Get Mystery Box with random crypto!

لەبیرەوەری ٣٥ساڵەی دەستپێکردنی شاڵاوەکانی ئەنفالدا کەبەرۆکی رۆ | یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

لەبیرەوەری ٣٥ساڵەی دەستپێکردنی شاڵاوەکانی ئەنفالدا کەبەرۆکی رۆڵەکانی گەلەکەمانی گرتەوە، دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو مەرگەساتە دەنێرم .
جینۆسایدی ئەنفال و تاوانی دژەمرۆیی و تاوانەکانی جەنگ لەبەرامبەر هاوڵاتیانی کوردی بێ دیفاع لەهەشت قۆناغدا و بەدڕندانەترین شێوە جێبەجێکرا و سەدان چیرۆکی ناخهەژێنی جێهێشت، کە ئەمەش هەتا هەتایە وەک پەڵەیەکی رەش دەمێنێتەوە و رژێمی لەناوچووی بەعس و دەسەڵاتە داپڵۆسێنەرەکانی پێ دەناسرێتەوە.
لەم ساڵڕۆژەدا سەری ڕێزبۆ شەھیدو قوربانیانی ئەنفال دا ئەنەوێنم و پێویستی قەرەبوکردنەوە و خزمەتکردن و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و شکۆمەندانە بۆ کەسوکارە سەربەرزەکەیان دووپات دەکەینەوە.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

#محەمەد_تاڵەبانی