Get Mystery Box with random crypto!

KURD MEDIA

لوگوی کانال تلگرام kurdmidea — KURD MEDIA K
لوگوی کانال تلگرام kurdmidea — KURD MEDIA
آدرس کانال: @kurdmidea
دسته بندی ها: فیلم های
زبان: فارسی
مشترکین: 17.38K

Ratings & Reviews

4.50

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

1

4 stars

1

3 stars

0

2 stars

0

1 stars

0


آخرین پیام ها

2022-07-23 22:22:05 Messages in this channel will no longer be automatically deleted
19:22
باز کردن / نظر دهید
2022-07-22 23:20:53 Messages in this channel will be automatically deleted after 1 day
20:20
باز کردن / نظر دهید
2022-07-04 21:24:56 لیوا کەیوان میرزا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان لە ئاسایشی گشتی ھەولێر، ڕایگەیاند: "کچە ڕاگەیاندنکار ھودا خەلیل لەسەر ماددەی ھۆشبەر لای ئێمە دەستگیر کراوەو لەژێر لێکۆڵینەوەدایە".
1.2K views18:24
باز کردن / نظر دهید
2022-07-04 20:32:32
بەڤیدیۆ
وردەکاری کوشتنی خانمە مۆدێلەکەی هەولێر ئاشکرا بوو.
1.3K views17:32
باز کردن / نظر دهید
2022-07-04 20:10:27
کچە مۆدێلێك لە هەولێر بەتۆمەتێکی مەترسیدار دەستگیرکرا
بەغدا گورزێکی دیکە لە هەرێمی کوردستان دەدات
فەرماندەیەکی باڵای كورد شەهید کرا
1.3K views17:10
باز کردن / نظر دهید
2022-07-04 19:24:53
حزبێكی‌ ئیسلامی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ به‌رده‌م ئینشقاق و لێكترازاندایه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ‌ كه‌ دوای‌ جه‌ژن، چاره‌نووسی‌ ئه‌و حزبه‌ یه‌كلا ببێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ ئێسته‌ ئه‌و باڵانه‌ی‌ به‌نیازی‌ ئینشقاقن، خه‌ریكی‌ رێكخستنه‌وه‌ن.


بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ كوردستان ئه‌و حزبه‌ ئیسلامییه‌یه‌ كه‌ له‌ مێژووی‌ دامه‌زراندنیه‌وه‌ له‌ناو كێشه‌كانیدا ده‌خولێته‌وه‌، تا ئێره‌ كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ بنبه‌ست و خه‌ریكه‌ ئینشقاق روو ده‌دات.
809 views16:24
باز کردن / نظر دهید
2022-07-04 19:04:24 سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی دهۆک گۆردرا

بە بڕیاری ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم ئەمڕۆ گۆڕانکاری لە پۆستی سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی دهۆک کرا.

پەیامنێری ٧رۆژ لە دهۆک رایگەیاند حاکم بەهزاد ئەتروشی بە وەکالەت پۆستەکەی پڕ کردۆتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی تەواوکردنی خزمەتی یاساییەوە حاکم شەهاب محەمەد سەرۆکی دادگاکە خانەنشین بوو.
693 viewsedited  16:04
باز کردن / نظر دهید
2022-07-04 17:33:31
فەرماندە سەربازییەکەی پێشووی لاهور شێخ جەنگی پۆستێکی هەستیاری وەرگرت
وردەکاری کوشتنی خانمە مۆدێلێک لە هەولێر ئاشکرا کرا
حزبە ئیسلامییەکان و وەزیری پەروەردە گەیاندیانە مریشکە ڕەشه
638 views14:33
باز کردن / نظر دهید
2022-07-04 17:29:21 گەنجێکی پارێزگای هەڵەبجە، لەڕێگەی فۆرم و کۆکردنەوەی خاڵەوە، ناوی بۆ دامەزراندن لە شارەوانی هەڵەبجە دەردەچێت، بەڵام ئەو داوا دەکات کەسێکی دیکە بخرێتە شوێنەکەیی و لەبری ئەو دابمەزێت.

پاش ئەوەی شارەوانی هەڵەبجە بانگەواز دەکات و فۆرم دابەشدەکات بۆ دامەزراندن، ژمارەیەکی زۆر دەرچووی زانکۆو پەیمانگاکان بۆ ئەو مەبەستە فۆرم پڕ دەکەنەوە.
ڕێباز عومەر، کە ساڵی ۲۰۱٤ زانکۆی تەواوکردووە، بەپێی خاڵ و ڕیزیبەندی لە پلەی یەکەمدا ناوی دەردەچێت بۆ دامەزراندن، بەڵام لەبەرئەوەی کە دایکی نەخۆشەو خزمەتی دایکی دەکات، داوا لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە دەکات کە ناوەکەی ئەو لابەرن و کەسێکی دیکە بخەنە جێگەکەی.

کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە، لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی ناوی ئەوکەسانەدا کە بەپێی خاڵ و ڕیزبەندی ناویان بۆ دامەزراندن دەرچووە، وتی:" ڕێباز عومەر، لەناو ئەو کەسانەدا کە فۆرمیان پێکەشکردووە بۆ دامەزراندن، بە کۆکردنەوەی ۳٨ خاڵ لەپێش هەموویانەوە بووەو وەکو یەکەم کەسیش ناوی بۆ دامەزراندن هاتووەتەوە".

بەوتەی کوێستان ئەکرەم، ئەمڕۆ ڕێباز عومەر، سەردانی ئەوانی کردووەو پێیووتوون کە کەسێکی دیکە بخەنە شوێنەکەی ئەو، چونکە ئەو دایکی نەخۆشەو بە مەبەستی چاندنەوەی مۆخ دەیبات بۆ وڵاتی هیندستان و پاش ئەوەش دەبێت بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک چاودێری و خزمەتی بکات و بەوهۆیەشەوە ناتوانێت وەکو فەرمانبەر دەوام بکات.
618 views14:29
باز کردن / نظر دهید
2022-07-04 16:55:00
بەپێی زانیارییەكان، هودا خه‌لیل، میدیاكار و فه‌رمانبه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دوێنێ یەکشەممە 3ی تەمموزی 2022، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

ھەر بەپێی زانیاریەكان،‌ هودا خه‌لیل، به‌تۆمه‌تی بەکارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌".
611 views13:55
باز کردن / نظر دهید