Get Mystery Box with random crypto!

خوایە با بیر و زەینی مە کۆ بێ بۆ پێناسەی وا شایانی تۆ بێ بۆ پە | دڵترپەکانی بێدەنگی

خوایە با بیر و زەینی مە کۆ بێ
بۆ پێناسەی وا شایانی تۆ بێ
بۆ پەسنێ ئەوتۆی لە ئاستی ئێوە
گەش وەبێ هەتا هەناوی پێوە
بەشکوو بە شکۆی ئەو ناسینەوەت
بەم هزر و هەستە گەش بینینەوەت
خاترجەمی گوڵ بکا لە ژینا
با مرۆ بژی لە ناو ئەوینا
نیگای بگۆڕێ با لە بوون و ژین
داماڵێ ناخی لە تووڕەیی و قین
با میهرەبانی ببێتە یاسای
بەو هۆوە کە تۆی ناسیوە بە خوای
خودایە تیشکی ناسینی ئێوە
بچێتە ناخ و هەناوی کێوە
دەگرێ دەروونی بزە و بەزە و داد
دەبتە مرۆڤی سەربەست و ئازاد
بەختەوەر دەبێ و دەحاوێتەوە
هێور دەژیت و دەگەڕێتەوە
هەرتۆی خودایە بەرداد و گازەم
دوایین وتەی تا دوایین هەناسەم!