تانەیانخواردۆ بیخۆ وە ـ نادرمستەفازادە کابرایەکی دەوڵەمەند ماشێنی ئاخرین مودێلی دەرەوەی خۆی لە بەر دەرکەی قەسابخانەیەک ڕاگرت و چۆ ژوورێ و داوای نیو کیلۆ گۆشتی لە قەساب کرد. پێش ئەوەی لە قەسابخانە بێتە دەرێ، کابرایەک لە پڕایدێکی مۆدێل قەدیمی ڕەنگ نەماوی زاموزقە لێدراو هاتە خۆارێ و لە دەرکی قەسابخانە وە ژوور کەوت و داوای پێنج کیلۆ گۆشتی وردکراو و سێکیلۆی چەرخ لێدراو و کیلۆێک نەرمە و کیلۆیەکی بەئێسکەوەی کرد. کابرای دەوڵەمەند ڕاوەستا تا خاوەنی پڕاید لەوێ بڕوا،کاتێ ڕۆیشت لەقەسابەکەی پرسی: ببوورە کاری ئەو کابرایە مەگەر چییە وا ئەو هەموو گۆشتەی کڕی؟؟!!! قەساب وەڵامی داوە:ئەوە هیچ کارێک ناکا،بەڵام سێ بێوەژنی مارە کردۆتەوە کە لە دوای مێردەکانیان ماڵ و مڵکی زۆریان پێگەیشتووە و ئەویش بە مارە کردنیان بۆتە خاوەنی ماڵەکانیان و ئاوا خەرجی دەکا!!!! کابرای دەوڵەمەند کەمێک ڕاوەستا و بیری کردەوە و بە پەلە کوتی: دەکیلۆگۆشتی نەرمەی ورد کراو پێنج کیلۆ چەوری و پێنج کیلۆی تایبەت بۆ کەباب و پێنج کیلۆم بە ئێسکەوە بۆ دانێ هەمووی پێچاوە و پووڵەکەی دا و هێنایەوە بۆ ماڵێ. کاتێ خێزانی دیتی ئەو هەموو گۆشتەی لە گەڵ خۆی هێناوەتەوە،لێی پرسی:ئەوە چییە مەگەر بڕیارە میوانمان بێ؟؟!! کابرا کوتی:نا بابە، میوانی چی،دەمهەوێ بمانبێ، باپێش ئەوەی خاوەن پڕاید بێتە شوێن تۆ و بە فیڕۆ ماڵەکەم بخوا،بۆ خۆم بیخۆم و چێژی لێ وەرگرم...!!! بەڵێ پێش خاوەن پڕاید بە خۆتان ماڵەکەتان بخۆن... وەرگێڕانی ـ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیمخان شێعر هۆنراوە @sher_kordi 47 viewsedited 05:12