Get Mystery Box with random crypto!

لە ئەشقت خۆزگە شێعرم پێگەییبا گەییبا پێت و جێگەی ئیرەیی با دڵت | دڵترپەکانی بێدەنگی

لە ئەشقت خۆزگە شێعرم پێگەییبا
گەییبا پێت و جێگەی ئیرەیی با
دڵت تا نەرم و دیدەت پێ وەکا ڕوون
زوڵاڵ و شێوە ئاو و شیشەیی با
هەواڵی حاڵی ئێمەی پێ بدایەی
پەژارە نوێنی چەندین ساڵەیی با
کوڵی مەی پێوە بریا دادەمرکا
گڕی ئێوەی بەڵام پێ گرپەیی با
لە خۆزگەی خۆزگە هێور دادەماڵیم
لە لات بێ عەیب و شەرم و شوورەیی با
بە تۆ خۆران، بسووتێ باشە، سۆران
خەم و چیرۆکی کورت و ناوچەیی با؟
بەری شێعرێکی دابا خۆزگە عەشقت
جیهانیی با، گەییبا، بانەیی با