Get Mystery Box with random crypto!

هۆنراوەکانی مامۆستا جەلال مەلەکشا

لوگوی کانال تلگرام meleksha — هۆنراوەکانی مامۆستا جەلال مەلەکشا ه
لوگوی کانال تلگرام meleksha — هۆنراوەکانی مامۆستا جەلال مەلەکشا
آدرس کانال: @meleksha
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
مشترکین: 3.76K
توضیحات از کانال

🔸مامۆستا جەلال گەورەترین و
خاوەن ئەزموونترین شاعیری ئێستای کوردستان
یاری دێرینی هێمن و هەژار و پەشێو، سواره و مارف ئاغایی، هەردی و بێکەس و گەوره شاعیرانی دیکه.
بە ڕێزەوە { ئاڵوگۆڕمان نییە }
@tiropik

Ratings & Reviews

3.67

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

1

4 stars

1

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

0


آخرین پیام ها 2

2022-05-23 06:04:09 خوێندنەوە ؛ خەیاڵ
@meleksha
2.8K views03:04
باز کردن / نظر دهید
2022-05-20 20:03:40 ‌ ‌ ‌ شەڪەت، ماندوو...
بریندار و لە خوێن گەوزاو
بەڵام سەربەرز و سەرڪەوتوو
گەیشتینە ئەم هەوارە
ڕێگایەکی دوور و درێژمان بڕیوە
هەنگاو بە هەنگاوی ڕێگا
شەتڵی گیانی شەهیدێکە
بە ئەشک و خوێن ئاو دراوە
مێژوویەکی پڕ کارەسات
هەر وەرەقی تەژی لە ئەسرین و زووخاو
بە قەڵەمی ئەویندارێکی نووسراوە
گەلۆ سووکی لێ مەڕوانن
بەها و قەدری ئەم ڪیانە
هەرزان نییە..
زۆر گرانە
دەریا، دەریا، خوێنە، گیانە!

جەلال مەلەڪشا
@meleksha
3.0K views17:03
باز کردن / نظر دهید
2022-05-19 20:44:00 https://t.me/chamochya
2.6K views17:44
باز کردن / نظر دهید
2022-05-18 12:39:37
دیکلەمە
بەیان مەولوودی
@meleksha
2.8K views09:39
باز کردن / نظر دهید
2022-05-14 13:12:39 ڕزگارم کەن لە چوارمێخەیان ڪێشاوم
هەموو شەوێ بە ژاری ژین
دەشتی گیانم ئاژین ئەڪەن

جەلال مەلەکشا
@meleksha
3.0K viewsedited  10:12
باز کردن / نظر دهید
2022-04-16 22:44:14
‌ خۆشەویستم!
زۆر لەمێژە
تاسەی دووریت
وەک دڵۆپێ فرمێسک لە ناو
گلێنەی چاوما قەتیس ماوە!
هەوری ئازار
بە سەر کێلگەی تینووی دڵما
پرچی ڕەشی خەم و زووخاوی ئاڵاوە!

خۆشەویستم!
تاسەی دووریت، بوو بە تفەنگ،
دەستی لە مل چیا کرد و نەهاتەوە.
تاسەی دووریت، بوو بە خەیاڵ
ڕۆیی دەرگای سنوورەکان بکاتەوە!
تاسەی دووریت، بوو بە حەللاج
سێدارەی کرد بە، جێژوانی دڵداری و ماچ

خۆشەویستم!
لە نێوانی من و تۆدا
دەریای ئاگر شەپۆل ئەدا
سنوور وەک سەگ ئەلوورێنێ
قەپ بە پاژنەی قاچا ئەکا
هەنگاو بە هەنگاو تێمانە
بەڵام من، ئەو ئەویندارەم
لە ناو خوێنا ئەژێیمەوە
شەقڵی سنووریان ئەشکێنم
بە حەیران و سیاوچەمانە!

خۆشەویستم!
باسی دڵداری من و تۆ
دنیای گرت و هێشتا ئێمە لە یەک دوورین
باسی دڵداری من و تۆ
چاوی مێژووی
کردە کانیی فرمێسک و خوێن
هێشتا ئێمە
سەدە و ساڵ و مانگ ئەژمێرین

خۆشەویستم
تۆ ڕێکەوە
من هەوڵ ئەدەم
با بە یەکتر بگەینەوە!
تۆ بانگم کە،
من پڕ بە دەم هاوار ئەکەم!
وەڵام یەکتر بدەینەوە.
قەف قەف زنجیر سنوورەکان بپچڕین و
ئەو هێلانە شێواوەمان
بکەینەوە بە نیشتمان


#شێعر_و_جەلال_مەلەکشا

#تاسە_بۆ_عەبدوڵڵا_پەشێو

خوێندنەوە: دیلان

@meleksha
4.3K views19:44
باز کردن / نظر دهید
2022-04-13 17:13:58 خۆشەویستی

هۆنراوە و خوێندنەوەی مامۆستا
جەلال مەلەکشا


@meleksha
3.2K viewsedited  14:13
باز کردن / نظر دهید
2022-03-30 21:51:39 لە داوەتی ڪچ و ڪوڕێڪی پێشمەرگە
ئەنگووستیلەیەڪیان هێنا بۆ قامڪی زاوا
وتیان هانێ!
لە ئەنگووستی چڪۆلەتی ڪە
زاوا وتی: نا، لە قامڪی چکۆلەی ناڪەم
دۆشاومژە بۆ ڪلڪەوانە شیاوە
چونڪە ئەم قامڪە پیرۆزە
لەسەر زیتەی تفەنگەڪەم
بە هەزاران داگیرڪەری خاڪی نیشتمانی ڕاو ناوە!
بووڪیش وتی:
منیش تارای سەرم دەبێ
تان و پۆڪەی چنراو لە ڪاڵای ڤیان بێ
دیواخەڪەم
یادگاری قازی محەممەد
ئاڵای بەرزی
ڪوردستـــــــــــان بێ!

مامۆستا جەلال مەلەڪشا

@meleksha
4.5K views18:51
باز کردن / نظر دهید
2022-03-27 21:12:36
دڵخۆشی

ڪڵاوم لارە
قەڵەمەڪەم
لە بەرامبەر چی سوڵتان و
فەرمانڕەوا و داگیرکەرە
ڪڕنۆش نابات!
هیچیش وەڪ ئەو
تفەنگ بەدەم ... هاوارەوه
وا لە پەنای قەڵەمێڪدا
لە سە ر پێیە...
منی ئەوینداری وڵات
دڵخۆش ناڪات!

مامۆستا جەلال مەلەڪشا

@meleksha
3.5K views18:12
باز کردن / نظر دهید
2022-03-19 22:42:29
"29"ی ڕەشەمە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی مامۆستا جەلال مەلەکشا پیرۆزە

[چریکەی شۆڕش و بەرخۆدان...]

هەر چەند بەجەستە لێمان دووری
ئەمما نزیکی وەکوو هەناسە..

لە بەر دەرکەی هەڵبەستەکانتا ڕاوەستاوین و چاومان پڕە لە پرمەی گریان
ئیتر بارانە لێڵەکەش نابارێ...!

@meleksha
4.1K views19:42
باز کردن / نظر دهید