Get Mystery Box with random crypto!

بەشی یەکەم کورتە چیرۆکی( ئاسایش تکایە) لە کتێبی (سوبی جۆ) ــ | شێعر و هۆنراوە

بەشی یەکەم

کورتە چیرۆکی( ئاسایش تکایە) لە کتێبی (سوبی جۆ) ــ نووسراوی«جک کنفیلد»

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان

ئێمە یەکێ لەو یەکەمین ماڵانە بووین،کە
لە شارەکەمان بووینە خاوەن تەلەیفوون
ئەو کات من هەشت تا نۆ ساڵانە بووم.
لە بیرمە کە بە بەرگێکی تریفەدارەوە، لە سەر دیوار داکووتراو و گوشییەکە لە تەنیشتی هەڵواسرابوو.
من بەژنم کورت بوو بە تەلەیفوونەکە نە دەگەیشت.
بەڵام هەر کاتێ دایکم قسەی پێ‌دەکرد،بە تاسەوە گوێم بۆ قسەکانی ڕادەگرت.
دوای زانیم کە لە جێگەیەکی ناو ئەو دەستگایە؟ئینسانێکێ سەیر دەژی بە نێوی(ئاسایش تکایە) کە هەموو شتێ لە بابەت هەموو کەسەوە دەزانێ.
ئەو ژوومارە تەلەیفون و ناونیشانی هەموو کەس بەڵەد بوو
یەکەمین ئەزموونی کەسایەتی من لە گەڵ (ئاسایش تکایە)ڕۆژێ بوو کە دایکم چوو بۆ ماڵی جیرانەکەمان...
من لە ژێر زەمینی ماڵێ‌دا بە ئامێرەکانی ناو جێ‌ئامێر کایەم دەکرد، کە لە ناکاو بە چەکوش لە قامکم دا، زۆر دێشا بەڵام گریان قازانجی نەبوو، چوونکێ کەس نەبوو کە هاودەردیم لە گەڵ بکا، قامکم لە ناو دەمم خست و دەممژی و بە دەوری حەوشەدا دەسووڕامەوە،کە لە پڕ چاوم بە تەلەیفوونەکە کەوت، بە پەلە کورسێکم لە چێشتخانە هێنا و لە ڕاستی تەلەیفوونەکە دامنا و چوومە سەرێ، گوشیم هەڵگرت و لە گوێم بردە پێش و
کوتم:ئاسایش تکایە،دوای چەند چرکەسات، دەنگێ هاتە گوێم و کوتی ـ
"ئاسایش فەرموو"
من لە کاتێ دا کە فرمێسک لە چاوم دەهاتە خوارێ کوتم:قامکم ژان دەکا
«دایکت لە ماڵێ نییە؟؟»
کوتم ـ نا جگە خۆم کەس لە ماڵێ نییە
«ئایا خوێن ڕێژیت هەیە؟؟؟»
«نا بە چەکووش لە قامکم داوە و زۆر ژان دەکا»
«ئایا دەتوانی دەرگای جێ سەهۆڵی یەخچاڵەکەتان بکەیەوە؟؟»
«بەڵێ دەتوانم»
«بەس لەوێ کەمێک سەهۆڵ هەڵگرە و لە سەر قامکتی دانێ»
لەو ڕۆژەوە بۆ هەر کارێک سەردانی ئاسایش تکایە م کرد...
بۆ وێنە کاتی تاقیکاری لە وانەی جۆغڕافیا و بیرکاری دا یارمەتی دەدام.
ڕۆژێک کە قەنارییەکەمان مرد، دیسان چوومەوە شوێن «ئاسایش تکایە» ڕووداوەکەم بۆ باس کرد، ئەو بە وردی گوێی دا قسەکانم و هاودەردی لە گەڵ کردم.
پێم کوت:بۆچی مەلێک کە ئاوا جوان دەیخوێند و تەواوی بنە ماڵەمانی شاد دەکرد، دەبێ لە قوژبنی قەفەس بکەوێ و بمرێ؟؟
ئەو پێی کوتم:دایمە لە بیرت بێ کە دنیای تر بۆ گۆرانی کوتن هەیە
بە وتەیە من کەمێ ئارام بوومەوە.
ڕۆژێکی تر زەنگم بۆ لێدا و لێم پرسی کەلیمەی fix چۆن هووجا دەکەن؟؟
پاش ساڵێک لە شارە چکۆلەکەی (پاسیفیک نورث وست) ڕۆیشتین بۆ شاری بوستن،لەوێ زۆر دڵم بۆ دۆستەکەم تەنگ بوو...
«ئاسایش تکایە» تەنیا تایبەتی ئەو تەلیفوونە دیوارییە قەدیمیانە بوو،وە من
هیچکات بە تەلەیفونی تازە کە لە سەر کورسی ماڵێ بوو لە بوستن ئەو شتەم نەدیتەوە.
من کەم‌کەم گەیشتمە تەمەنی لاوی،بەڵام
یادی ئەو قسە کردنانەم هەر لەبیر نەچۆوە.
زۆر جار لە کاتی شک و سەرلێشێوان دەکەوتمە بیری هەست و هێمنی و ئارامێک کە بە بوونی ئەو دۆستە تەلەیفوونیەوە بووم.
ڕاستی چەندە دڵوڤان و لە سەرە خۆ بوو
بۆ منداڵێک چەندی کات دادەنا.
پاش چەند ساڵ لە سەرڕێی ڕۆیشتن بۆ زانکۆ، تەیارەکەم بە هۆی خراپ بوون لە سیاتل بۆ نیو کات ڕاوەستا.
من 15خولەک لە گەڵ خوشکم کە لەو شارە دەژیا تەلەیفونی قسەم کرد وەپاشان بێ ئەوەی بزانم چ کارێک دەکەم تەلەیفوونی ناوندی بەڕێوەبری مخابراتی شارە چکۆلەکەی سەردەمی منداڵیم گرت کوتم:ئاسایش تکایە، بە چەشنی موجیزەیی هەر ئەو دەنگە ئاشنایە وەڵامی داوە...
«ئاسایش فەرموون»
من بێ ئەوەی پێشتر بیرم لێ کردبێتەوە، لێم پرسی:
«وشەی fix چۆن هیجا دەکرێ؟؟ » ماوەیەک بێ دەنگ بوو و پاشان کوتی:
«وا بزانم قامکت ئیتر چاک بوو بێتەوە؟»
من بەو قسەیەی زۆر پێکەنیم و کوتم:
«بۆ خۆتی؟» وە درێژەم دا نازانم،دەزانی کە ئەو کات چەندە بۆ من بە بایەخ بووی یان نا؟؟
ئەو کوتی:«تۆش دەزانی کە تەلەیفوونەکانت چەندە بۆ من بە نرخ بوون؟؟»

درێژەی هەیە


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi