2022-07-03 17:11:22
له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی تایبه‌ت چی ده‌گوزه‌رێت
ئایا ده‌بێت راپۆڕتی دوو نه‌خۆش تێكه‌ڵ بكرێت؟
رۆژی ٢١ی مانگی رابردوو، كاتژمێر ١٠ی شه‌و، نه‌خۆشێك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی تایبه‌ت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌شیعه‌ی MRI بگرێت.
ستافی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ڵێن تا كاتژمێر ٩ی شه‌و نرخی ئه‌شیعه‌كه ١٠٥ هه‌زار دیناره، به‌ڵام له‌دوای ئه‌و كاته‌وه نرخه‌كه‌ی ده‌بێته ١٥٠ هه‌زار دینار.
نه‌خۆشه‌كه ده‌ڵێت كه‌وایا سبه‌ی دێمه‌وه، ئه‌وانیش بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌یان له‌ده‌ست نه‌چێت، پێی ده‌ڵێن وه‌ره به ١٠٥ هه‌زار دینار ئه‌شیعه‌كه‌ت بۆ ده‌گرین.
بڕی ١٠٥ هه‌زار دیناری لێ وه‌رده‌گرن، دوایی پێی ده‌ڵێن بڕۆ له ده‌رمانخانه ئه‌م ده‌رزییه بكڕه كه ده‌بێت پێش ئه‌شیعه‌كه لێت بدرێت، ده‌رزیه‌كه به بڕی ٤٥ هه‌زار دینار له ده‌رمانخانه‌كه ده‌كرێت، كۆی گشتی ١٥٠ هه‌زار دینار ده‌داته نه‌خۆشخانه.
كاتێك ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌چێت، له راپۆڕته‌كه نووسراوه كێشه‌یه‌ك له‌لای راستی جه‌سته‌ته‌وه هه‌یه.
نه‌خۆشه‌كه ده‌چێته لای پزیشكی پسپۆڕ و پزیشكه‌كه‌ش ده‌ڵێت پێویستت به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه به‌ڵام بۆ دڵنیابوون جارێكی دیكه هه‌مان ئه‌شیعه‌ی له شوێنێكی دیكه بگره‌وه، بۆیه نه‌خۆشه‌كه ده‌چێته نه‌خۆشخانه‌ی ئارژینی تایبه‌ت، هه‌مان ئه‌شیعه‌ی ده‌گرێته‌وه، ئه‌مجاره ئه‌نجامه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌نجامی نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆ ده‌بێت و راپۆڕته‌كه ده‌ڵێت كێشه‌یه‌ك له‌لای چه‌پی جه‌سته‌تدا هه‌یه.
بۆ دڵنیابوون له دوو شوێنی دیكه هه‌مان ئه‌شیعه ده‌گرنه‌وه و هه‌مان ئه‌نجامی ئارژین ده‌رده‌چێت، بۆیه نه‌شته‌رگه‌ری بۆلای چه‌پی ده‌كرێت.
بۆ بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندیم به پزیشكه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆ كردووه، ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌مه شتێكی ئاساییه، رۆژانه سه‌دان راپۆڕت ده‌نووسین، ده‌كرێت هه‌ڵه بكه‌ین، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش ره‌نگه هی راپۆڕتی نه‌خۆشێكی پێشتر بێت و راست و چه‌په‌كه‌مان نه‌سڕیبێته‌وه.
ئه‌وه‌یه ده‌ڵێت عوزر له قه‌باحه‌ت گه‌وره‌تره، جگه له‌وه‌ی كه راپۆڕته هه‌ڵه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆ وایكردووه ئه‌م نه‌خۆشه له چوار شوێنی دیكه هه‌مان پشكنین بكاته‌وه بۆ دڵنیابوون كه زیاتر له نیو ملیۆن دیناری ته‌نیا له‌و دڵنیابوونه‌وه چووه، كه‌چی دكتۆری ئه‌شیعه‌كه ده‌ڵێت ره‌نگه هی راپۆڕتی نه‌خۆشی پێشتر بێت و نه‌سڕابێته‌وه.
هه‌ردوو راپۆڕت و ده‌نگی دكتۆره‌كه و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش به تۆماركراوی له‌لام هه‌یه. هه‌ردوو راپۆڕته‌كه‌م بۆ وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ناردووه و له هه‌وڵی ئه‌وه‌شدام هه‌مان به‌ڵگه‌نامه‌كان بۆ نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بنێرم بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی كه‌م به‌ڵگه‌ی بازرگانییكردنی ئه‌م نه‌خۆشخانانه له‌به‌رده‌ستیاندا هه‌بێت.
(هێمن بابان)
665 views14:11