Get Mystery Box with random crypto!

ئەو ساڵەی ڕەش دەستەی گۆڕ هەڵکەنی شار بە دوای یەکدا هەزاران گۆ | شێعر و هۆنراوە

ئەو ساڵەی ڕەش
دەستەی گۆڕ هەڵکەنی شار
بە دوای یەکدا
هەزاران گۆڕیان پێ‌شێل کرد

تا دایکانی
منداڵ مردوو
کات و ڕۆژانێک
فرمێسک بە چاویان
قەرزدار بن.

وە بێوەژنان
بۆ خەوی هەتیویان
ڕۆیشتنی
باوکیان
شەوانە بەهەنیسکەوە
لای لایە کەن

کاتێ
تەنانەت
بیرەوەرێکیش
لە پشت زەینمان
بزەی نایا و
پێ ناکەنێ

لێی‌گەڕێ
باساڵێ
قەرزمان
لای خوا بمێنێ...


#سمایلی_ڕەعێت_پيشه

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi