Get Mystery Box with random crypto!

هەزاران ساڵم تەمەن پێویستە وەسفی قامەتی بەرز و تەژی لە ڕەمز و | هۆنراوەکانی مامۆستا جەلال مەلەکشا

هەزاران ساڵم تەمەن پێویستە
وەسفی قامەتی بەرز و
تەژی لە ڕەمز و ڕازت کەم
بەڵام داخەکەم
کالیسکەی زەمان
بە هەشتاو دێت و
توند توند ڕادەبرێ
لەم ماوە کورتەی تەمەندا تەنیا
دەتوانم وەسفی
نیم نیگای شوخی پڕ لە نازت کەم

جەلال مەلەکشا

@meleksha