Get Mystery Box with random crypto!

وەڵامێک بۆ جـــــوان ڕۆژ بەیانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی | یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

وەڵامێک بۆ جـــــوان ڕۆژ بەیانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی

من وەک کادرێکی دیاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و وەک بنەماڵەیەکی شۆرشگێڕ
پێت دەڵێم ئێمە نەخاکی کوردستانمان تەسلیم داعش و تورکیا کردووە نەسەروەت و سامانی کوردستانمان ئاودیو کردووە
بگرە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خاوەنی هەڵوێست و داکۆکی کارێکی سەرسەخت بووە بۆ دابینکردنی مافی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .
ئەو کاتەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرگری لەخاک و شەرەفی خەڵکی کوردستان دەکرد سەرانی حیزبەکەت لەکەرەج پاڵیان دابۆوە باوەڕیان بە هەڵگیرسانەوەی شۆڕش و کوردایەتی نەمابوو.
هەرکەس و لەیەنێک بێڕێزی بەحیزبی شەهیدان بکات ، نــەک وەڵام دەدرێتەوە بەڵکوو بەڕوونی پێی دەڵین بەرچاوت دیارە تەمی کردووە یان ئەو گەشەکردنەی یەکیتی و یەک گوتاری ناو ماڵی یەکیتی پەرێشان و توشی هێستریای کردوون.
ئەوە جەماوەرو خەڵکی کوردستان سندوقەکانی دەنگدانە ڕێژە دیاری دەکات نەک جەنابت و حیزبە تەزویرچی و نۆکەرەکەت
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەو حیزبەیە کە زۆرترین بیروڕای جیاواز و جیابونەوەی تێدا ڕووی داوە بەڵام هەمووجارێک خۆی گرتۆتەوە و باشتر و بەهێزتربووە و هاتۆتەوە نــاو کۆڕی خــەبات…
وەک ڕابەری کۆچکردوومان سەرۆک مـــام جەلال هەموو کاتێک دەی فــەرموو
ســەفین لەبن بێت یەکێتی لەبن نایەت
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پیشمەرگەو فەرماندەو کادیرو ئەندام و دڵسۆزانی یەکێتی و ژنان لەکوێی یەکێتی پێویستی پێـیان بووبێت ئەوان بوون بەقەڵغان و شاخێک بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان…

#محەمەد_تاڵەبانی