2022-01-08 23:50:54
شتێک کە جێگەی چۆڵە ڕەخنەی پەرتووکە
خوێنەران و کتێب دۆستانی هێژا، بەرنامەی #خوێندن_نووسین زنجیرە کێبەرکێیەکی مانگانە لە ژێر سەرناوی "ڕەخنەی کتێب" بەڕێوە دەبات.
#خوێندن_نووسین هەوڵێکە بۆ کۆ کردنەوەی سەرجەم ئەو ڕەخنە و شرۆڤانە کە نووسراوە.
کێبەرکێی یەکەم:
بەرنامەی #خوێندن_نووسین بەڕێوە دەبات:
تەوەر و بابەتی کێبەرکێ:
ڕەخنە و شرۆڤەی کتێبی "هەزارداڵانی جندۆکان" بەرهەمی نووسەری کورد، حەسەنێ مەتێ، بە وەرگێڕانی فاتمە کاکەسووری کە لە لایەن چاپەمەنی خانییەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
ناساندن و وەشاندنی بەرهەمەکان:
بەشداری کردن لەم کێبەرکێیەدا بە واتای ئیزن دان بە بەڕێوەبەرانی پرۆژەیی #خوێندن_نووسینە کە ئەو ڕەخنانە هەر بە ناوی بەشداربووانەوە بڵاو بکەنەوە. هەروەها بەرهەمانی براوە بە زووترین کات دەناسێندرێت و بڵاو ئەکرێتەوە.
تکایە بەشداربووان مەرجەکانی خوارەوە لە دەقەکانیاندا ڕەچاو بکەن:
بەرهەمەکان بە هەر دوو قاڵبی Word و PDF بێت و لە گەڵیدا ناو و ناوی بنەماڵەیی و شار و ژمارەی پێوەندی نووسرابێت.
بەرهەمەکان کەمتر لە یەک لاپەڕە و زۆرتر لە پانزە لاپەڕە نەبێت.
بەرهەمەکان تەنیا بە دوو زمانی کوردی و فارسی نووسرابێت.
فۆنتی دەقە کوردییەکان Unikurd 14 بێت.
فۆنتی دەقە فارسییەکان BNazanin 14 بێت.
بەرهەمەکان دەبێت لە لایەن بەشداربووانەوە نووسرابێت.
دوایین مۆڵەتی ناردنی بەرهەم: ۱۵ڕێبەندانی۱۴۰۰
خەڵات:
بە پێی هەڵسەنگاندنی داوەران، بە یەک لەو ئازیزانەی کە پلەی یەکەم دێنێتە دەس، پێنسەد هەزار تمەن خەڵاتی دەدرێت. بە براوەی دووەم و سێیەمیش لە لایەن "#خوێندن_نووسین"ــەوە کتێبێک بە دیاری دەدرێت.
شێوازی ناردنی بەرهەم:
بەشداربووان دەتوانن بە ئیمەیل و تێلێگرام بەرهەمەکانیان بۆ ناوەندی بەڕێوەبەریی #خوێندن_نووسین بنێرن.
تێلێگرام:
@xwendin_nusin
ئیمەیل:
xwendin.nusin@gmail.com
402 views20:50