە، قەدری واجبە لەسەر موکەللیفان
بە زیکر و فیکر و تاعەتی مەولایی عالەمین

مانگی نزوولی ڕەحمەتی پەروەردگاری عالەمە
مانگی قبووڵی عوزر و تۆبەیە بۆ جەمعی تائیبین

ئەم مانگە هەر ئەو مانگەیە کەلامی خودا لەوا
نازڵ بووە سەر حەزرەتی سەرداری موڕسەلین

ئەم مانگە هەر ئەو مانگەیە کە حەربی بەدر لەوا
کرا و بوو بەدری منەووەر هیلالی دین

دارای شەوی قەدرە کە باڵاترە جەزای
لە یەک هەزار مانگ عیباداتی عابیدین

فریشتەکانی ئاسمانی ئەو شەوە بە ئیزنی
خودای گەورە لەگەڵ ڕۆح دێنە سەر زەمین

مەشغووڵی تاعەت و حەمد و سەنای زاتی پاک
خودان تا بەیان لەگەڵ جەمعی ساڵحین

هەستن لە خەوی غەفڵەت و بێدار ببنەوە
بێنۆ کە عەبدی خودا بین و غوڵامی هەوا نەبین

ئەم نەقدی عومرە حەیفە کە بێهوودە بگوزەرێ
تۆشەی نەجات واجبە ئەمڕۆکە هەڵگرین

یادێ لە مەرگ و قەبر و سوئالات و خۆفی ڕۆژ
حەساب بۆ نەکەین مەگەر ئێمە نامرین؟

بۆ ڕاهی وا درێژ و پێچپێچ و پڕخەتەر
بێ فکری تۆشە قەت نییە ئینسانی دووربین

تا عومر باقییە کارێ بکەن کە بێعەمەڵ
نەدراوە بە کەس وەعدەیێ بۆ جەننەتی بەرین

کەشتی نەجات چاکەیە، نەک کردەوەی قەبێح
ڕۆژی عوبووری خەلق لە دەریای ئاتەشین

بێنۆ بچینە دایرەی ئەم دینە حەققە با
ئەهلی بەهەشت بین و جەحیم و سەقەر نەچین

بەم ڕێگە ڕاسەدا خودا بە ڕەهبەری ڕەسووڵ
بمانبە ناو مەنزڵی بێخۆفی آمنين

بۆ تۆیە نوێژ و تاعەت و مەرگ و حەیاتمان
اياك نعبد یا ڕەببی و اياك نستعين

بێغیرەتییە «زاری» تەنەففور لە دیانەت
بۆ ئێمە ئەگەر پەیڕەوی دینی موحەممەدین



| @Kurdish_Poetry
2.0K views19:29
باز کردن / نظر دهید
2022-03-31 21:44:55

✓ #_حەقیقی (1902 - 1996)

ئەوا سۆزەی بەیان دیسان پەیامی دڵبەری هێنا
نەسیمی ڕووحپەروەر عەتری عوود و عەنبەری هێنا

شنەی بای مەرحەمەت دیسان لەلای کوێستانی کانی بەن
چ خۆش بۆنی هەڵاڵە و سوێسنە و سووسەنبەری هێنا

نە زیندوو بووم نە مردوو نامەکەت ئاوی حەیاتی دام
نە قاسید بوو نە کاغەز ساقی ئاوی کەوسەری هێنا

لە وێنەی سونبول و لالە و گوڵ و گوڵئەتڵەسی و شەوبۆ
حەریر و ئەتڵەس و جەرسە و قەنەوز و مەخمەری هێنا

لە ڕووی نەخش و نیگاری پیرەکوێستانی تەبیعەت بوو
موهەندس چوو نموونەی ڕامسەر و بابولسەری هێنا

سزد گر زنده‌ گردد مرده‌ از نامت مسیح‌آسا
کە وا بۆ مەسکەنی سەردار نامەی سەروەری هێنا

عەزیزم شەرحی دووری تۆم شەوێکی تاکوو ڕۆژ نووسی
سبەینێ زوو قەڵەم ئیعلانی خەتمی دەفتەری هێنا

قیامی قامەتت بۆ ئەهلی دڵ قامی قیامەت بوو
قەتاری کۆچوبارت بۆ موکریان مەحشەری هێنا

گڕی دڵ زۆر بەتینە وا زوو ناکووژێتەوە کامیل
«حەقیقی» دەستەچیلەی دڵ ئیمامی ئاگری هێنا



| @Kurdish_Poetry
1.7K views18:44
باز کردن / نظر دهید
2022-03-30 22:15:06

✓ #_ماتەم [1989]

عەتری بسکەی نمنمۆکەت دەنگی لەم ڕێ و ناوە دێ
ڕۆژ کە ئەڕوێ بۆنی زەردەت بەم دەلاقەی باوە دێ

کوڵمی گڕگرتووت لە دەوری بووکەبەفرینەی شەقام
قوڕگی پڕشایی لە هەستە و بەو بزەی نێوچاوە دێ

بۆ پیاسەی ڕێی زرێبارت وشەم گۆڤەند ئەکا
کاتێ پەلکەت لەنجە دەفرۆشێ و شنەش لەو لاوە دێ

با بە قووڵی تێ بگا چاوی بزەم کاتێ کە دێی
تا بڵێ پەڵکە و چنارە و قامەتی لەو لاوە دێ

گوڵ لە پشکۆی پێکەنینت دێ دەسا کێشی غەزەل
چەپکەتیشکێ لەو چریکەی فاعیلاتون ناوە دێ

زوڵفی سافی بێکراتینت بە پەیکێ ڕەنگی مەی
ئارەقی لێ هەڵدەچۆڕێ و مەستی تاری خاوە دێ

بێچوەکەروێشکی حەسارت دووبەدوو دێن و دەچن
کاتێ خشپەی پەنجەکانی شێعری «ماتەم» واوە دێ



| @Kurdish_Poetry
1.6K views19:15
باز کردن / نظر دهید
2022-03-29 21:15:46

✓ #_مەحوی (1836 - 1906)

لە سەیری خەستەخانەی عیشق ئەوی سەوزەی کە وا شینە
لەسەر هەر خەستە دێ یا خوێندنی یاسینە، یا شینە

شەهیدی غەمزەیە بەعزێ، سەقیمی عیشوەیە جەمعێ
دیارە، سەرنویشتی ئەهلی دڵ یا شینە یا سینە

لە بەنگ ئەم بەنگیانە چی دەبینن، خۆ لە خۆ گۆڕان
لە دنیادا مەداری عەیش و خۆشی، خۆ نەناسینە

بە سەر دڵدا لە قاپی فەیزەوە دێ نەشئە پەیدەرپەی
چ غەمزەی دیدەمەخموورێکە ئەمشەو کون دەکا سینە

هەناسەم دا بە ناڵە عەرزی حاڵی کەم کە تاساوە
لە خوێناوی دڵ و جەرگم دەروونم کەیلە تا سینە

لە عالەمدا عەلامەی سوبحی حەشر ئیمشەو بەیانی دا
خودا عالم، لە چاکی ئەو بەرۆکە دەردەخا سینە

مەلا تەڵقینی «مەحوی» دانەدا، حبل المتین ـی ئەو
لە جێگەی زەللە زەیلی ڕەئفەتی تاها و یاسینە



| @Kurdish_Poetry
1.8K views18:15
باز کردن / نظر دهید
2022-03-27 21:44:56

✓ #_ئەدەب (1859 - 1916)

سوبحدەم، هەنگامی گوڵ، سۆزەی نەسیمی عەنبەرین
چەندە خۆشە، بادەوەرگرتن لە یاری نازەنین

چەندە خۆشە، عوشرەتی پەنهان، نیگارت ڕووبەڕوو
موتریب و ساقی لە لایێک، خونچەدەم یەک، مەهجەبین

گەهـ سەماعی ئەرغەنوون و گا سوراحی لەعلی ناب
گا لە باخی تەلعەتی یارانی گوڵڕوو گوڵچنین

خۆزگە بە دوێنێشەوێ کا، دووبەدوو بووین ئەمن و یار
تا سەحەرمان عەیش و عوشرەت بوو، مەزاح و پێکەنین

دەمبەدەم ساعید لە گەردن، لەب لەسەر لەب، ڕووبەڕوو
دەست لەسەر سینە، خەریکی گوڵچنین و بەیگوشین

گەهـ لە جامی لێوەکەم، دەمژی قوڕابەی شەهدی ساف
گەهـ لە فنجانی دەمی تەنگی ڕەواقی ئەنگەبین

گەهـ لە باخی سینەدا، سەیری دوو نارنجم ئەکرد
گا لە گوڵزاری جەمالیدا، تەماشای یاسەمین

گەهـ لە بادەی، مەستی کردم گەهـ لە غەمزەی چاوی، شێت
گا لە زوڵفی والە و شەیدا، نە عەقڵم ما نە دین

گا لە دوو لەب ساغەری تێ کرد کە ها ئابی حەیات
گا لە گەردن شیشەیی ڕاگرت کە ها ماء المعین

گا بەڕووی خۆی کرد ئیشارە، گەهـ بە ڕەوزەی سینەکەی
هذهِ جَنّات عَدن فادخلوها خالدين

موختەسەر دوێنێشەوێ، تا تەلعەتی میهری مونیر
هەر «ئەدەب» بوو بێسەدا موختاری فیردەوسی بەرین



| @Kurdish_Poetry
1.8K views18:44
باز کردن / نظر دهید