خودا بەو جۆرە لەتەک بەندەکانی خۆیەتی کە ئەوان وەهای گومان لێدەکەن. عیسا سڵاوی خودای لێ بێ زۆر پێکەنی. یەحیا سڵاوی خودای لێ بێ زۆر گریا. یەحیا بە عیسای گوت کە:تۆ لە پلان و ڕێوشوێن و خاوەنایەتی هەق،فرە دڵنیا بووی کە ئاوا پێدەکەنی. عیسا گوتی کە:تۆ لە سەرنج و دلۆڤانی ڕێک و ناسکی نامۆی هەق،فرە بێ ئاگا و خافڵ بووی کە ئەوەندە دەگری. یەک لە پیاوانی خودا لە کاتی ئەو پێشهات و ڕووداوە لەوێ دەبێ، لە هەقی پرسی کە: لەم دووانە پێگەی کامیان باشترە؟ وەڵام دراوە کە: من لەو شوێنەم کە گومانی بەندەی منە.لەبەر چاوی هەر بەندەیەک خەیاڵ و سیمایەکم هەیە.هەر چی ئەو خەیاڵ بکات من لەوێم،من بەندەی ئەو خەیاڵەم کە هەقی تیا بێ،بێزارم لەو ڕاستێ کە هەق لەوێ بوونی نەبێ. ئەی بەندەکانم وەهم و خەیاڵات،بسڕنەوە کە جێگە و پێگەی منە. هەنووکە تۆ خۆت هەڵسەنگێنە کە لە گریان و پێکەنین،لە ڕۆژوو و نوێژ،لە جێی چۆڵ و پڕ حەشامات و......کامیان بۆ تۆ بەسوودترە و حاڵ و دۆخی تۆ بە کام ڕێگەدا ڕاستتر و وەبرەکەوتنت زۆرتر دەبێ، ئەو ئیشە ڕەچاو کە. فیە ما فیە وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور 25 views06:02