Get Mystery Box with random crypto!

وەکوو من کەس نەکا ئەمشۆ لە تۆ یاد دڵی هەرگیز نەبێ وەک من بە تۆ | دڵترپەکانی بێدەنگی

وەکوو من کەس نەکا ئەمشۆ لە تۆ یاد
دڵی هەرگیز نەبێ وەک من بە تۆ شاد
نەبا جێگەی لە ماڵی هیچ دڵێ بێ
بە یادت دڵ کە ئاوایە پەریزاد
لە لەرزین و خزینی دڵ بە یادت
مەگەر خوا وا زەوی ڕاگرێ بە ئەوتاد
ئەبێ تێر ئەم خەیاڵستانە پێتان
نەبێ با قەت لە قەیدی ئێوە ئازاد
بە دادی ئەم هەناوەی ئێمە ئەوهات
دەنا دەیکرد پەژارەی ئێوە بێداد
دڵی با خۆش نەکا وەک من بە تۆ کەس
وەکوو من کەس نەکا ئەمشۆ لە تۆ یاد
#سۆران_حوسێنی
@Honrave