ژیانە ئیتر؛هەنێ جار ماندووت دەکا،زۆرت شەکەت دەکا.... هەتا ڕادەیەک کە پێتخۆشە پێنووسەکەت بخەیتە نێوان لاپەڕەکانی ژیانتوو و بۆ ماوەیەک بچی بە شوێن خۆتا..... هیچ ئیشێک نەکەی،کەس نەبینی،لەگەڵ کەس قسە نەکەی،تەنانت هەناسەش نەدەی؛ بەڵام گرفتەکە لێرە دایە پاشان کە گەڕایتەوە دەبینی کەسێک پێنووسەکەی لە نێوان پەڕتووکی ژیانت،دەر هێناوە و تۆش لەبیرت نایەتەوە لە کام لاپەڕە دا بووی! ون دەبی...... لە دنیاش دا هیچ شتێک لەمە خراوتر نێ کە نەزانی لە کۆی ژیانت دای!! لەپاش هەور بابەکی زەمانی وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور 30 views06:01