بەشی دووهەم کورتە چیرۆکی( ئاسایش تکایە) لە کتێبی (سوبی جۆ)نوسراوی (جککنفیلد) من پێم کوت:کە لە تەواوی ئەو ساڵانەدا زۆر جار لە یادی دابووم،ئیزنم لێ وەرگرت جارێکی تر ئەگەر هاتم بۆ دیدەنی خوشکم دیسان پێوەندی لە گەڵ دەگرم. ئەو کوتی:بە بێگومان ئەو کارە بکە. نێوی من شارونە. پاش سێ مانگ گەڕاینەوە بۆ سیاتل.زەنگم لێدا بەڵام هیچ دەنگێ وەڵامی نەداوە. «ئاسایش فەرموون» دەتوانم لە گەڵ شاروون قسە بکەم؟ «ئایا دۆستی ئەوی؟» «بەڵێ دۆستی لە مێژینەین» بە داخەوەم کە ئەو بابەتەت پێڕادەگەیەنم. شارون لەو چەند ساڵەی دوایی بە چەشنی نیوە کاتی کاری دەکرد،چونکێ ەخۆش بوو وە پێنج حەوتوو لەوە پێش مرد... پێش ئەوەی گوشی تەلەیفونەکە دانێم کوتی:تۆ کوتت هاوڕێی لە مێژینەی ئەوی؟تۆ هەر ئەو کەسەی کە بە چەکوش لە قامکی دابوو؟ بە سەر سوڕماوی کوتم:بەڵێ کوتی:شارون پەیامێکی لای من بۆ داناوی. پێش مردنی کوتی:کاتێ زەنگت لێدا بۆت بخوێنمەوە، پاشان چەند ساتێکی خایاند تا دەرکی پاکەتێکی کردەوە و کوتی: نووسیویەتی پێی بڵێ، دنیایەکی تریش هەیە بۆ گۆرانی کوتن، بۆ خۆی لە مەبەستم تێدەگا. من سپاسم لێ کرد و تەلەیفوونەکەم دانا. هیچکات کاریگەری کە ڕەنگە لە سەر خەڵکی دانێن بە دەستی کەمی مەگرن...! وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە شێعر هۆنراوە @sher_kordi 81 viewsedited 03:49