Get Mystery Box with random crypto!

ئەزانم ئازاری ھەیە ، ھەستێکی سەیرە ؛ کە چۆن کەسێک لە ناکاو ئەگ | Rebar Ibrahim

ئەزانم ئازاری ھەیە ، ھەستێکی سەیرە ؛
کە چۆن کەسێک لە ناکاو ئەگۆڕێت و چیتر ئەو کەسەی جاران نەبێت ، ئاساییە کە نەتوانی بەئاسانی لەیادی بکەی ، وە دڵنیاش بە ناتوانی کەسێک لەیاد بکەی کە بەشێکی ژیانتی ڕەنگ کردووە ، بەڵام لەیادت بێت ئەوکەسە تەنھا بەشێکی ژیانت بووە نەک ھەموو کـتێبەکە ، بەشێکە لەچیرۆکی ژیانت بەڵام ھەمووی نــا ، ئەوەی گرنگە بزانیت کە چی فێربوویت لەم پەیوەندییە ، بۆ ئەوەی ببێت بەوانەیەک و لەپەیوەندییەکانی داھاتوتدا وریاتر مامەڵە بکەی ، لەڕابردوودا مەمێنەرەوە ، ھیچ شتێک تێیدا ناگۆڕێ ، ئەوەی ئەگۆڕێت داھاتووە کە لەژێر ھێز و دەسەڵاتی تۆدایە ، دەی وریابە ئەویش نەبێت بەو ڕابردووە..