نیشتمان نیشتمان ژێر دەست و دیل بێ ماڵ و گیانم بۆچییە؟ کورد لە جێ خۆی بەردی قورسە ، دابڕانم بۆچییە؟ من لە هەولێر و مەهاباد ، ئامەد و عەفرین دەژیم ئانقەرە ، تاران و بەغدا ، شامی وانم بۆچییە؟ پشتم ئەستوورە بە زانایی ، بە فەرهەنگ و هونەر تۆپ و تیر ، زیندان و خوێن و برک و ژانم بۆچییە؟ داری ئازادی بە خوێندن گوڵ دەدا و خوێن و خەبات حۆلی لاپانی نەزان و سەربەرانم بۆچییە؟ تا کڵاش و ڕزق و داهات و بەروبووی خۆم هەبێ کەوش و پێخۆری گرانی هەندەرانم بۆچییە؟ لاوک و حەیران و گۆرانی و گەڕی شاییم دەوێ جاز و دانسی واڵس و سامبۆی سەرگرانم بۆچییە؟ کیژی کورد ئێستا کە پێشەنگی خەباتە و بیر و فام چۆن لەژێر چارشێوی ڕەش بێ پاسەوانم بۆچییە؟ کوردی دانا قەت بە دوژمن پشتی دانایە ، کوڕم پاڵ وە ئاڵا ، عیلم و قەندیل ، کەندە لانم بۆچییە؟ سەلاح کوردی" شێعر هۆنراوە @sher_kordi 48 viewsedited 03:14