لە ژێر تەختایی ئاسمانی شین
ئەو بەری زیندوو بوون و ژین
لە ساڵی هەزار و سێسەد و ئازارەوە
تاکوو ئێستا
شوێنێ لە ناو دوو وشەی
دەور و بەری جەحەندەمێک
کە هیچ کەس نەیدیوە
لە خەو دا
ئێش و ژان دەچێژم!
ئاخ...،
لە ئەلفەوە بژمێرن
تا خەمی میم
کە چاوەڕوانی ئەوین
دەکێشێ
کەسێک نییە
لە گێرە و کێشەی ئازار
دەست هەڵگرێ
لە سەر لەولەوەی
ژەنگ لێدراوی،پەنجەرەکان!
کاتێ خەو
دەڕەوێنن لە سەری ژیان!
#مەعسوومه_قەنبەری(هاموون)
وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە
پێشکێشی ـ ژنانی کۆڵبەری وڵاتم
@Hamon40