Get Mystery Box with random crypto!

ڕێک پێچەوانەکەی ڕوودەدات ، کاتێک زۆر سادەیت لەبری ڕێزت بگرن بە | Rebar Ibrahim

ڕێک پێچەوانەکەی ڕوودەدات ، کاتێک زۆر سادەیت لەبری ڕێزت بگرن بەکەم سەیرت ئەکەن ، کاتێک دڵی هەمووانت بۆ گرنگە دڵت ئەشکێنن ، کاتێک مرۆڤێکی باشیت هەموو شتێک ئەکەن بۆ ئەوەی ڕووە خراپەکەت نیشان بدەیت ، کاتێک هەموو هەوڵێکت داوە بۆ ئەوەی بەردەوام بیت و گەشبین بیت حەسودیت پێ ئەبەن بەوەی کەسێکی دوور لە کێشەیت و ژیانت زۆر ئاسانە ، کاتێک هەموو ئەوانەش بەلاوە ئەنێیت و دوای «خەونێک» «مرۆڤێک» «دڵخۆشییەکی سادە» ئەکەویت و پێت وایە کە ئەو ئومێدە ئەتوانێت جێگەی هەموو شتە لەدەست چووەکانت بگرێتەوە ئەویش زۆر بەسادەیی پشتت تێ ئەکات وەک ئەوەی تەنانەت شایەنی ئەو دڵخۆشییە بچووکەش نەبیت..