Get Mystery Box with random crypto!

گەنجێکی پارێزگای هەڵەبجە، لەڕێگەی فۆرم و کۆکردنەوەی خاڵەوە، نا | KURD MEDIA

گەنجێکی پارێزگای هەڵەبجە، لەڕێگەی فۆرم و کۆکردنەوەی خاڵەوە، ناوی بۆ دامەزراندن لە شارەوانی هەڵەبجە دەردەچێت، بەڵام ئەو داوا دەکات کەسێکی دیکە بخرێتە شوێنەکەیی و لەبری ئەو دابمەزێت.

پاش ئەوەی شارەوانی هەڵەبجە بانگەواز دەکات و فۆرم دابەشدەکات بۆ دامەزراندن، ژمارەیەکی زۆر دەرچووی زانکۆو پەیمانگاکان بۆ ئەو مەبەستە فۆرم پڕ دەکەنەوە.
ڕێباز عومەر، کە ساڵی ۲۰۱٤ زانکۆی تەواوکردووە، بەپێی خاڵ و ڕیزیبەندی لە پلەی یەکەمدا ناوی دەردەچێت بۆ دامەزراندن، بەڵام لەبەرئەوەی کە دایکی نەخۆشەو خزمەتی دایکی دەکات، داوا لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە دەکات کە ناوەکەی ئەو لابەرن و کەسێکی دیکە بخەنە جێگەکەی.

کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە، لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی ناوی ئەوکەسانەدا کە بەپێی خاڵ و ڕیزبەندی ناویان بۆ دامەزراندن دەرچووە، وتی:" ڕێباز عومەر، لەناو ئەو کەسانەدا کە فۆرمیان پێکەشکردووە بۆ دامەزراندن، بە کۆکردنەوەی ۳٨ خاڵ لەپێش هەموویانەوە بووەو وەکو یەکەم کەسیش ناوی بۆ دامەزراندن هاتووەتەوە".

بەوتەی کوێستان ئەکرەم، ئەمڕۆ ڕێباز عومەر، سەردانی ئەوانی کردووەو پێیووتوون کە کەسێکی دیکە بخەنە شوێنەکەی ئەو، چونکە ئەو دایکی نەخۆشەو بە مەبەستی چاندنەوەی مۆخ دەیبات بۆ وڵاتی هیندستان و پاش ئەوەش دەبێت بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک چاودێری و خزمەتی بکات و بەوهۆیەشەوە ناتوانێت وەکو فەرمانبەر دەوام بکات.