Get Mystery Box with random crypto!

قورئان بەهاری دڵانە

لوگوی کانال تلگرام quranbaharydll — قورئان بەهاری دڵانە ق
لوگوی کانال تلگرام quranbaharydll — قورئان بەهاری دڵانە
آدرس کانال: @quranbaharydll
دسته بندی ها: دین
زبان: فارسی
مشترکین: 11.44K
توضیحات از کانال

چەناڵی سەرەكی پرۆژەی قورئان بەهاری دڵانە پەرەی فەرمی فیسبوكی پرۆژەكە https://www.facebook.com/quranbaharydllan/

Ratings & Reviews

1.50

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

1


آخرین پیام ها 2

2023-06-11 23:32:18
10.6K views20:32
باز کردن / نظر دهید
2023-05-13 20:54:33

وەرگرتنەوەی ئەنجامەكان

بەشداربووانی خۆشەویست بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیكردنەوەی دوعاكانی قورئان لە پرۆژەی قورئان بەهاری دڵانە دەتوانن سەردانی ئەم لینكە بكەن و ئەنجامەكان وەربگرنەوە
http://quranbaharidlan.com/


شێوازی وەرگرتنەوەی ئەنجامەكان لەم لینكەدا روونكراوەتەوە
https://www.facebook.com/quranbaharydllan/videos/909898040240502
11.1K views17:54
باز کردن / نظر دهید
2023-05-12 22:35:05
شێوازی وەرگرتنەوەی ئەنجامەكان

شێوازی وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیكردنەوەی پڕۆژەی قورئان بەهاری
دڵانە

ڕۆژی شەممە كاتژمێر ٩ ی شەو ئەنجامەكان بەردەست دەبن
5.0K views19:35
باز کردن / نظر دهید
2023-05-12 20:06:35

ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان

بەشداربووانی پرۆژەی قورئان بەهاری دڵانە ئاگادار دەكەینەوە
ڕۆژی شەممە بەرواری 13-5-2023
كاتژمێر 9 ی شەو
ئەنجامی تاقیكردنەوەی دوعاكانی قورئان ڕادەگەیەنرێت
5.3K views17:06
باز کردن / نظر دهید
2023-03-27 23:43:59 گەنجێکی دهۆک بە هۆی پڕۆژەی {قورئان بەهاری دڵانە) تەوبە دەکات

گەنجێکی شاری دهۆک، کە لە سەرەتای تەمەنی گەنجێتیدایە، نامەیەکی بۆ ئێمە ناردووە کە بە زمانێکی زۆر سادە و بە چەند وشەیەکی کەم نوسراوە، بەڵام زۆر لە دڵەوە و پڕە لە وشەی ناخهەژێن و پڕ لە ئیمان و دڵسۆزی و گەڕانەوە و پەشیمانی.

دەڵێت: من باسی ڕابردووی خۆم ناکەم، بەڵام باسی تەوبەی خۆمتان بۆ دەکەم، من لە ڕۆژی تاقیکردنەوەی پڕۆژەی قورئان بەهاری دڵانە ل هۆڵی هیوا لە شاری دهۆک ئامادەبووم، زۆر باش نامیلکەکەم نەخوێندبوو، بەڵام هاتمە ناو هۆڵەکە ئەوەی کە دەموچاوێکی ناشرین و پڕ لە گوناهی هەبێ، تەنها خۆم بووم، هەستم بە شەرمەزارییەکی زۆر دەکرد بەو هەموو گوناهەوە لەم مەجلیسە پیرۆز و موباڕەکە ئامادەبووم.

گەنجی ڕوو خۆشم دەبینی، نوور لە ڕوویان هەڵدەقوڵی، ڕیشیان هێندە جوان و پڕ لە سیمای مسوڵمانی بوو، لەو لاوە هەندێ منداڵی بێ گوناهـ و تاوان، لەو لاوە هەندێ مامۆستا و مەلای شاری دهۆک، هەندێ بەساڵاچووی سەر و ڕیش سپی، هەندێ کچی لەچک بەسەر و باڵاپۆشێکی تەواو، من بە خۆمم دەوت: ئەم هەموو مرۆڤە باش و چاک و خواناسانە، هەموویان ڕۆژێک دەڕۆنە بەهەشت و من لەگەڵیان نابم.

بیرم کردەوە و گوتم: خۆ من هەر لەگەڵ کەسی خراب مامەڵەم کردووە، وا تێگەیشتووم کە خەڵک هەمووی خراپە، بەڵام دوای ئەوەی کە هاتم و ئەم هەموو کوڕ و کچە پاک و چاکەم بینی، نازانم نەمدەزانی چیم بەسەر دێ، نەمدەزانی بەرەو کوێ دەڕۆم، بەڵام دەمزانی کە قڵپەی گریان دڵمی داگیرکردووە و نەمدەزانی چۆن خۆم کۆنترۆل بکەم بۆ ئەوەی فرميسک لە چاوەکانم نەیەتە خوارەوە و کەس ئاگای لێم نەبێ، دەڵێت: بەڵام کە بە دەم ڕيگاوە بووم بۆ ماڵەوە، بەخوا بەخوا چاوەکانم لە فرمێسک وشک نەدەبوون.

دەڵێت: ئەو دیمەنە پڕ لە ئیمان و ڕوحانییەت و سەکینەت و ئارامی و هیوا بەخشانە، کە من بینیم، هەروەکو خوای گەورە بارانێکی ڕەحمەتی بەسەردا باراندبم و بوونە هۆکاری تەوبە و گەڕانەوەم بۆ لای خوای میهرەبان، هەستم دەکرد خوای گەورە پێم دەڵێ: بەس نییە؟ وەرە بگەڕێوە بۆ باوەشی میهرەبانیم.
هێندە ئاگام لە تاقیکردنەوە نەبوو هێندەی ئاگام لەو گۆڕینە بوو کە پێیدا تێپەڕ دەبووم و منی دەبردە دونیایەکێ تر کە هەرگیز هەستم پێ نەکردبوو و نەمبینیبوو.

دەڵێت: لێتان دەپاڕێمەوە با ئەم پڕۆژانە هەمیشە بەردەوام بن بۆ ئێمەی گەنج، ئێمە زۆر بێ خاوەن و بێ کەسین و زوو دەکەوینە غەفڵەتەوە و قاچمان دەخلیسکێ و گوناح ئەنجام دەدەین، ئەم پڕۆژەیە چیرۆکی تەوبە و هۆکاری گەڕانەوەمە، بێگومان چەندین کەسی تری وەک من بڕیاری گەڕانەوە و تەوبەیان داوە بە هۆی ئەم پڕۆژەیە، بەخوا ئەمە دوو ڕۆژە بوومەتە کەسێکی تر، ئەوەی کە حەزم لێی نییە و لەلام ناشرین و قێزەونە، گوناهـ و تاوان و سەرپێچین، جا توخوا لەناو ئەم هەموو گوناهە بەتەنیا بەجێمان مەهێڵن.

ل کۆتایدا دەڵێ: بە بەژداربووانی پڕۆژەی قورئان بەهاری دڵانە بڵێن، کە من لەسەر دەستی ئەو خوشک و برا زۆر ئەزیز و خۆشەویستانەم، پەیمان بە خوای گەورە دەدەم و بە بەرەکەتی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، ناگەڕێمەوە گوناهەکانم و لە دڵەوە تەوبەیەکی ڕاست و دروست دەکەم، داواش لە هەموویان دەکەم دوعای خێرم بۆ بکەن کە خوا بەردەوامیم پێ ببەخشی لەسەر ڕێگای ڕاست و پاک و ئیمان، و منیش یەکێک بم لە ئێوەی جوان و سەنگین و بهاگران.
2.9K views20:43
باز کردن / نظر دهید
2023-03-27 23:43:51
گەنجێکی دهۆک بە هۆی پڕۆژەی {قورئان بەهاری دڵانە) تەوبە دەکات
2.7K views20:43
باز کردن / نظر دهید
2023-03-25 22:38:38
وەڵامی پرسیارەکانی دوعاکانی قورئان پرۆژەی #قورئان_بەهاری_دڵانە
5.1K views19:38
باز کردن / نظر دهید
2023-03-24 23:22:42
لە بەر باری تەندروستی لە ماڵەوە بەشداری تاقیكردنەوەی پرۆژەی قورئان بەهاری دڵانە
دەكات...


بەشداربوویەکی نەخۆشی شێرپەنجە لە پێنجوێن لەماڵەوە بەشداری تاقیكردنەوە دەكات ...
5.4K views20:22
باز کردن / نظر دهید
2023-03-24 11:41:38
ئاگاداری..ئاگاداری

هەمووان دەتوانن بەشداری تاقیكردنەوە بكەن

ئەو كەسانەی تا ئێستا كتێبیان وەرنەگرتوە
یان ناویان تۆمار نەكردوە
ئەمڕۆ دەتوانن بەشداری تاقیكردنەوەی
دوعاكانی قورئان بكەن

بەشداری كردن بۆ هەموانە
7.6K views08:41
باز کردن / نظر دهید
2023-03-23 14:41:07
ناونیشانی شوێنی تاقیكردنەوەی دوعاكانی قورئان لە سەرجەم شارو شارۆچكەكان
5.5K views11:41
باز کردن / نظر دهید