Get Mystery Box with random crypto!

لە دەس دەرچوو ترینی تۆ نەبایەم کە پێم وابێ بەخۆشم چەندە زایەم | دڵترپەکانی بێدەنگی

لە دەس دەرچوو ترینی تۆ نەبایەم
کە پێم وابێ بەخۆشم چەندە زایەم
منی شەیداترینی شاعیرانەت
بنووسێ لێت زمانی لایەلایەم
کە ئاواش بووبی هەر مابم شەوارەت
منی بێزارترینی مانی سایەت
منت هەر بێ پشوودان چاوەڕێ ماو
منت بێ هیچ بەهانە و مان و نایەم
نە تۆ بێ من ئەئاوا دابمایەی
نە من تۆم دابنا ئاوا بە مایەم
لە دەس دەرچووترینی تۆ نەبایەم
کە ماتی ئێستە تۆ و من تا هەتایەم