2022-08-07 00:53:22
لە وەسفکردنیدا وتی
"ته‌مه‌نی ته‌نها ژماره بوو، ئه‌و هه‌میشه منداڵ بوو له نمه‌ی باران دە‌چوو ئازاری كه‌سی نه‌دەدا .
وای ده‌زانی دڵخۆشكردنی كه‌سانی چوارده‌وری به ئه‌و سپێردراوه.
میزاجیه‌تیه‌كه‌شی له ناسكی دڵیه‌وه بوو
پاكی و غیره‌كردنه‌كه‌ی له منداڵ ده‌چوو
دڵسۆزی و باشیه‌كه‌ی له‌دایك ده‌چوو.
كه قسه‌ی ده‌كرد,دڵی ده‌شكاندیت کاتێک دڵی ده‌شكاندیت دڵی خۆی ده‌شكا.
شتێك له‌و داهه‌بوو, له كه‌سی دیكه‌دا به‌دی نه‌ده‌كرا, ته‌نها جاریك بتدواندایه دڵی خۆتت بۆ ده‌كرده‌وه. و دڵنیابوویت له‌وه‌ی په‌شیمان نابیته‌وه.
هه‌میشه گوڵێك به‌ده‌ستیه‌وه بوو
تۆش نه‌تده‌زانی كامیانت خۆش‌بووێت خۆی یان گوڵه‌كه‌ی ده‌ستی..
خراپترین شت له ئه‌ودا زوو ڕۆیشتن بوو
كاتێك ئه‌و شتانه‌ی ده‌ست نه‌ده‌كه‌وته‌وه كه ده‌یبه‌خشی.
كاتێك تۆ ئه‌وه‌نه‌ده‌بووی كه ئه‌و چاوه‌ڕێی ده‌كرد، ده‌ڕۆیشت
كه ده‌رۆیشت نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه.
به‌ڵام شتانێكی جێده‌هێشت
كه جێیان نه‌ده‌هێشتی ته‌نانه‌ت دوای رۆشتنی خۆشی !
670 views❥HEL4'M, 21:53