Get Mystery Box with random crypto!

نە تۆ شێعرت دا بە من و نە شێعر منی لە تۆ سەندبێت ئێمەی جاویدان | دڵترپەکانی بێدەنگی

نە تۆ شێعرت دا بە من و
نە شێعر منی لە تۆ سەندبێت
ئێمەی جاویدانە کردووە بە هەیکەلێک
کە شێعر سازی کردووە لێمان
سەلارتر لە غەزەل
دڵگرتر لە کۆپلە و
سپیتر لە بەفری یەک شەوە
هێشتا ئەم تەمەنەت پێ خەوە
خەیاڵە پێت ئەم ژینە
ناتوانی نا ناتوانی بژیت ئەبەدی
و
خۆش هەیکەل
و شێعرینە!