Get Mystery Box with random crypto!

شیعر و هۆنراوە

لوگوی کانال تلگرام kurdish_poetry — شیعر و هۆنراوە ش
لوگوی کانال تلگرام kurdish_poetry — شیعر و هۆنراوە
آدرس کانال: @kurdish_poetry
دسته بندی ها: تلگرام
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 4.99K
توضیحات از کانال

سڵاو
خۆشحاڵین کە ئێمەتان هەڵبژارد.
لێرەدا خزمەتی شاعیران بە زمانی کوردی و قسەی خۆش و هەندێ بابەتی زانستی دەنووسین. بە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان گەورەمان کەن. هەڵەکانمان بۆ بنێرن. سپاس کە لەگەڵماندان.
🌐 books.vejin.net
🌐 awin.blogfa.com
🆔 @EmranHusseini

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 5

2022-05-07 21:30:18

✓ #_عەونی (1914 - 1992)

ئەسلەحەی جەنگی دەبەستم پاسی کوردستان دەکەم
قەتلوعامی حاکمانی تورکیا و ئێران دەکەم

چونکە ئەم دوو چینی زاڵم خوێنی کوردیان زۆر ڕژاند
دوژمنی خاکی وڵاتم پەرت و سەرگەردان دەکەم

ناکەسێک نیم بۆ مەتالیب من لە ڕوویی لافەوە
ئیرسی خۆمە بەڵکوو داوای دەوڵەتی ساسان دەکەم

چیم بە ئاشوور کرد لە کاتی خۆی بەڵێن بێ هەر وەها
تەخت بەختی دوژمنانی کورد بە خاک یەکسان دەکەم

هەر کەسێک بێت و لە هەر لا خوێنی کوردی ڕشتبێ
خۆم بەشوێنیدا دەڕۆم خانەی بەسەر وێران دەکەم

گیانبەختکردن لە ڕێگای نیشتمان پێویستییە
من کە کوردم پەیڕەوی فەرمایشی یەزدان دەکەم

خزمە گوێ بگرن لە بەندە «عەونی» زۆر بێچارەیە
من گرینم نەک لەبۆ خۆم، بەڵکوو بۆ کوردان دەکەم



| @Kurdish_Poetry
1.1K views18:30
باز کردن / نظر دهید
2022-05-04 21:29:54

✓ #_وەفایی (1844 - 1902)

ئەی ڕەفیقان وەرنە یاریم زۆر زەلیلم دڵشکاو
جان و دڵ مەحرووقی نارم، ئاخ لەبۆ تێڕێک دراو

ئاخ لەبۆ تێڕێک دراوان، نووری دڵ، بینایی چاوان
مەرهەمی دڵ کۆکراوان، مۆمیای پشتی شکاو

کوا ڕەفیقێکی تەواو بێ، شێرمەرد و دەستبڵاو بێ
ساحیبی چایی و پڵاو بێ، حاتەمی دەوران بە ناو

زێڕ و زیو فیکر و خەیاڵمە، دایک و باب و مام و خاڵمە
دولبەری سەد ماهـ و ساڵمە، لازم و مەلزوومکراو

زێڕ و زیو بابی هەتیوان، غەوس و قوتبی هیچنەدیوان
ئاخ کە لە منیش بۆتە میوان، دین و دڵ بۆی دانراو

هەر کە پارێکی دەبینم، دێتە کوڵ جۆشی گرینم
دادەنێم ئیمان و دینم، دێمە ئیکلام و سڵاو

دێمە ئیکلام و سڵاوان، زێڕ و زیو بینایی چاوان
ڕاحەتی جەرگ و هەناوان، گەر بە سیهابێ تەواو

چا و زێڕم بۆ وەدەرنێن، سوێند و موسحافم لەبەر نێن
خەنجەر و شیرم لەسەر نێن، عاشقم عاشقی دراو

عاشقم عاشق بە زێڕم، ئەی خودا چاوان دەگێڕم
پڕ بکەی خورجین و تێڕم، دا منیش ببمە پیاو

قەد کەست دی تەرزی من بێ ساحیبی منداڵ و ژن بێ
دەستمایەی کێر و گون بێ ڕووتوقووت و کەسنەماو

غەرقی دەریایی ڕیا بێ، مەستی تۆبەی دوو هەوا بێ
عاشقی مسکین وەفا بێ ئەی خودا بیخەی لە داو



| @Kurdish_Poetry
368 views18:29
باز کردن / نظر دهید
2022-05-01 20:59:55


✓ #_هەژار (1921 - 1991)

هەر کەس ساز و ڕووت هەر چی شک دەبا
جێژنان بۆ ئاغا دیارییەک دەبا

من کە دوعاگۆم دوعایە دیاریم
هەر ئەمەی تێدا حوجرەی هەژاریم

جێژنت پیرۆز بێ، پیرۆزەسایە
لە خودای بەرز و مەزنم تەمایە

تا دەفەی دەروێش دەبێتە فڕۆک
تا هەموو شاعیر دەبن ساز و کۆک

هەتا زەرگ و سیخ دەبێتە بڕنوو
تا ئاغا دەبن بێکیبر و خۆشخوو

تا کورد دەبنە یەک، هەموو دەخوێنن
خۆ لەژێر باری دیلی دەردێنن

تۆ هەر بمێنی بە ژیانی شیرین
تا هەزار «هەژار» لە سایەت بژین



| @Kurdish_Poetry
1.0K views17:59
باز کردن / نظر دهید
2022-04-29 21:45:36

✓ #_حەمدی (1876 - 1936)

دەکا یەغما بکا جانان لەگەڵ فەردی بەشەردا شەڕ
لە دڵ شەوق و لە دەم زەوق و لە مل تەوق و لە ئەفسەر سەر

بە نیوەپێکەنینێ زلفی لادا ڕوومەتی دەرخست
نە تەنگی ما دڵی غونچە، نە گوڵ ڕەنگ و نە عەنبەر بەر

لە ئەشکی گریە مەئیووسم زەمانی سۆزی ناڵینە
کە ئاو نابێ بە ئاگر بۆ دڵی ڕەق بێ وەکوو مەڕمەر

بەسەر کۆیی خەراباتا ئەگەر عەنقا بکا پەرواز
ملی نەشکێ دەبێ باڵی بڕێژێ با بە شەهپەڕ پەڕ

هەناسەی ئاگرینم پووشی وەک من هەر دەسووتێنێ
سرشکم گەر نەکا خاکم بە سەر ئەسباب و بوستەر تەڕ

ددانی ڕەونەقی داوە بە مرواری سەری کوڵمی
لە یاقووتی دەسێنێ خەرج بسووتێ میسلی ئەخگەر گەر

دەبێ ئەهلی موحیببەت دەربەدەر بن «حەمدی» تا وەختێ
ڕەقیب لەم تەختەنەردەی عالەما نەیبێ لە شەشدەر دەر



| @Kurdish_Poetry
418 views18:45
باز کردن / نظر دهید
2022-04-26 23:29:59

✓ #_قانع (1898 - 1965)

سەیری کە چەرخی کۆنە چلۆن شاڵ و جاو ئەکا
دوژمن بە ڕۆحی سێبەرە، مەیلی هەتاو ئەکا

مێباز و مێپەرستە موعینە بە ئیشی مێ
هاوڕەزمی شیری بێشەیە قەتڵی پیاو ئەکا

پیرەژنێ وەهایە بە سەد مەکر و چابلووس
خۆگیرە، خۆفرۆشە، لە گشت کەس سڵاو ئەکا

بەم پیرییە چ مناڵە، لەبۆ ڕەنگی ئاڵ و واڵ
ڕەنگڕێژە کووپەکانی، لە قەلبی شکاو ئەکا

گاهێ سەری لە هیچەوە، ئەیداتێ تەخت و تاج
گاهێ سەری لە تاجەوە، بە تپڵی دڕاو ئەکا

بەڕی نییە لە شاخەدا چنگدارە وەک پڵنگ
بەحری نییە لە بەحرەدا ئیشی سەراو ئەکا

کەبابچییەکی چ شۆخە، بەڵام دڵ ئەدا لە سیخ
قیمەی کەبابەکانی، لە جەرگی بڕاو ئەکا

دەوران وەکوو خەیاتە بە مقرازی هاتوچۆ
جلدووری چاکە کەواکەی لە لاشەی دڕاو ئەکا

«قانع» بە دەستی چەرخەوە وا مات و سەرکزە
بێهێز و بێتەکانە لە ماری کوژراو ئەکا



| @Kurdish_Poetry
651 views20:29
باز کردن / نظر دهید
2022-04-23 21:29:40

✓ #_عەلی_عارف_ئاغا (1910 - 1996)

دڵ و ڕۆح و سەر و ماڵم بە قوربانت نەبێ نابێ
هەموو یارانی دڵپاکم بە حەیرانت نەبێ نابێ

لە ڕێی دڵداری پێم خۆشە پەرێشانی خەفەتباری
هەزاران کەس بەوێنەی من پەرێشانت نەبێ نابێ

چییە نەرخی دڵ و گیانی بە تیری غەمزە نەیپێکێ
سەر و گیان و دڵی ئێمە بە نیشانت نەبێ نابێ

ترووسکەی مەشعەلی شادی کە تۆ دوور بی لە من دوورە
ژیان خۆشی هەتا چاوم لە چاوانت نەبێ نابێ

لە گوڵزارێکی زۆر خۆشا ژیانت بۆچ بەسەر نابەی
هەموو جوانی جیهان گیانە سەیری سەیرت نەبێ نابێ

نموونەی موعجیزەی یەزدانی تۆ وێنەت نییە بە خوا
فریشتەی عەرش و حۆری گەر بە میوانت نەبێ نابێ



| @Kurdish_Poetry
321 views18:29
باز کردن / نظر دهید
2022-04-20 22:14:42

✓ #_خادیم (1895 - 1953)

غەمی دووری نیگارم بوو کە وا خانەی خەراب کردم
لە دڵ سەبر و قەرار و هەم لە تەندا تاقەتی بردم

گەلێکم پەندی دڵ دا خۆت بپارێزە لە مەهڕوویان
کەچی خانەی خەرابی دڵ کە تووشی میحنەتی کردم

سوروشکم تەرجەمانی مەعنایی ئەسراری عەشقم بوو
نەوەستا تا وەکوو ڕیسوا لە بەینی عالەمی کردم

زەمانێ حافیزی سڕی نیهانی بووم لە شۆری عەشق
خودایا ئابڕووی ئەشکم بەری وەک ئابرووی بردم

مەزارم لالەزارێکە لە داغی جەرگی سووتاوم
گوزەر کەی گەر بەسەر خاکم ئەبینی تۆ ئەگەر مردم

ئەمانەتباری سەر شانم لە میساقی ئەزەلدا بوو
لەبۆ عەهدی دروست و هەم تەحەموول هەر وەکوو پردم

لە تەنگی نوقتەیی مەوهوومی زارت بوو کە نەمزانی
نەماوە ویسعەتێ لەم تەنگییە بۆ قافییەی فەردم

لە ئەوسافی جەماڵی تۆ درشت و لەنگە تەشبیهم
ئەگەرچی وەک ئەبی وەردی لە تەشبیهاتەوە وردم

بە تازی پێی وتم دولبەر؛ ٲيا فاصبر علي البلوي
گوتم قوربان بە کوردی پێم بڵێ من «خادیم» ـی کوردم



| @Kurdish_Poetry
471 views19:14
باز کردن / نظر دهید
2022-04-18 21:59:43

✓ #_قانع (1898 - 1965)

قانع بە ڕێبواری ئەدا بە لای پیرەژنێکی گۆزەکەردا. گۆزەڵەیەکی نیوەوشک و نیوەتەڕی بەرچاو دەکەوێت. بە نووکەچەقۆیەک ئەم دوو دێرە شێعرەی خوارەوە لە گۆزەڵەکە هەڵدەکەنێت. لە پاش سوورکردنەوەی گۆزەڵەکە، بە دیاری دەینێرێت بۆ بەڕێز هادی چاوشلی کە مدیر ناحیەی پێنجوێن بوو. ئەویش گۆزەڵەکەی ئەوەندە بەلاوە بەنرخ دەبێت لەسەر مێزی فەرمانگەکەی دای ئەنێت. دەستەیەک لە ئەدەبپەروەرانی شاری سلێمانی لەگەڵ مامۆستا پیرەمێرددا دەچن بۆ هاوینەهەواری چوارباخی پێنجوێن، لەوێش زیارەتی مامۆستا هادی مدیر ناحیە دەکەن و چاویان بە گۆزەڵەکە دەکەوێت. لێی دەپرسن ئەم گۆزەڵەیەت لە کوێ بوو؟ بەڕێزیشان لە وڵامدا دەڵێت: قانع بۆی ناردووم. کە گەڕانەوە هەر یەکەیان بە نامەیەک داوای گۆزەڵەیەک لە قانع دەکەن. قانعیش بەو سێ دێڕە شێعری خوارەوە وڵامیان دەداتەوە:

شێعری سەر گۆزەڵەکە:

ئاوی گۆزەڵەی خاکی کوردستان
خۆشترە لە ئاو سەرچاوەی لوبنان

کوردە بە یادی دەوری کەریم خان
بنۆشە قوم قوم بەفراوی کوێستان

وڵامی داواکاران:

نە خاوەنکارگە و نە هەوڕگەرم
نازانم پەنا بۆ لای کێ بەرم

گۆزەڵەی ئاوی ئەم کوردستانە
زادەی ئەفکاری پیرەژنانە

ببوورن، بە خوا گۆزەڵەم نییە
ئەرنا بۆ ئێوە قیمەتی چییە

قانع دیوانێکی خۆی بۆ گەورەپیاوێکی کوردپەروەر ئەنێرێت ئەم دوو دێرە شێعرەی لەسەر زەرفەکە دەنووسێت:

دیاری خوداپێداو زێڕە یان زیوە
دیاری من شێعری خوابڕیوە

باوەجوود قوربان حەزرەت سولێمان
کوللەی قبووڵ کرد لە مێروولەکان



| @Kurdish_Poetry
805 views18:59
باز کردن / نظر دهید
2022-04-16 23:29:44

✓ #_ئەحمەد_موختار_جاف (1896 - 1935)

دڵبەرێکم هەیە سیمینبەر و خۆشڕەفتارە
چاوی وەک نێرگسی شەهلا هەموو دەم بیمارە

ئەبرۆیی قیبلەیە، خاڵی حەجەرولئەسوەدە ئەو
پەرچەمی میسلی سەلیب، زوڵفی ئەڵێی زوننارە

ڕووی گوڵەباخە نیگارم بە خوا حەیفە کە ئەو
هاوڕەفیقی شەو و ڕۆژی دڕک و هەم خارە

ساحیبی عیشوەیە غارەتگەری ئیمانی مەیە
دڵڕەق و زاڵمە بێمیهر و وەفا و عەییارە

ڕوویەتی ئاهوویی چین و نیگەهی ئافەتی دین
دەمی وەک فندق و لێوی هەر ئەڵێی گوڵنارە

بۆ فریبی دڵی «ئەحمەد» هەموو دەم ئەو شۆخە
حازرە یا ڕەبی، ئەو دڵبەرە چەن مەککارە



| @Kurdish_Poetry
999 views20:29
باز کردن / نظر دهید
2022-04-14 21:59:46

✓ #_مەزڵووم (1916 - 1955)

کە من لوتفی ئەو یارم بێ بە سەروەتی دنیای نادەم
هەتا لەنجەی دڵدارم بێ بە زینەت و زێبای نادەم

کەمەربەستەی عەشقی یارم لە دنیادا هەتا ماوم
چاوی ڕەشی مەحبووبی خۆم بە سەد بەهێ و ڕەعنای نادەم

وەکوو سۆفی لە خەڵوەتام بە دڵ ئەکەم سەنای دولبەر
ئەمن نیمە خوڵقی ها و هوو، دەس لە دەف و عەسا نادەم

دەستەودوعام من بەدائیم لە حزووری دیوانی خوا
ئەگەر حیفزی نەکا حافز گوێ بە نوشتەی شێخیش نادەم

دە فیردەوسی بڵێ بۆ من ئەی دولبەری ئاوارەخوڕ
ناکەم یادی خاڵەی ڕێبوار بە حەیران و ئای ئای نادەم

لە نەزعایە «مەزڵووم» ئەڵێ ئەگەر یارم بملاوێنێ
نییە باکم بە یاسین و بە تەڵقینی مەلای نادەم



| @Kurdish_Poetry
1.2K views18:59
باز کردن / نظر دهید